ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

چەند خواردنێک کە لە ڤالانتایندا دەتوانیت بۆ هاوسەرەکەتی درووستبکەیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٥ جۆر خواردنی ناوازەیە کە دەتوانیت بۆ ئەم ڤالانتاینە لە ماڵەوە ئامادەی بکەیت:

 

بۆ نانی بەیانی هێلکە سەر شێوەی دڵ دروستبکە

هەنار و کێک بە شێوەی دڵ

کەبابی میوە لەسەر شێوەی دڵ

دروستکردنی کولینچە بە شێوەی دڵ

ریکلام

خۆشەویستی

ڤیدیۆ: ڤالانتاینی سپی لە شاری سلێمانی ببینە

خێزان

ئەمساڵ ڕۆژی خۆشەویستی (ڤالانتاین) هاوتا بوو لەگەڵ بارینی بەفردا و لە  شاری سلێمانیش خەڵک لە نێو بەرفردا گوڵی سور پێشکەشی خۆشەویستەکانیان دەکەن و ڕۆژەکەیان ناوناوە ڤالانتاینی سپی.

 

ڤاڵانتاینی سپی لە سلێمانی

ڤاڵانتاینی سپی لە سلێمانی

Posted by Xelk Xezan on Friday, February 14, 2020

سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵ

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

١٣ خاڵی گرنگ دەری دەخات پیاوەکەت وەک فەرهاد عاشقت بووە

خێزان

گومان لەوەدا نییە کە ژن و پیاو لە دەربڕینی هەستەکانیاندا جیاوازن، هەریەکەشیان بە جۆری جیاواز خۆشەویستی خۆیان بۆ بەرامبەر دەردەخەن، ئەمەی خوارەوە ١٣ خاڵە کە کاتێک پیاو هاوسەرەکەی خۆش دەوێت تێیدا دەردەکەوێت:

 

-گوێت لێدەگرێت و قسەکانتی لەبیرە و گرنگی بە وردەکاریەکان دەدات.

-قسەکانی کە بۆتی دەکات دەیباتە سەر و بەلایەوە گرنگە کە ئەو هەستەت لا دروستبکات تۆ بۆ ئەو گرنگیت.

-هەموو کات هەوڵدەدات تا دەتوانێت زۆربەی کارەکان خۆی بیکات بۆئەوەی قورسایی نەخاتە سەر تۆ.

-پەیوەندی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت باشە و کێشەی لەگەڵیاندا نییە.

-لە هەڵبژاردنی جلوبەرگ و ستایلەکەیدا ڕایی تۆ وەردەگرێت.

-حەزدەکات هەموو شتێکی ژیانی لەگەڵ تۆدا بکات و لێت جودا نەبێتەوە.

-هەندێکجار خۆی خواردن لێدەنێت و کاری ماڵدەکات تا تۆ والێبکات دڵت خۆش ببێت.

-بەردەوام بیرۆکەی نوێ و سوپرایزی جۆراوجۆرت بۆدەکات تا دڵت خۆش بکات.

-هەموو کات تۆی بەلاوە جوان و سەرنجڕاکێشە، هەموو کات.

-ئامادەیە کە لەبەر تۆ قوربانی بدات و کارەکانی دیکەی وەلا بنێت.

-شانازی بە دەستکەوتەکانتەوە دەکات و پشتگیری لە بیرۆکەکانت دەکات گەر سەیر و سەمەرەش بن.

-هەموو کات پارێزگاریت لێدەکات و شەڕی مانەوە لەگەڵ تۆدا دەکات.

-ترسی لەوە نییە لەبەردەم تۆدا لاواز دەربکەوێت و گەر کێشەیەکی هەبێت لەگەڵ تۆدا باسی دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چەند هەڵەیەکی ڕۆژانەی ژن و مێرد کە وەک ڤایرۆسی کۆرۆنا وایە و پەیوەندیەکەتان پەک دەخات

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند هەڵەیەکی ڕۆژانەی ژن و مێردە کە وەک ڤایرۆسی کۆرۆنا وایە کە لە ئێستادا لە جیهاندا بڵاوبۆتەوە، گەر ئێوەش ڕۆژانە ئەم هەڵانە دوبارە بکەنەوە ئەوا لە شوێنێکدا   و پەیوەندیەکەتان پەک دەخات:

 

-ڕەخنەگرتنی بەردەوام لە خودی خۆت و باوەڕنەبوون بە خۆت

 

-هەوڵدان بۆ ئەوەی ببیتە ژنێکی پێرفێکت و کارکردن و ماندویەتی بەردەوام و لەبیرکردنی خۆت

-بەردەوام بەراوردکردنی هاوسەرەکەت بە کەسانی دیکە

-ژیر نەبوون لە خەرجکردنی پارە  بە جۆرێک کە خەرجیەکان لە داهات زیاتر بێت

-هەوڵدان بۆ هێشتنەوەی شتەکان بە نهێنی و ئاڵۆزی و باسنەکردنی کێشەکان

-بەردەوام بەکارهێنانەوەی ئەو شتانەی لە ڕابردوو ڕویانداوە و لەبیرنەکردنی

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان