ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەریتانیا پێشنیارێكى بۆ خانەوادەكەی سەدام حسێن كردووە

خەڵك- بەشی هەواڵ
كچەزایەكی سەدام حسێن، سەرۆكی لەسێدارەدراوی عیراق، پێشنیارێكی بەریتانیا بۆ خانەوادەكەی ئاشكرا دەكات سەبارەت بە میوانداریكردنیان لە وڵاتەكە و بۆ ئەو مەبەستەش مەرجی هەبووە.

حەریر حسێن كامل، كچی ڕەغد سەدام حسێن-ی كچە گەورەی سەرۆكی لەسێدارەدراوی عیراق ڕایگەیاندووە، “دوای داگیركردنی عیراق لەلایەن هێزەكانی ئەمریكا و بەریتانیاوە، لەندەن پێشنیاری كردبوو بۆ خانەوادەكەمان لە پاش جێهێشتنی عیراق تا لە وڵاتەكەدا میوانداریمان بكات، بۆ ئەو مەبەستەش ئەنجامنەدانی كاری سیاسی وەك مەرجی هەموو وڵاتانی تر دانابوو”.

وەك ڕۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە، حەریر وتویەتی، “قورسترین مەرج و سەرەكیترین مەرجی بەریتانیا ئەوەبوو، كە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنی لەگەڵ دایكم بكرێت و لە چاوپێكەوتنەكەدا بڵێت، لە سایەی حوكمی سەرۆك، بەهۆی كوشتنی باوكم زەرەرمەند بووە، بەڵام ئێمە وەك خانەوادەی خۆمان ڕەتمانكردەوە ناوی سەدام حسێن بزڕێنین”.

كچەزاكەی سەدام حسێن دەڵێت: “كاتێك لە سوریا بوین، ئەردەن لەبەر هۆكاریی مرۆیی پێشنیاری كرد میوانداریمان بكات، بۆ ئەو مەبەستەش ڕەزامەندی نێودەوڵەتی وەرگرت، ئەمە سەبارەت بە ڕەغدی دایكم و ڕەنای پورم و منداڵەكانیان، بەڵام سەبارت بە ساجیدەی نەنكم (هاوسەری سەدام حسێن) و حەللای پورم، قەتەر پێشنیاری كرد میوانداری ئەوان و ئێمەش بكات، بەڵام لەو دەمەدا ئێمە لەلایەن ئەردەن-ەوە میوانداریی كرابوین، بۆیە پابەندبونێكی ئاكاریمان هەبوو بەرانبەر بەو دوو دەوڵەتە و ئەردەن-مان بەجێنەهێشت، چونكە داوایان لێنەكردبوین وڵاتەكە جێبهێڵین”.

عێراق

حەشدی شەعبی هێزەكانی لە پارێزگەیەكی باشووری عیراق بڵاوەپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە پارێزگەی نەجەفی باشووری عیراق بڵاوەیانپێكرا.

حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا هۆكاری بڵاوەپێكردنی هێزەكانی لیوای دووی لە كوچە و كۆڵانەكانی شاری نەجەف لەبەیانی ئەمڕۆدا ڕاگەیاند.

هۆكاری ئەو هەنگاوەشی ئاشكراكردووە كە پەیوەندی بە پاراستنی ڕێوڕەسمەكانی ڕۆژی شەهیدی ئیمام عەلییەوە هەیە.

هێزەكانی حەشدی شەعبی یەكتربڕ و ڕێگا سەرەكی و ستراتیژییەكانیان داخستووە بە پێی پلانێكی ئەمنی، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هێز لە شەقام و بورجەكانی چاودێری و دەروازەكاندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“ململانێی بێكۆتا ناوچەكانی شەنگال و نەینەوای خستۆتە دۆخێكی دژوار”

خەڵك – بەشی هەواڵ

قایمقامی قەزای شەنگال داوا لە سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكات، شەڕ و پێكدادان لە ناوچەكانی شەنگال كۆتایی پێبهێنرێت و ماددەی 140ی دەستوری عیراقیش جێبەجێبكات .

 

مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شەنگال، ڕایگەیاندوە “ململانێی بێكۆتا ناوچەكانی شەنگال و نەینەوای خستۆتە دۆخێكی دژوار، گەر بەم شێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە ، تەنها خەڵك باجەكی دەدەن”.

 

مەحما خەلیل وتویەتی: قبوڵكراو نیە ناوچەكە لەژێر هەڕەشەی ململانێ سیاسیەكان و خواستە نەرێنیە نێودەوڵەتیەكاندا بێت، “ئەو ناوچانە تایبەتن و ئاستی رۆشنبیری خەڵكەكەی لە ناوچەكانی دیكەی باكور جیاوازە، بەڵام بە گشتی ئەو ناوچەیە لە ژێر كاریگەری پێكدادان و ململانێ سیاسیەكاندایە “.

خەلیل دەڵێت “هیوای زۆریان بە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی هەیە تا داوای لێ‌ بكەین بە هاوكاری سەرجەم لایەنەكان چارەسەر بۆ دۆخی شەنگال بدۆزێتەوە، پشت بەو بڕگە یاسایی و دەستوریانەی تا ئێستا كاران وچاوەڕوانی خستنە بواری جێبەجیكردنی بڕگەی 140ی دەستوری عیراقی دەكەین.

سەرچاوە/ ڕووداو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

توركیا 300 كۆچبەری نایاسایی دەستگیردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەسەڵاتدارانی توركیا 300 كۆچبەری نایاسایی دەستگیردەكەن كە لە هەوڵی پەڕینەوەدابوون بۆ ئەوروپا.

سەرچاوە توركیاییەكان دەڵێن “هێزەكانی پاسەوانی سنووری زۆرتر لە 300 كۆچبەری نایاساییان دەستگیركردووە كە هەوڵی پەڕینەوەیان داوە بە ڕێگەی نایاسایی لە هەرێمی ئەدرنەوە بۆ سنووری بولگار و یۆنان”.

ئاماژەیان بەوەشداوە ئەو دەستگیركراوانە خەڵكی چەند وڵاتێكن كە لەنێویاندا عیراقی هەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان