پەرلەمانتارێکی ئێران: بەهای دراوی هەژارترین وڵاتی ئەفریقاش وەک تمەن دانەبەزیوە



پەرلەمانتارێکی ئێران سەبارەت بە دابەزینی بەهای تمەن ڕەخنە لە بانکی ناوەندی وڵاتەکەی دەگرێت و دەڵێت بەهای دراوی هەژارترین وڵاتی ئەفریقاش وەک تمەن دانەبەزیوە.

عەلی ڕەزا زندیان، ئەندامی لیژنەی کاروباری ئابووری لە ئەنجومەنی شورای کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند، ئێران وڵاتێکی هەژار نییە، بەڵام تەنانەت هەژارترین وڵاتی ئەفریقاش بەهای دراوەکەی هاوشێوەی دراوی ئێمە دانەبەزیوە.

ڕەخنەشی لە بانکی ناوەندیی وڵاتەکەی گرت کە ناتوانێت ئەو کێشەیە چاەرسەر بکات و وتی:” مایەی قبوڵکردن نییە کە بانکی ناوەندی ناتوانێت نرخی ئاڵوگۆڕی دراو کۆنترۆڵ بکات”.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە 100 دۆلاری ئەمریکی بە حەوت ملیۆن و 400 هەزار تمەنەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بۆچی (شۆڕشە ئیسلامییەكەی سووریا) هەمووانی ترساندووە؟!
پێت بۆچی (شۆڕشە ئیسلامییەكەی سووریا) هەمووانی ترساندووە؟!
کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت
دوات کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت
پەیوەنیدر