
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان گەڕانەوەی زیاتر لە 1900 سەربازی سووریای بۆ وڵاتەکەیان ڕاگەیاند کە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سەرەتای ئەم مانگەدا چوونەتە عێراق.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “رۆژی 7ی کانوونی یەکەم، ژمارەیەک لە ئەندامانی سوپای سووریا و ئەفسەر و پلەدار و هەروەها کارمەند و پاسەوانانی دەروازەی ئەبو کەمال سووریا، پەنایان بۆ هێزەکانی عێراق هێنا و داوای چوونە ناو خاکی عێراقیان کرد دوای کەوتنی دیمەشق.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەنی مرۆییەوە، و دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی فەرمی ، ڕێگەیان پدرا بێنە خاکی عێڕاقەوە، هاوکات لیژنەی تایبەتمەند لە سووپا و هەواڵگری پیکهێنرا بۆ چارەسەری ئەو دۆخە.
ئاماژە بەوەشدراوە، دوای ڕووداوەکانی سووریا دوێنێ 18ـی کانوونی دووەمی 2024 ، 36 کارمەندی سووری کە لە بەندەری ئەبو کەمال کاردەکەن، بە پشتبەستن بە داواکارییەکەیان گەڕێندرانەوە وڵاتەکەیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەرەبەیانی پێنجشەممە، لەبەرامبەر ڕێزگرتن لە گەلی سووریا و ئیرادەی لێبووردنی گشتی بۆ سەربازانی سووپا و لەسەر بنەمای داواکارییەکەیان، لە ڕێگەی دەروازەی ئەل قائیمەوە دوای بەڵێننامەی نووسراو، بۆ وڵاتەکەیان گەڕێنرانەوە.
هاوکت عێڕاق داوای لە دەسەڵاتدارانی ئێستای سووریا کردووە، ئەو ئەفسەر و ئەندامانەی کە گەڕێنراونەتەوە بپارێزن، بیانخەنە ناو لێبوردن، و دڵنیابن لە گەڕانەوەیان بۆ ناو خێزانەکانیان کە چاوەڕێیان دەکەن، بە پابەندبوون بە پێوەرەکانی مافی مرۆڤ و دەربڕینی نیەتپاکی.
دووپاتیشی کراوەتەوە، ئەو چەکانەی لەبەردەستی پێکهاتەی سووریادا بوون، هێشتا لەبەردەستی وەزارەتی بەرگریدایە، و هەرکاتێک لیژنەیەک پێکهێنرا دەگەیەنرێتە حکومەتی نوێی سووریا.