ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

بەم تێکەڵەیە بۆتۆکسی سروشتی بۆ لێوەکانت بکە

خێزان

تێکەڵەیەک بۆ گەورەکردن و لابردنی پێستی مردووی لێو بە شێوازێکی سروشتی و ئاسان لە ماڵەکەتدا دروست بکە، تێکەڵەکە پێکهاتەی سەرەکی دارچینییە، چونکە دارچینی سوودی بۆ ئاڵکردنی لێو و گەورەکردنی هەیە، هەمان کاریگەری بۆتۆکسی هەیە بۆ گەورەکردنی لێو، هەروەها پێستە مردووەکانی لێو ناهێڵێت.

 

کەرەستەکان

🔸1/3 کەوچکی چا پاودەری زەنجبیل

🔸نیو کەوچکی چا پاودەری بیبەری تون

🔸نیو کەوچکی چا زەردەچەوە

🔸 1 قەترە زەیتی نەعنای بۆندار

🔸 1 کەوچکی چا ڤیتامین E

 

تەواوی کەرەستەکان لە دەفرێکدا بەجوانی تێکەڵبکە، پاشان گیراوەکە بدە لە لێوت. بۆماوەی 30 چرکە مەساجی پێبکە، دواتر گیراوەکە بۆ ماوەی3 بۆ 5 خولەک بە لێوەوە بەجێبهێڵە، دواتر بە ئاو بیشۆ.

 

بۆ دەستکەوتنی ئەنجامی باش هەفتەی دووجار ئەم گیراوەیە دووبارە بکەرەوە.

تەندروستی

بۆئەوەی هەرگیز قاچەکانت بڵق نەکات، ئاگاداری ئەم ٤ خاڵە بە

خێزان

دروستبونی بڵق و برین له‌به‌شی پشته‌وه‌ی قاچ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌و شته‌ ناخۆشانه‌ی زۆرجار له‌ ژیانماندا ڕوده‌دات و ئازارمان پێده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام بۆ رێگری له دروستبونی ئه‌و بڵقه‌ پێویسته‌ ئه‌م رێوشوێنانه‌ بگریته‌ به‌ر:

 

-هه‌ڵبژاردنی قه‌باره‌ی گونجاو

لێكخشاندنی پێڵاو له‌ قاچ هۆكاری سه‌ره‌كی دروستبونی ئه‌و بڵقه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ كه‌ به‌رده‌وام ئه‌و پیڵاوه‌ی ده‌یكڕیت قه‌باره‌كه‌ی بۆ قاچت گونجاو بێت.

 

-گۆره‌وی گونجاو

گه‌ر پێڵاوه‌كه‌ش گونجاو بێت به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی گۆره‌وی و جۆره‌كه‌ی كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر قاچمان هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ دڵنیابیت له‌ جۆری ئه‌و گۆره‌وییه‌ی له‌پێی ده‌كه‌یت.

 

-نینۆككردن

به‌رده‌وام نینۆكه‌كانت بكه‌، چونكه‌ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و نینۆكانه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستبونی بڵق و برین له‌ به‌شی پێشه‌وه‌ی قاچ له‌ كاتی له‌ پێكردنی پێڵاودا.

 

-په‌رچه‌كرداری خێرا

كاتێك كه‌ هه‌ستده‌كه‌یت خه‌ریكه‌ قاچت بڵق دروستده‌كات، به‌ر له‌ دروستبونی هه‌وڵبده‌ خێرا پێڵاوه‌كه‌ت دابكه‌نیت و له‌زگه‌یه‌ك بده‌یت له‌و شوێنه‌ و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری پێشوه‌ختی بده‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٩ ڕێگای زۆرباش تاوەکوو مێشکت زیاتر چالاک ببێت

خێزان
مێشک یان مەزگ بەشی سەرەکیی کۆئەندامی دەماری لەشی مرۆڤە. مێشکی مرۆڤ یەکێک لە ھەستیارترین و ئاڵۆزترین ئەندامەکانی مرۆڤە کە ٢ لەسەدی کێشی مرۆڤ پێک دێنێت، بەڵام پتر لە ٣٠ لەسەدی وزەی ڕۆژانەی مرۆڤ بەکار دێنێ. زۆربەی ئەم وزەیە لە کاربۆھیدراتەکان ( گلووکۆز ) وەردەگرێ و خیرا دەیسووتێنێ، تەنانەت لە کاتی خەوتندا، مێشک زۆرتر لە ھەر ئەندامێکی تر ئۆکسجین بەکار دێنێت. ئەمانەی خوارەوەش چەند ڕێنماییەکی گرنگن تاوەکوو زیاتر مێشکت چالاک ببێت بۆ ئەنجامدانی فرمان و کارەکانی.

  1.  ڕێژەی خواردنی شەکر لە ژەمەکان و ئەو خواردنانەی دەیان خۆیت کەم بکەرەوە.
  2. ڕۆنی ماسی بخۆ و بەکاربهێنە.
  3. کات دابنێ بۆ بیرکردنەوەی قوڵ و چوونە ناو خەیاڵەکانت بەشێوازێکی ئارام و تێیان ڕابمێنە.
  4. پارێزگاری بکە لە کێشی تەندرووست بۆ لەشت.
  5. ڕێژەی پێویست بخەوە تاوەکو جەستە و دەروونت پشوو وەرگرن.
  6. ڕاهێنان بکە بە مێشکت تاوەکوو چالاک و زیرەک بێت بۆ ئەنجامدانی کردارەکان یاخوود بیرکردنەوەکان.
  7. ئەو خواردنانە کەم بکەرەوە کە کاربۆهیدراتی کەمی تێدایە.
  8. ڤیتامین دی پێویست وەرگرە.
  9. چالاکی و وەرزشی جەستەیی بکە بە شێوازێکی باش و بەردەوام بێ دابڕان.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چۆن زانستیانە زیپکە دەتەقێنیت؟ لێرە زانیاری وەربگرە!

خێزان

چۆن زانستیانە زیپکە دەتەقێنیت؟  لەخوارەوە هەنگاو بە هەنگاو زانیاری تەواو وەربگرە:

 

-هەنگاوی یەکەم

پێویستە هەم دەستت هەم پێستت پاک بکەیتەوە، واتە دەستت پیسنەبیت و شۆردبێتت، هاوکات شوێنی زیپکەکەش ماکیاج یان پیسی پیوە نەبێت، باشتریشە لە شەوان بەر لە خەوتن زیپکە بتەقێنیت بۆ ئەوەی تا بەیانی جێگاکەی چاک بێتەوە.

 

-هەنگاوی دووەم 

سەری زیپکەکە سەرەتا بە دەرزیەک یان دەزویەکی ددان لابەرە، ئەمەش بۆ ئەوەی یەکسەر پەستانی نەخەیتە سەر و بە ناوەوەدا بلاوی نەکەیتەوە، دەتوانیت لانکێت  lancet بەکاربهێنیت کە تایبەتە بە ئەوە، دەشتوانیت دەرزیەکە بە چەرخێک کەمێک گەرم بکەیت.

 

-هەنگاوی سێیەم 

دواتر بە هەردوو پەنجەت لەملاو لاوە پەستان بخەرە سەر شوێنی زیپکەکە تا هەموو چەوری و خانەکان بێنە دەر و لە دواتریشدا کەمێک خوێنی لێدێت کە ئەوەش ئاساییە، پاشان بە کلێنکسێک شوێنەکەی پاک بکەرەوە.

 

-هەنگاوی چوارەم  

گرنگە کە کرێمی تایبەت بە زیپکەی لیبدەیت بۆئەوەی شوێنەکەی نەبێتە پەڵەو و تا ڕۆژی دواتر بە زووی پاک ببێتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان