ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

حەشدی شەعبی لە(خەڵك)ەوە دەنگۆیەك سەبارەت بە پێشمەرگە ڕەتدەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی حەشدی شەعبی- محیوەری باكوور، ڕەتیدەكاتەوە قسەی لەسەر گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە كردبێت بۆ ناوچە جێناكۆكەكان و بابەتەكە وابەستەی لێكتێگەیشتنەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەكات.

عەلی حسێنی، وتەبێژی حەشدی شەعبی- محیوەری باكوور لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو لە زاری ئەرشەد ساڵحی، سەرۆكی بەرەی توركمانییەوە قسەی كردووە، كە چاوی بە فەرماندەكانی سوپای عیراق كەوتووە و ڕەتیكردۆتەوە هێزەكانی پێشمەرگە جارێكی تر بگەڕێنەوە بۆ ناوچە جێناكۆكەكان.

وتیشی، “ئەو بابەتە پەیوەستە بە لێكتێگەیشتنەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ”.

بە وتەی عەلی حسێنی، “پرسی گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناكۆكەكان پەیوەندی بە حەشدی شەعبییەوە نییە، ئەو بابەتە لەنێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت و گەڕانەوە و نەگەڕانەوەی پێشمەرگەش بۆ ئەو ناوچانە بەندە بە پەرەسەندنی گفتوگۆكانەوە”.

پێشتر یەكێك لە ماڵپەڕە عیراقییەكان، لە زاری عەلی حسێنی، وتەبێژی حەشدی شەعبی- محیوەری باكوورەوە بڵاویكردبۆوە، كە جارێكی تر هێزەكانی پێشمەرگە ناگەڕێنەوە بۆ ئەو ناوچانەی پێش 16ی ئۆكۆتبەری 2017 تێیدا جێگیربوون.

پێشتر فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە هێزەكانی 70ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاندبوو، چەند یەكەیەكی سەربازی گواستراونەتەوە بۆ نزیك شارۆچكەی خورماتوو، كە پێشتر سنوری هێزەكانی عیراق بوون.

بە وتەی ئەو فەرماندەیە، “ئەو سنورە لە ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی عیراقدا بووە، بەڵام هیچ هێزێكی سەربازی ئەوانی لێنەبووە، بە ڕێككەوتن هێزی پێشمەرگە گەڕاوەتەوە ئەو شوێنانە، كە چوار ڕەبایەی سەربازین”.

ئەو فەرماندەیە، كە نەیوست ناوەكەی بڵاوبكرێتەوە دەڵێت: “مەبەستی چوونی هێزی پێشمەرگە بۆ سنوورەكە بۆ چاودێریكردنی دۆخی ئەمنی ناوچەكەیە، چونكە ماوەیەكە جموجۆڵی چەكدارانی داعش لەو سنوورەدا زیادی كردووە”.

کوردستان

ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی وەڵامی پارتی دەداتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دواین كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی و رێككەوتنی سیاسی كۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ تاووتوێكردنی دواین گفتوگۆكانی نێوان یەكێتیی و پارتی بۆ رێككەوتنی سیاسی و بڕیاری كۆتایی لەبارەی بەشداری حكومەت و ئەو پرسانەی پەیوەندیدارە بەپێكهێنانی حكومەت، بە ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح و ئاڵا تاڵەبانی كۆدەبێتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ یەكێتی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی پەڕلەمان یەكلادەكاتەوە كە هەریەك لە بێگەرد تاڵەبانی و رێواس فایەق خۆیان بۆ ئەو پۆستە كاندید كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لە پێنجوێن، بەفر ئاستەنگ بۆ هاتوچۆ دروست دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

قائیمقامی پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت، بەفر ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی نێوان پێنجوێن و سلێمانی دروست كرد و هۆكارەكەشی بۆ شۆفێڕان گەڕاندەوە.

چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی بەفر و باران بارین ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە و بەپێی زانیارییەكانیش، بارانێكی زۆر لە شارەكان و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر باریوەو بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیش شەپۆلەكە بەردەوام دەبێت.

زانا ڕەحمان قائیمقامی پێنجوێن بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەو بەفر بارینەی سنووری پێنجوێنی گرتەوە چەند كاتژمێرێك ئاستەنگ بۆ هاتوچۆ دروست بووە بەتایبەت لە رێگای ملەكەوە كە پێنجوێن بە پارێزگای سلێمانییەوە دەبەستیـَتەوە.

ووتیشی”خۆشبەختانە تیمەكانی سلێمانی و پێنجوێن بە هەماهەنگی هێزەكانی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆی پێنجوێن دوای چەند كاتژمێرێك توانیان رێگاكە بكەنەوە”.
ئاشكراشیكرد، بەشێك لە هۆكارەكانی دروستبوونی ئاستەنگەكان، پەیوەندی بەو شۆفێرانەوە هەیە كە ڕوو دەكەنە ناوچەكە بێ ئەوەی پێداویستی تایبەت بە بەفریان پێبێت و زنجیر نابەستن و كێشەكە ئەوانە دروستی دەكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، زیاتر لە 15 سم بەفر باریوەو بە بەردەوامیش دەبارێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

باران و بەفر بارین بەردەوام دەبێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 10 پلە و لە سلێمانی 7 پلە و لە دهۆك 9 پلەو لە كەركوكیش 11 پلە دەبێت‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ یەك شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 11 پلە و لە سلێمانی 8 پلەو لە دهۆك 10 پلەو لە كەركوكیش 12 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانی بەفر دەبارێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین