ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

“ئەمریكا چاوپۆشی لە كوشتنی خاشقچی ناكات”

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت: سەبارەت بە كوژرانی “جەمال خاشقچی” رۆژنامەوانی سعودیەیی لێكۆڵینەوەكان بەردەوام دەبێت و سەرجەم تۆمەتباران سزا دەدرێن.
مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە سەردانێكیدا بۆ هەنگاریا ڕایگەیاند، ئەمریكا چاوپۆشی لە كوشتنی “خاشقچی” ناكات و ڕێوشوێنی توندتر بۆ لێپرسینەوە لە بكوژرانی ئەو رۆژنامەوانە سعودییە دەگرنەبەر، كە ڕۆژی 2ی 10ی ساڵی ڕابردوو لە كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە ئیستەنبوڵ كوژرا.
لای خۆشیانەوە، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە دیموكراتییەكان و كۆمارییەكان داوایان كردووە هەڵوێستی ئەمریكا سەبارەت بە كوشتنی “خاشقچی” و قەیرانی مرۆیی یەمەن كە سەرجەمیان بەهۆی سعودییەوە ڕوویانداوە، توندتر ببێت.

جیهان

بڕیارە لوتكەی عەرەبی – ئەوروپی لە قاهیرە بەڕێوەبچێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە قاهیرەی پایتەختی میسر كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی و یەكێتی ئەوروپا بەڕێوەبچێت و تێیدا پرسەكانی كۆچ و گۆڕانكاری كەشوهەوا و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و چەند پرسێكی هەرێمایەتی و هاریكاری نێوان یەكێتی ئەوروپا و وڵاتانی عەرەبی تاووتوێ بكرێت.
هاوكات لێپرسراوێكی باڵا لە حكومەتی بەریتانیا ئاماژەی بەوەداوە: كە تێریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە پەراوێزی لوتكەی قاهیرەدا چەند كۆبوونەوەیەك لەگەڵ سەركردەكانی یەكێتی ئەوروپا ئەنجام دەدات، كە تایبەتن بە پرسی كشانەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا، لێپرسراوەكەی حكومەتی بەریتانیا.
ئەو لێپرسراوە باڵایەی حكومەتی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشداوە: كە ئەو كۆبوونەوانە ڕاوێژكاری دەبن و ئامادەكاری دەبن بۆ دەستپێكردنی گەڕێكی تری گفتوگۆ لە نێوان لەندەن و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

زەریف: بوونی ئێران لەناو سوریا لەسەر داوا و ڕەزامەندی حكومەتی دیمەشقە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، بوونی ئێران لەناو سوریا لەسەر داوا و ڕەزامەندی حكومەتی دیمەشقە.
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: بوونی ئێران لەناو سوریا لەسەر داوا و ڕەزامەندی حكومەتی دیمەشقە، بەڵام ئیسڕائیل بەردەوام سنوری ئاسمانی لوبنان و سوریا دەبەزێنێت و یاسا نێودەوڵەتییەكان پێشێل دەكات.
محەمەد جەواد زەریف ئاماژەی بەوەشداوە هەڵسوكەوتەكانی ئیسڕائیل و دەستدرێژییەكانی بۆ سەر سوریا سەركێشی كردنێكی مەترسیدارە، ئەگەر ئیسڕائیل هێرشە ئاسمانییەكانی بۆ سەر سوریا ڕانەگرێت، مەترسی دروستبوونی پێكدادانی سەربازی لێدەكەوێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پۆرۆشینكۆ داوا لە گۆتێرێس دەكات هێزی نێودەوڵەتی ڕەوانەی ئۆكڕاین بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئۆكڕاین داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات هێزێكی نێودەوڵەتی ڕەوانەی ناوچەی دۆنباس لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكەی بكات كە ئێستا لەژێر دەستی گروپە جوداییخوازەكانی سەر بە ڕوسیایە.
پیتڕۆ پۆرۆشینكۆ سەرۆكی ئۆكڕاین داوای لە ئەنتۆنیۆ گۆتێریس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد پێشنیاز بكات بۆ بڵاوكردنەوەی هێزێكی نێودەوڵەتی لەناوچەی دۆنباس-ی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكەی كە لە ساڵی 2015 وە حكومەتی ئۆكراین داوایدەكاتەوە و لەبەرامبەریشدا ڕوسیا ڕەتیدەكاتەوە.
پۆرۆشینكۆ وتیشی: وڵاتەكەی ئامادەیە گفتوگۆیەكی بونیادنەرانە بكات لەبارەی پێكهێنانی هێزێكی نێودەوڵەتی.
سەرۆكی ئۆكڕاین ڕاشیگەیاند: ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەتوانێت تیمێكی هەڵسەنگاندنی سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان ڕەوانەی ناوچەی دۆنباس بكات بۆ هەڵسەنگاندنی تەكنیكەكانی تایبەت بە گەڵاڵەكردنی بژاردەكان.
جێی ئاماژەیە، ناوچەی دۆنباس دەكەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئۆكڕاین و لەژێر دەستی ئەو گروپە جوداییخوازانەدایە كە لەلایەن ڕوسیاوە پشتیوانی دەكرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان