
لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی هەوڵەکان بۆ چارەسەری گرفتی مووچە ئاشکرا دەکات و دەڵێت”دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی ته‌وتین و كێشه‌ی مووچه هه‌ر بڕ‌یارێك بدات وه‌ك یه‌كێتی پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بین”.
لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی، بە سایتی فەرمی یەکێتی ڕاگەیاندووە، یەکێتیی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم دەیەوێت شەریکی ڕاستەقینە بێت، و حکومەتێکی دەوێت کە خزمەتگوزاربێ و بتوانێت بێ جیاوازی خزمەتی خەڵک بکات.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەلای یەکێتییەوە گرنگە چ جۆرە حكومه‌تێك پێكبهێنرێت و به چ جۆرێك شه‌راكه‌ت بكرێت، چونكه دیدی یه‌كێتی لەگەڵ پارتی بۆ شه‌راكه‌ت لە حکومەت جیاوازه و دەمانەوێت شەراکەتی راستەقینە ببێتە بناغه بۆ بنیاتنانی حكومه‌تێكی یه‌كگرتوو.
نێروەیی ڕاشیگەیاندووە، تیمی یەکێتی لە حکومەت و پەرلەمانی عیراق هاوکات لەسەر ئاستی باڵای حزبیش هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆران، دەشڵێت”لەسەر ژیانی خەڵک هەرگیز بێدەنگ نەبووین، بەڵام دەکرێت لەئێستادا کەلایەنەکان لە قۆناغی دانوستاندان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم رەچاوی هێمنی و ژینگەیەکی باشتری سەقامگیرمان کردبێت”.
“وتیشی، له‌به‌غدا سكاڵامان تۆمار كردووه و چاوه‌ڕ‌وانی بڕ‌یاری دادگاین، دواتر به پشتبه‌ستن به بڕ‌یاری دادگای فیدراڵ هه‌ر بڕ‌یارێك له‌باره‌ی ته‌وتین بدات یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بێت.