ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عیراق.. زیاتر لە 5 هەزار كەس بە تیرۆری سپی گیانیان لەدەستداوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق ئاماری ڕووداوەكانی هاتوچۆی ساڵی 2018ی پارێزگاكانی عیراقی ئاشكراكرد جگە لە هەرێمی كوردستان.
عەلی بەیاتی ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق ڕایگەیاند: لەساڵی ڕابردوودا 16 هەزار و 587 رووداوی هاتوچۆ لە پارێزگاكانی عیراق، جگە لە هەریچمی كوردستان ڕوویانداوە كە 4 هەزار و 695 ڕووداو لەڕێگا سەرەكییەكاندا ڕوویانداوە و 1779 ڕووداویش لە ڕێگە لاوەكییەكانیشدا ڕوویانداوە.
بەیاتی ئاماژەی بەوەشكرد: 12 هەزار و 421 ڕووداوی پێكدادان ڕوویانداوە و 3 هەزار و 267 ڕووداوی شێلانیش ڕوویانداوە، لە ئەنجامی ئەو ڕووداوانەش 5 هەزار و 152 كەس گیانیان لەدەستداوە و 18 هەزار و 494 كەسیش بریندار و كەمئەندام بوون.
ئەندامەكەی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عیراق داوای لە حكومەتی بەغدا و لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد گرنگی زیاتر بە ڕێگا و بانەكان بدەن و سزای ئەو كەسانەش بدرێت كە سەرپێچی لە رێنماییەكانی ھاتوچۆ دەكەن، داواشیكرد، یاسا و ڕێنمایی تایبەت بە مەبەستی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ عیراق دەربكرێت.

عێراق

بە بەڵگەوە، نووسراوێكی هەواڵگری عیراقی لەبارەی سەردانی بەرپرسان بۆ ئیسڕائیل بڵاودەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نووسراوێكی دەزگای هەواڵگری عیراقی بڵاودەبێتەوە، كە تێیدا ڕەتدەكرێتەوە هیچ بەرپرسێكی عیراقی سەردانی دەوڵەتی ئیسڕائیلی كردبێت.

بەپێی نووسراوێكی دەزگای هەواڵگری عیراقی، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە، “ئەو هەواڵانەی لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرانەوە سەبارەت بە سەردانی ئەندامانی خولی ئێستا و پێشووی پەڕلەمانی عیراق، درۆن و دوورن لە ڕاستییەوە، ئامانج لەو كارەش دروستكردنی دووبەرەكی و ناكۆكی تایەفەگەرییە لەنێو كۆمەڵگەی عیراقی”.

ئەو نووسراوەی دەزگای هەواڵگری عیراقی، كە ڕەوانەی شەش پەڕلەمانتاری خولی ئێستا و خولی پێشووی پەڕلەمان كراوە تێیدا هاتووە، “ئیدی كوهین، نووسەری ئیسڕائیلی لە مانگی كانوونی دووەمی ڕابردوودا نووسینێكی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاوكردەوە و ئاماژەی بە سەردانی نهێنی ژمارەیەك پەڕلەمانتاری عیراقی كردبوو بۆ ئیسڕائیل و ناوەكانیشی ئاشكراكردبوو”.

بە وتەی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عیراقی، “ئەو هەژمارەی نووسینەكەی تێدا بڵاوكراوەتەوە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیلەوە بەڕێوەدەبرێت و لە چوارچێوەی بەرنامەی برەودان بە جەنگی دەرونیە لە ناوچەكە و عیراق بە تایبەت و ئامانج لێی نانەوەی ئاژاوە و دووبەرەكی و دروستكردنی ناكۆكی تایەفەگەرییە”.

لە 7ی كانوونی دووەمی 2019، ئیدی كۆهین، نووسەری ئیسڕائیلی، لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) نووسراوێكی بڵاوكردبووەوە و تێیدا ئاماژەی بە سەردانی نهێنی هەریەك لە (ئەحمەد جبوری، ئەحمەد جەربا، عەبدولڕەحمان لویەزی، عەبدولڕەحیم شەممەری، خالید مەفەرەجی، عالیە نوسەیف) پەڕلەمانتارانی عیراقی كردبوو بۆ ئیسڕائیل، كە دواتر هەرایەكی میدیایی لێكەوتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە بەغدا پشكنینی (دی ئێن ئەی) بۆ ڕوفاتی ئەنفالكراوان دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕاوێژكارێكی سەرۆك كۆماری عیراق ئاشكرای دەكات، كە سەردانی تەرمی ئەنفالكراوەكانیان لەپزیشكی دادوەری عیراق كردووە و دەشڵێت: “پشكنینی (دی ئێن ئەی) بۆ ڕوفاتی ئەنفالەكان دەكرێت”.

سالار مەحمود، ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری عیراق لە لێدوانێكی بۆ میدیاكان ئاماژەی بەوەكرد، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە كارەكانی تیمی توێكاری و پشكنینی ئێسك و پروسكی ئەنفالكراوەكان لە پزیشكی دادوەری سەردانی تەرمی ئەنفالكراوەكانمان كرد لە شاری بەغداد.

دوای هەڵدانەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە بیابانی سەماوە، كە ۱۷۱ تەرمی ژن و مناڵی ئەنفالكراوی تێدا دۆزرایەوە و دەرهێنران، تەرمەكان ئێستا لە پزیشكی دادی بەغدادن و پشكنینی (دی ئێن ئەی)یان بۆ دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، ئێسك و پروسكەكان (۷٤) منداڵ و (۹۷) ژنن، پڕۆسەی پشكنین و توێكاری ئەم ئێسك و پروسكانە ماوەی مانگ و نیوێك دەخایەنێت بە وتەی پشكنەران، ئامانج لە سەردانەكەمان ئەمڕۆ ۲٠۱۹/۸/۱۹ بۆ ئاگاداربوون بوو لە كاروبارەكان و ڕاپەڕاندنی ئەركەكان.

ئاشكراشی كرد، كە سەردانەكەمان پێكەوە لەگەڵ پۆڵای شەهید سیروان بوو، بە سوپاسەوە لەلایەن د. زەید عەلی، بەڕێوبەری گشتی پزیشكی دادی عیراق پێشوازی كراین و كورتەیەكی لە كار و ئەركەكانی بۆمان ڕوون كردەوە، رێنیشاندەربوون بۆ بینینەوەی ئێسك و پروسكەكان لە هۆڵی كاردا و میكانیزمی كاركردن لەو ئەركەیاندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەوێنە؛ پەڕلەمانتارێك بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
هێزە ئەمنییەكان پەڕلەمانتاریكی خولی پێشووی پەڕلەمانی عیراق بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر دەكەن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی لە میدیا عیراقییەكانی ڕاگەیاندووە، “زیا دوری، پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەڕلەمانی عیراق بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیركراوە”.

زیاد دوری لە چوارچێوەی هاوپەیمانی هێزە عیراقییەكاندا لە خولی پێشووی پەڕلەمان، نوێنەری پارێزگەی سەڵاحەدین بووە و پێشتر بڕوانامەی ماستەری لە زانستەكانی قورئانی پیرۆزدا بەدەستهێناوە و كاری وانەبێژی زانستە ئیسلامییەكانی كردووە لە سەڵاحەدین.

دوری لە هەڵبژاردنی ساڵی 2014 خۆی كاندید كرد لە پارێزگەی سەڵاحەدین و توانی دەنگی پێویست بۆ بوون بە پەڕلەمانتار بەدەستبهێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان