ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەڵمانیا دوو دەزگای میدیایی “پەكەكە” دادەخات

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا، دوو دەزگای میدیایی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دادەخەن، كە لەلایەن توركیا و یەكێتی ئەوروپاوە بە “ڕێكخراوێكی تیرۆریستی” دادەنرێت.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، “پۆلیس پشكنینی بۆ هەردوو خانەی (میزۆپۆتامیا) و (میر مەڵتەمیدیا)ی لە هەردوو ولایەتی نۆرد راین ڤستڤالیا و سكسۆنیای خواروو لە خۆرئاوای ئەڵمانیا ئەنجامداوە، دەستی بەسەر كەلوپەلەكانی نێو دوو دەزگاكەدا گرتووە”.

هۆرست زیهۆڤەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، “بەو هۆیەی پارتی كرێكارانی كوردستان تائێستاش چالاكە هەرچەندە لە ئەڵمانیا قەدەغەكراوە، بۆیە پێویستە ڕێگەی لێبگیرێت و پشتیوانی لە سیستمی یاسایی وڵات بكرێت”.

دەشڵێت: “قازانجی ئەو دوو دەزگایە تەنیا بۆ پارتی كرێكارانی كوردستانە، كە لێوەی تواناكانی لە ئەڵمانیادا پتوتر دەكات”.

وەك ڕۆژنامەی (العربی الجدید)ی قەتەری ئاماژەی پێ‌ كردووە، لایەنگرانی پەكەكە لە ئەڵمانیا دەگاتە 14 هەزار و 500 كەس، ئەمەش وادەكات ببێتە گەورەترین ڕێكخراوی بیانی ڕادیكاڵی لە ئەڵمانیا، كە وڵاتەكە وەك بنەكەیەك بۆ بەئەندام كردن و كۆمەك كردنی حزبەكە بەكاردەهێنێت.

لە ئەڵمانیادا نزیكەی سێ‌ ملیۆن كەس، كە هاوڵاتی توركیان نیشتەجێن و زۆربەشیان كوردن.

کوردستان

ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی وەڵامی پارتی دەداتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دواین كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی و رێككەوتنی سیاسی كۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ تاووتوێكردنی دواین گفتوگۆكانی نێوان یەكێتیی و پارتی بۆ رێككەوتنی سیاسی و بڕیاری كۆتایی لەبارەی بەشداری حكومەت و ئەو پرسانەی پەیوەندیدارە بەپێكهێنانی حكومەت، بە ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح و ئاڵا تاڵەبانی كۆدەبێتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ یەكێتی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی پەڕلەمان یەكلادەكاتەوە كە هەریەك لە بێگەرد تاڵەبانی و رێواس فایەق خۆیان بۆ ئەو پۆستە كاندید كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لە پێنجوێن، بەفر ئاستەنگ بۆ هاتوچۆ دروست دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

قائیمقامی پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت، بەفر ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی نێوان پێنجوێن و سلێمانی دروست كرد و هۆكارەكەشی بۆ شۆفێڕان گەڕاندەوە.

چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی بەفر و باران بارین ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە و بەپێی زانیارییەكانیش، بارانێكی زۆر لە شارەكان و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر باریوەو بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیش شەپۆلەكە بەردەوام دەبێت.

زانا ڕەحمان قائیمقامی پێنجوێن بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەو بەفر بارینەی سنووری پێنجوێنی گرتەوە چەند كاتژمێرێك ئاستەنگ بۆ هاتوچۆ دروست بووە بەتایبەت لە رێگای ملەكەوە كە پێنجوێن بە پارێزگای سلێمانییەوە دەبەستیـَتەوە.

ووتیشی”خۆشبەختانە تیمەكانی سلێمانی و پێنجوێن بە هەماهەنگی هێزەكانی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆی پێنجوێن دوای چەند كاتژمێرێك توانیان رێگاكە بكەنەوە”.
ئاشكراشیكرد، بەشێك لە هۆكارەكانی دروستبوونی ئاستەنگەكان، پەیوەندی بەو شۆفێرانەوە هەیە كە ڕوو دەكەنە ناوچەكە بێ ئەوەی پێداویستی تایبەت بە بەفریان پێبێت و زنجیر نابەستن و كێشەكە ئەوانە دروستی دەكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، زیاتر لە 15 سم بەفر باریوەو بە بەردەوامیش دەبارێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

باران و بەفر بارین بەردەوام دەبێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 10 پلە و لە سلێمانی 7 پلە و لە دهۆك 9 پلەو لە كەركوكیش 11 پلە دەبێت‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ یەك شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 11 پلە و لە سلێمانی 8 پلەو لە دهۆك 10 پلەو لە كەركوكیش 12 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانی بەفر دەبارێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین