ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

٧ نیشانەی کەمی هۆڕمۆنی مێینە کە گرنگە بیزانیت!


خێزان

هۆڕمۆنی مێینە کە لە خانماندا هەیە و پێشی دەوترێت هۆڕمۆنی ئسترۆجین، کاریگەری زۆری هەیە لەسەر هەموو ئەو بابەتانەی بە خانمانەوە پەیوەستە، بەڵام گەر ئەم هۆڕمۆنە کەم بوو کۆمەڵێک کاریگەری هەیە کە ئەمەی خوارەوە دیارترینیانە:

 

ریکلام

تەندروستی

ڕاهێنانێکی زانستی تا بە تەواوی توانای جەستەی خۆت بزانیت


خێزان

ئەمەی خوارەوە ڕاهێنانێکی گرنگ و زانستیە کە لە ڕێگایەوە دەتوانیت بزانەیت کە تەمەنت لەگەڵ جەستەت هاوشێوەیە، چونکە نەرمی جەستە زۆر پەیوەستە بەتەمەنەوە، بۆیە لەگەڵ ئێمە تێستەکە بکە:

 

-سەرەتا لە ڕێگەی ئەم ڕاهێنانی نوشتانەوەیەوە بزانە کە بەپێی جەستەت تەمەنت چەندە

 

-ئەنجامی تێسکەکە

 

-ئەگەر بتوانیت دەست لە زەویەکە بدەیت تەمەنت لە نێوان ٢٠ بۆ ٢٥ ساڵە

-بە نوکی پەنجە دەست لە زەویەکە بدەیت تەمەنت لە نێوان ٢٥ بۆ ٣٨ ساڵە.

-نوکی پەنجەت بدات لە پێت تەمەنت ٣٨ بۆ ٥٠ ساڵە

-گەر لێشی نەدات ئەوە سەروو ٥٠ ساڵە

 

-ئیستا چۆن جەستەت بە گەنجی دەهێڵیتەوە:

ڕۆژانە ٣٠ جار بەرەو خوار بکشێ و هەموو جارێک هەوڵبدە زیاتر بنوشتێتەوە، لە ماوەی مانگێکدا دەبیتە ٢٥ ساڵ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٧ پێکهاتەی جیاواز لە ژێر هەر بیانویەکدابێت نابێت بیدەیت لە ڕوخسارت


خێزان
پێستی ڕوخسار تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و ناسكتره‌ له‌ پێستی جه‌سته‌، هه‌ر بۆیه‌ نابێت هه‌ندێك جۆری كه‌ره‌سته‌ی به‌ربكه‌وێت، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئێستا ماڵپه‌ره‌كانی ئه‌نته‌رنێت پڕن له‌ گیراوه‌ جۆربه‌جۆره‌كان بۆ جوانكاری كه‌ به‌شێكیان ئه‌م كه‌ره‌ستانه‌ش به‌كارده‌هێنن له‌ كاتێكدا نابێت بدرێت له‌ ڕووخسار:

 

-مه‌عجوونی ددان

-ڕه‌نگه‌ به‌هۆی ساردیه‌كه‌یه‌وه‌ چه‌وری و گه‌رمی نێو پێسته‌كه‌ت پاكبكاته‌وه‌، به‌ڵام دواتر په‌ڵه‌ جێده‌هێڵێت له‌سه‌ر ڕوخسارت و نابێت لێی بده‌یت.

 

 

-سپرای قژ

-باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ گه‌ر سپرای قژ بده‌یت له‌ زیبكه‌ ئه‌وا نایهێڵێت، ڕه‌نگه‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی وشك بكاته‌وه‌، به‌لام له‌ ناوه‌وه‌ توشی هه‌وكردنت ده‌كات.

 

 

-ئاوی زۆر گه‌رم

-پێستی ڕوخسار ناسكه‌و پێویسته‌ به‌رده‌وام ئاوی شله‌تێن به‌كاربهێنیت بۆ شۆردنی نه‌ك ئاوی گه‌رم.

 

 

-كرێمی فازلین

-ئه‌م كرێمه‌ بۆ جه‌سته‌ گونجاوه‌ نه‌ك ڕوخسار، چونكه‌ له‌ ڕوخساردا به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر نه‌رمی ده‌كات ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی دروستبونی زیپكه‌.

 

 

-كرێمی جه‌سته‌

-ناوی ئه‌م كرێمه‌ به‌ خۆیه‌وه‌یه‌تی (كرێمی جه‌سته‌ – Body Lotion) بۆیه‌ نابێت بیده‌یت له‌ ڕوخسارت.

 

 

-شه‌كر

-له‌ به‌شێك له‌ گیراوه‌ سروشتیه‌كان شه‌كر به‌كار دێت، ئه‌وه‌ بۆ پێستی جه‌سته‌ ئاساییه‌، به‌ڵام بۆ پێستی ڕوخسار نابێت و لاوازی ده‌كات.

 

 

-خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان

-هه‌ندێكجار باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ده‌توانیت له‌ گیراوه‌ سروشتیه‌كان به‌كاری بهێنیت، به‌ڵام ئه‌وه‌ بۆ روخسار نابێت و زیان به‌ پێسته‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چیرۆکە غەمگینەکانی 2020، “رۆتر” بە منداڵەکانی وت: خواتان لەگەڵ


خەڵک ـ لوقمان غه‌فوور

چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر “سه‌ندێی رۆتر” له‌نه‌خۆشخانه‌ی پرۆڤیدنس له‌ واشنگتۆن، د. ئه‌یما راندۆما پسپۆری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌ دڵه‌ڕاوكێ-وه‌ پێیوت: “كه‌ تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بویت”، به‌ڵام له‌ناكاو به‌ نه‌خۆشییه‌كی دیكه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

رۆتر- 42 ساڵ- به‌ ماوه‌یه‌كی كورت پێش تووشبوونی به‌ كۆرۆنا ڤایرۆس، ستافی نه‌خۆشخانه‌ی پرۆڤیدنس ناهێڵن هیچ كه‌س سه‌ردانی بكات، به‌و ئومێده‌ی رێگری بكرێت له‌تووشبوونی به‌ كۆرۆنا ڤایرۆس، چونكه‌ ئه‌و وه‌ك نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ماته‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان.

به‌ڵام رۆژی 16ی مارچ له‌دوای دوو رۆژ دڵنیابوون كه‌ تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس ده‌بێت، گیان له‌ده‌ستده‌دات.

رۆتر له‌دوای خۆی 6 منداڵی جێهێشتووه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 13-24 ساڵدایه‌. دوای هه‌شت ساڵ له‌ مردنی باوكیان دایكیشیان كۆچی دوایی كرد بۆیه‌ رۆژی 16ی مانگ چه‌ند سه‌عاتێك به‌ر له‌ مردنی دایكیان كۆده‌بنه‌وه‌ و داوا له‌ كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ رێگه‌یان پێبده‌ن بۆ سه‌عاتێك له‌گه‌ڵ دایكیان پێكه‌وه‌ بمێننه‌وه‌ و تێر قسه‌بكه‌ن.

ئیلیجا رۆس كوڕه‌ 20 ساڵه‌كه‌ی رۆژی 1ی ئه‌پرل بۆ سێ ئێن ئێن دواوه‌، ئه‌وه‌ رونده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌به‌ر سه‌لامه‌تی ئه‌مان نه‌یانهێشتووه‌ به‌ راسته‌خۆ بچنه‌ لای دایكی به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك به‌ هۆی ئامێری لاسلكی و له‌مدیو په‌نجه‌ره‌وه‌یه‌كه‌وه‌ قسه‌یان له‌گه‌ڵ دایكیان كردووه‌.

رۆس ده‌ڵێت: “له‌ په‌نجه‌ره‌كه‌وه‌ پێمانوت ئه‌مانه‌وێت قسه‌ له‌گه‌ڵ دایكه‌ نازداره‌كه‌ماندا بكه‌ین” ، ده‌شڵێت:”توانیمان تێیبگه‌یه‌نین كه‌ خۆشمان ئه‌وێت و خه‌می ئێمه‌ی نه‌بێت”. ده‌شڵێت:”دۆخێكی ئاسایی نه‌بوو بۆ ئێمه‌”.

رۆس به‌ده‌م گریانه‌وه‌ ده‌ڵێت: “به‌ دایكمان وت هه‌موو شتێك دوای تۆ به‌ باشی جێبه‌ جێ ئه‌كه‌ین”. “پێموت ئاگام له‌ خوشك و برا بچوكه‌كانم ده‌بێت”.
ئه‌ویش وتی: “خواتان له‌گه‌ڵ”. پاش بیست ده‌قیقه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

رۆژی 2ی مارچ، رۆتر هه‌ست به‌ شه‌كه‌ت و ماندووبونی ده‌كات و هه‌ست ده‌كات تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌بێت. هه‌ر بۆیه‌ رۆژی 3ی مارچ بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌هێڵرێته‌وه‌ به‌ڵام دوای 3-4 سه‌عات مانه‌وه‌ و دواتر گه‌ڕایه‌وه‌ ماڵه‌وه‌، به‌ڵام رۆژی 13ی مارچ به‌ هۆی خراپبوونی دۆخی ته‌ندروستییه‌وه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.

له‌ دوای مردنی ئه‌م ژنه‌، رێكخراوی “گۆ فاند می” ئه‌كاونتێكی بۆ خێزانه‌كه‌ كرده‌وه‌ و داوای هاوكاری بۆ كردن، چونكه‌ په‌روه‌رده‌كردنی سێ كه‌شی 13 و 14 و 15 ساڵ ئاسان نییه‌.

هه‌روه‌ها بۆئه‌وه‌ی ئه‌و خێزانه‌ له‌و خانووه‌ی كه‌ 2 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دایكی بۆی كڕیون، پێكه‌وه‌ بمێننه‌وه‌، پێویسته‌ به‌زووترین كات ته‌واوی پاره‌ی قیسته‌كانی بانك پێكه‌وه‌ بدرێته‌وه‌، بۆیه‌ تا رۆژی 2ی ئه‌پرل 440 هه‌زار دۆلاریان وه‌ك هاوكاری پێ به‌خشراوه‌ و چۆته‌ سه‌ر حسابانی ئه‌و ئه‌كاونه‌ته‌ی كه‌ رێكخراوه‌كه‌ بۆی كردونه‌ته‌وه‌.

كاری فیدریكسۆن به‌رێوه‌به‌ری كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌كه‌ش به‌ سی ئێن ئێن-ی وتووه‌ تێكڕای ئه‌و پاره‌ی كۆكراوته‌وه‌ له‌رێگه‌ی پارێزه‌رێكی رێكخراوه‌كه‌وه‌ بۆ سێ ته‌وه‌ره‌ دابه‌شكراوه‌، به‌خاكسپاردنی دایكی رۆس، دانه‌وه‌ی قیسته‌كانی خانوه‌كه‌ی كه‌ تێیدان و دابینكردنی پاره‌ی چوار ساڵی ژیانی ئه‌و 3 منداڵه‌ی ته‌مه‌نیان خوار 18 ساڵه‌، بۆئه‌وه‌ی تا ده‌گه‌نه‌ 18 كێشه‌ی داراییان نه‌بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان