ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

حزبەكەی پێشووی بەرهەم ساڵح هەڵوەشایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق حزبەكەی سەرۆك كۆماری ئێستای عیراق هەڵدەوەشێنێتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لەسەر داوای ئەنجوومەنی ئیدارەی حزبەكە ئەو بڕیارە دراوە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ڕزگار حەمە محێدین، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمیسیاران لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لە ئەنجوومەنی هەڵبژاردنەكان، بەپێی ماددەی (31)ی یاسای حزبەكان و ڕێكخراوە سیاسییەكانی ژمارە (36)ی ساڵی 2015 كە دەڵێت (هەموو حزبێكی سیاسی بۆی هەیە بەپێی پڕۆگرامی ناوخۆ، خۆی هەڵبوەشێنێتەوە)، ڕەزامەندی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی لەپێناو دیموكراسی و دادپەروەری دەربڕی”.

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری ئێستای عیراق، لە كانوونی یەكەمی 2017 هاوپەیمانی لەپێناو دیموكراسی و دادپەروەری دامەزراند و لە 19ی ئابی ساڵی 2018 دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە هاوپەیمانییەكە ڕاگەیاند و خۆی و بەشێك لە شوێنكەوتووانی گەڕانەوە ناو ڕیزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پاشان بەرهەم ساڵح بە سەرۆك كۆماری عیراق هەڵبژێردرا.

هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لە مانگی ئایاری ڕابردوو، توانی دوو كورسی دەستەبەربكات.

ئەو هاودیدانەی لەناو ئەو حزبە مانەوە لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا بڕیاریاندا ناوەكەی لە هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری بۆگڕن بۆ (هاوپەیمانی نیشتمانی) و ئارام قادر بە سەرۆك هەڵبژێردرا.

کوردستان

“ئەگەر هەیە هەسەدە ببێتە بەشێك لە سوپای سوریای نوێ”

خەڵك – بەشی هەواڵ

هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر ئەمریكا و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ناوچەكانیان نەپارێزن، ئەوا هەسەدە دەبێتە بەشێك لە سوپای سوریای نوێ.
ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی، ڕایگەیاند، نایانەوێت باس لە كشانەوەی ھێزەكانی ئەمریكا بكەن بە بێ گەرەنتی ئەمنی بۆ ناوچەكەیان و داوای پاراستنی ئاسمانی دەكەن و دوای داعشیش پێویستییان بە ھاوكاری ھەیە.
ئیلهام ئەحمەد باسی لەوەشكرد دۆنالد ترەمپ پشتیوانی خۆی بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام ڕاگەیاندووە كاتێك چاوی پێكەوتبوو، بەڵام باسی ھیچ وردەكارییەك نەكردووە.
هاوسەروكی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات جەختیشی كردەوە، ئەگەر هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە پێدانی گەرەنتی پاراستنیان شكست بهێنن، ئەوكات هێزەكانی سوریای دیموكرات لە گەڵ حكومەتی بەشار ئەسەد و ڕوسیا دەگەنە چارەسەرێك، ئاشكراشیكرد، یەكێك لەو چارەسەرانە بوونی هەسەدەیە بە بەشێك لە سوپای سوریای نوێ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بۆ یەكەمجار لە هەرێم ژنان بڕوانامەی زانستی شەرعیان پێ دەبەخشرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەسەرپەرشتی ئەندامێكی لیژنەی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان لە مەراسیمێكی شایستەدا لە شاری سلێمانی بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی هەرێم ژمارەیەك خانم بڕوانامەی زانستی شەرعیان پێدەبەخشرێت، دەشڵێت،”دەتوانن وەك پسپۆڕێكی زانستی شەرعی وەڵامی سەرجەم پرسیارە شەرعیەكان بدەنەوە بە تایبەت پرسەكانی ژنان”.

دكتۆر ئەحمەد شافعی، ئەندامی لیژنەی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان و سەرپەرشتیاری پرۆژەكە بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند ، ماوەی زیاتر لە 12 ساڵە ژمارەیەك خاتوون ڕۆژانە و بەردەوام سەرقاڵی وەرگرتنی زانستی شەرعین، ئەمە جگە لەوەی خوێندنی باڵا و زانستیان لە كۆلێژ و پەیمانگەكانی حكومەت تەواوكردووە.

وتیشی،”لە حوجرەدا ئەم پۆلە لە خانمان لە لای مامۆستایانی ئاینی ماوەیەكی زۆرە وانەكانی تایبەت بە زانستە شەرعیەكان دەخوێنن، ئەو كتێبانەی لە تەواوی حوجرەكانی كوردستاندا دەخوێنرێن ئەوانیش خوێندویانە”.

ڕاشیگەیاند، دوای تاقیكردنەوەیەكی زۆر لەسەر ئاستی باڵا بۆ ئەو زانستەشەرعیەی چەندین ساڵە خوێندویانە، بڕیارە ڕۆژی شەممە 23-2-2019 لە مەراسیمێكدا بڕوانامەی زانستیان لەسەر دەستی بەندە پێیان بدرێت، كە مەراسیمەكە لە هۆڵی نیعمەت خان دەبێت لە گەرەكی ئیبراهیم ئەحمەدی شاری سلێمانی .

ئاشكراشیكرد، ئەم خانمانە كە ژمارەیان 11 خوێندكارە دەتوانن وەك پسپۆڕێكی زانستی شەرعی وەڵامی سەرجەم ئەو پرسیارانە بدەنەوە، كە ڕووبەڕووی زانایانی شەرعی دەكرێتەوە، بەتایبەت ئەو پرسانەی تایبەتن بە خانمان و باری كەسێتی، كڕین و فرۆشتن لە ڕووی شەرعەوە چەندین پرسی دیكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

عەلی حەمە ساڵح لە سەر ڕێكەوتنەكەیان لەگەڵ پارتی هەڵوێستی ڕاگەیاند

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، ڕابردوو بۆ پەند وەرگرتنە، بۆ تێگەشتنە چۆن لە ئایندەدا هەنگاو بنێین، دەشڵێت ،” ئێستا دەمانەوێت هەمان ئەو بەرنامەی هەمان بووە، لەدەسەڵاتدا بیخەینە خزمەتی خەڵك، خزمەتی خەڵكیش خزمەتی گۆڕانە”.

عەلی حەمە ساڵح ، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك ڕایگەیاندووە، لە ڕابردودا لەگەڵ پارتی و یەكێتی چەندین بەر یەككەوتنمان هەبووە، ئەوەی بەسەر گۆڕان هات بەسەر هەر كام لەو دوو حیزبە بهاتایە لەناو دەچوون .

دەشڵێت،”نانبڕینی نزیكەی چوار هەزار كەس، ساختەكاری زۆر، بەكارهێنانی هێزی چەكدار بۆ دژایەتی گۆڕان، بەكارهێنانی دامودەزگای حكومەت بۆ دژایەتی گۆڕان، هێرش و هەڕەشە، لەسەروی هەموو ڕۆشتنی كاریزمای نەوشیروان مستەفا لەوانە بوون، كە لە ڕابردوودا دیمان”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەوەی بەسەر گۆڕاندا هات، تەنیا گۆڕان بەرگەی گرت، ماینەوە گفتوگۆ و سیاسەتمان كرد لە پێناو بەرنامەكە، ئێمە بەڕق و كۆنە قین سیاسەت ناكەین، ئەگەر سیاسەت خزمەتی گشتی بێت ڕق و شەڕ هیچ خزمەنێك ناكات ڕابردوو بۆ پەند وەرگرتنە، بۆ تێگەشتنە چۆن لە ئایندەدا هەنگاو بنێین.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئێستا دەمانەوێت هەمان ئەو بەرنامەی هەمان بووە، لەدەسەڵاتدا بیخەینە خزمەتی خەڵك، خزمەتی خەڵكیش خزمەتی گۆڕانە، ڕێككەوتن لەگەڵ یەكێتی، ڕێككەوتن لەگەڵ پارتی هەر لە پێناو بەرنامەكەدایە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان