ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

پێنج جۆری پیاو کە بەدڵنیایەوە لەم ڤالەنتاینەدا دەیبینیت!

خێزان

له‌ رۆژی جیهانی ڤالانتایندا هه‌ڵوێستی پیاوان به‌رامبه‌ر ئه‌م رۆژه‌ له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی دیكه‌ ده‌گۆڕێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چه‌ند جۆرێكی دیاریكراوی پیاوان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ڕۆژه‌كه‌ كه‌ ئه‌وانیش:

 

– ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌ هه‌ر له‌ بنه‌ڕه‌تدا باوه‌ڕیان به‌م رۆژه‌ نییه‌و پێیان وایه‌ كه‌ هه‌ر رۆژێكی ئاساییه‌، به‌ڵام له‌به‌ر دڵی خۆشه‌ویسته‌كه‌یان دیاریی پێشكه‌شده‌كات.

– ئه‌و پیاوانه‌ی ڤالانتاین لایان ته‌نها بۆنه‌یه‌كی جوانه‌و پێیان وایه‌ كه‌ ده‌كرێت به‌ ساده‌ی یاددی بكه‌نه‌وه‌و ئه‌و رۆژه‌ كاتێكی زیاتر له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌یان به‌سه‌ر به‌رن.

– جۆری سێیه‌م ئه‌و پیاوان بۆنه‌كه‌ وه‌ك ده‌رفه‌ت و رۆژێكی باش ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ دیاری بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌یان بكڕن و خۆشه‌ویستی خۆیانی بۆ ده‌رببڕن.

– ئه‌و پیاوانه‌ی ڕقیان له‌ رۆژی خۆشه‌ویستیه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ بۆخۆیان ته‌نهان، كه‌ به‌ وته‌ی ده‌روناسان ئه‌و رقه‌یان به‌هۆی كاردانه‌وه‌وه‌یه‌.

– ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌ ڤالانتاین زۆر لایان رۆژێكی گرنگه‌، به‌ڵام به‌هۆی قه‌له‌قیان له‌ به‌رێكردنی رۆژه‌كه‌ زۆركات هه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن و دیاری و بۆنه‌ی نه‌گونجاو رێكده‌خه‌ن.

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک کاریکاتێر جیاوازی ژیان لە نێوان سەردەمی کۆن و جاران و ئێستادا نیشان دەدات!

خێزان

به‌هۆی گۆڕانكاریه‌كانی سه‌رده‌مه‌وه‌ ژیانی ئێمه‌ش گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌ردا هاتووه‌، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كه‌ كه‌ به‌شێك له‌و گۆڕانكاریانه‌ نیشان ده‌دات:

شووكردن

داواكاری چوونه‌ ده‌ره‌وه‌

خۆ جوانكردن

دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌ر

په‌ڕینه‌وه‌ له‌ شه‌قام

سه‌ماكردن

شاره‌زایی باوك و منداڵ

كاریگه‌ری گۆگڵ

وێنه‌ی خۆشه‌ویسته‌كانمان

له‌ ئاهه‌نگدا

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند ئامۆژگاریەک کە گرنگە لەبەرچاوت بێت گەر دەزانیت ڕێجیم و وەرزش سوودی نییە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ئامۆژگاریەکە کە گرنگە لەبەرچاوت بێت گەر دەزانیت ڕێجیم و وەرزش سوودی نییە:

 

– جۆری وەرزشەکە بگۆڕە، ڕۆژێک ڕاکردن و ڕۆژێک مەلە و ڕۆژێک باسکە و وە هەروەها

– لایەنەی دەروونی لە دابەزینی کێش گرنگی زۆری هەیە و نابێت بۆ دەستکەوتنی ئەنجامی باش پەلە بکەیت

– مەرج نییە ئەو ڕێژە کالۆرییەی بۆ کەسێک گونجاوە بۆ تۆش گونجاو بێت، پێویستە بەپێی جەستەی خۆت مامەڵە بکەیت

– خەوی تەندرووست و دیاریکراو گرنگی زۆرە بۆ دابەزاندنی کێش، بۆیە گەر دەتەوێت کێشت دابەزێت دەبێت کاتی خەوتن و هەستانت دیاریکراو بیت.

– ئاساییە لەکاتی نان خواردن یان دواتر کەمێک کێشت زیادبکات و پێویست بە ترس ناکات، زیاتر جلوبەرگەکان و گەورەبون و بچوکبونەوەی بکە بە پێوەر بۆ قەڵەوبوون یان دابەزینی کێش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەک لەسەر خوێنی خۆت کە تازەیە و نەتبیستووە!

خێزان

خوێنی مرۆڤ بەستەرە شانەیەکی شلە کە ئەرکی وەرگرتنی ئۆکسجین و دورخستنەوەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنە بۆ خانەکان، ئەمەی خوارەوە هەندێک زانیاری جیاوازە لەسەر خوێن:

 

– مرۆڤێکی ئاسایی ٤-٥ لیتر  خوێنی تێدایە کە لەبەشێکی شل پێکدێت کە پلازمایە و  بەشەکەی دیکەشی خانەکانی خرۆکەی سوور و خرۆکەی سپی و پەرەکانی خوێنە.

 

– جیاوازی جۆری خوێنەکەت ڕەنگە ببێتە هۆی جیابوونەوە لە هاوسەرگیری، چونکە توێژینەوەکان سەلماندویانە کە هەتا جۆرەکەی لە یەک بێت ئەگەری جیابونەوە کەمترە.

– بە ١١٢٠٠٠٠ مێشولە دەتوانن سەرجەم ئەو خوێنەی لە جەستەی مرۆڤدا هەیە دەری بهێنن.

 

– Stan Larkin توانی ٥٥٥ ڕۆژ بەبێ دڵ بژی، ئەمەش پاش ئەوەی دڵی بۆ دەگۆڕدراو دڵە دەستکردەکەی لە ڕێگەی جانتایەکەوە بۆ داندرابوو کە لەگەڵ خۆیدا هەڵی گرتبوو تا دواتر دڵی دیکەی بۆ داندرا.

– گەر مرۆڤ تا ٤٠٪ی خوێنەکەی لەبەر بڕوات هەر دەتوانێت بژی، بەڵام تا ماوەیەکی دیاریکراو.

 

– هاوکات جۆری خوێنەکانی جەستەت کاریگەری لەسەر کەسایەتیشت هەیە و ئەوانەی جۆری خوێنیان وەک یەکە کەسایەتیشیان لێک نزیکترە.

– بەپێی توێژینەوەکان ٢١٪ی سەکتەی دڵ کە بەهۆی پەستانی خوێنەوەیە لە ڕۆژی یەکەمی دەوامدا ڕوودەدات، واتە ڕۆژی یەک شەمە یاخود دوو شەمە بەپێی دەوامەکەت.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین