دەنگۆی هێرشی مووشەكی سەر كێڵگەی كۆرمۆر هەیە



 

دەنگێك لەنێو كێڵگەی غازی كۆرمۆر بیستراوە، بەڵام هۆكارەكەی بە تەواوەتی نەزانراوە.

بەپێی زانیارییەكان دەنگێكی بەهێز لەنێو كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ بیستراوە، هەندێك سەرچاوە دەڵێن هێرشی مووشەكی بووە، مووشەكێك ئاڕاستەی كێڵگەكە كراوە.

لایەنە بەرپرسە ئیدارییەكانی ناوچەكە و سەرچاوەیەك لە وەزارەتی سامانەسرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان پشتڕاستی هێرشی مووشەكیان نەكردووەتەوە، دەڵێن لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە.

كێڵگەی كۆرمۆر لەماوەكانی ڕابردوودا چەند جارێك هێرشی مووشەكی كراوەتەسەر.

سەرچاوەیەك دەڵێت كێڵگەی غازی كۆرمۆر لەكاركردن بەردەوامە و هیچ زیانێك تۆمارنەكراوە.

محەمەد شوكری: ساڵی ڕابردوو ۸۹ مۆڵەتی وەبەرهێنانمان داوەتە وەبەرهێنەران
پێت محەمەد شوكری: ساڵی ڕابردوو ۸۹ مۆڵەتی وەبەرهێنانمان داوەتە وەبەرهێنەران
لەبۆكان بەهۆی تەقینەوەی غاز شەش گیانیان لەدەستدا
دوات لەبۆكان بەهۆی تەقینەوەی غاز شەش گیانیان لەدەستدا
پەیوەندیدر