ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

پێرێز ئاڕاستەی گۆڕیوە و گاریس بەیل دەکاتە قوربانی “گەوهەرەکەی ئالبی سیلیستی”

خەڵک سپۆرت

سەرۆکایەتی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩ بیر لە ئیمزاکردنی چەند بۆندێکی گەورە و گرانبەها دەکاتەوە، یەکێک لەو بۆندانە پێشکەشی پاولۆ دیبالا دەکرێت.

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی شاهانەوە ئاشکرای کردووە، حاڵی حازر بارودۆخی گاریس بەیلی وێڵزی لە باشیدا نییە و سەرباری تۆمارکردنی گۆڵێک لە دێربی مەدرید، بەڵام فلۆرنتینۆ پێرێز و هاوەڵانی بیر لەوە دەکەنەوە لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩دا بیفرۆشن بە یانەیەکی تر، لەبەرامبەر ئەو پارەیەش کە لەگواستنەوەکەوە بەدەست دێت بۆندێکی گەورە و هەژێنەر ئیمزا دەکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، ئیدارەی ڕیاڵ هەنگاوەکانی بۆ گواستنەوەی هازارد دەست پێکردووە، بۆ شوێنگرتنەوەی گاری بەیل هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی پاولۆ دیبالا دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت بۆندێک بەبڕی ١٠٥ ملیۆن یورۆ پێشکەشی بەرپرسانی خانمە پیرەکە بکەن، ئەگەر یوڤانتۆس پێداگری بکات بێگومان نرخەکەش بەرزتر دەبێتەوە.

بۆندی پاولۆ دیبالا و یانەی یوڤانتۆس لە هاوینی ٢٠٢٢ کۆتایی دێت، لەم وەرزەدا پەیوەندی لەگەڵ ئالێگری ڕاهێنەری بیانکۆنێری تێکچووە، لە ٢٨ یارییدا بەشداربووە و خاوەنی حەوت گۆڵ و شەش ئەسیستە.

جیهانی

دوای شکستی “کۆپا” مێسی و سێ کەسی تر لەناو ئوتۆمبێلەکەی بارسا نەهاتنە دەرەوە !

خەڵک سپۆرت

شکستی یانەی بەرشلۆنە بەرامبەر یانەی ڤلێنسیا لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا تەنها دۆڕاندنێک نەبوو، بەڵکو لێدان بوو لە ئێستا و داهاتوی یانەی بەرشلۆنە.

خافێر میگێلی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی بەڕۆژنامەی “ئاس”ی ڕاگەیاندووە، شکستی بارسا بەرامبەر ڤالێنسیا بە ناوە گەورەکان لە پێکهاتەی بەرشلۆنە هەرس نەکراوە، بەڵکو ئەمجارە ڕێگەیان نەداوە بابەتەکە بەشێوەیەکی ئاسان تێپەڕ بکات بەسەریاندا، بەدرێژایی ماوەی گەڕانەوەیان لەنێو ئوتۆمبێلی تایبەتی یانەکەیان هەریەک لە مێسی و پیکێ و سوارێز و کەسی چوارەم بەناوی پیپی کۆستا کە بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی یانەکەیە کۆبونەوەیان ئەنجامداوە، کۆستا کەسێکی نزیکە لە مێسی-یەوە بۆیە بەشداری کۆبونەوە چوار قۆڵیەکە بووە.

بەوتەی چەندین کەس لەفڕۆکەخانەی سڤیلیە، گفتوگۆی یاریزانان لە کۆبونەوەکەدا زۆر توند و گەرموگوڕ بووە، تەنانەت لەدوای گەیشتنی ستافی بارسا بۆ سڤیلیە بۆ ماوەی (٢٠) خولەک چوارینەی ناوبراو لە ئوتۆمبێلەکەیان دانەبەزیون و بەردەوامبوون لە گفتوگۆ و لێکدانەوەکانیان بۆ ئەو بارودۆخەی بەسەر یانەکەیاندا هاتووە، بەوهۆیەشەوە گەشتی یانە کەتەلۆنیەکە و گەیشتنی یاریزانان بەجێگەی مەبەست دواکەوتووە.

ڕۆژنامەوانەکە جەخت دەکاتەوە، کەس نازانێت لە کۆبونەوە گەرموگوڕەکەدا چی ڕوویداوە و باس لە چی کراوە بەتایبەتی، بەڵام بەدڵنیاییەوە لەماوەی داهاتودا ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە ئاشکرا دەبێت و ئەوەی هەمووان لەسەری کۆک بوون ئەوەیە، کە بەشداربوانی ئەم کۆبونەوە گەڕۆکە بەهیچ شێوەیەک قورسایی شکستەکانیان نەداوە بە شانی ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەردا، بەڵکو بەدوای ئەوەدا گەڕاون بە چ شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکە بکەن و ڕەنگە بیریان لەوە کردبێتەوە بە چ شێوەیەک لە ئەگەری بەدەستهێنانی سێ نازناوەوە گەیشتنە چنینەوەی تەنها نازناوێک؟!

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

کێی تێدایه‌؟ نۆ یاریزانی به‌رشلۆنه‌ له‌ گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی ٢٠١٩دا ده‌فرۆشرێن !

خه‌ڵک سپۆرت

ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ئاماده‌کاری بۆ وه‌رزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ ده‌کات و سه‌ره‌تا به‌فرۆشتن وگواستنه‌وه‌ی چه‌ندین یاریزان ده‌ست پێده‌کات له‌ میریکاتۆی هاوینه‌دا.

ڕۆژنامه‌ی “سپۆرت”ی که‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی کردووه‌، یانه‌ زه‌به‌لاحه‌که‌ی ئیسپانیا به‌ سه‌رپه‌رشتی جوسێپ ماریا بارتومیۆ و هاوڕێیانی له‌ ئیداره‌ی یانه‌ له‌مانگی شه‌شی ٢٠١٩وه‌ ده‌ست به‌ ئاماده‌کاریه‌کانیان ده‌که‌ن بۆ وه‌رزی نوێ، له‌ یه‌ک کاتدا هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی چه‌ند یاریزانێکی به‌توانا ده‌ده‌ن و چه‌ند یاریزانێکیش ده‌خه‌نه‌ سه‌ر فرۆشتن.

به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌، بارسا ده‌ستبه‌رداری هه‌ریه‌ک له‌ جه‌یسۆن مۆریلۆی به‌رگریکاری کۆڵۆمبی و کیڤن پرینس بواتینگی هێرشبه‌ری غانی ده‌بێت و بۆنده‌کانیان له‌ خواستنه‌وه‌ ناکات به‌ هه‌میشه‌یی، هه‌روه‌ها ڕافینیا ئالکانتارا به‌شێوه‌ی خواستن بێت، یاخود فرۆشتنی یه‌کجاره‌کی ئاڕاسته‌ی یانه‌یه‌کی تر ده‌کرێت.

جگه‌ له‌م ناوانه‌ش ناوه‌کانی ماڵکۆمی هێرشبه‌ری به‌رازیلی و ئیڤان ڕاکیتیچی ناوه‌ندسازی کرواتی و تۆماس ڤێرمایلینی به‌لجیکی و ساموێل ئومتیتی به‌رگریکاری فه‌ره‌نسی و فیلیپی کۆتینیۆی هێرشبه‌ری به‌رازیلی له‌نێو لیستی فرۆشراواندان و له‌حاڵی به‌ده‌ست گه‌یشتنی بۆند و ئۆفه‌ری گونجاودا ڕێگری له‌ گواستنه‌وه‌یان ناکرێت.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ناوانه‌شدا ناوه‌کانی گریزمان و دی لیخت و ڕۆدریگۆ مۆرینۆ و چه‌ندین ناوی تر پێشنیارکراون بۆ پڕکردنه‌وه‌ی که‌لێنی یاریزانه‌ فرۆشراوه‌کان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

بێزاری ڕامۆس له‌ سه‌رۆکی یانه‌یه‌ و لیڤه‌رپوڵ و دوو یانه‌ی زه‌به‌لاح چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی کۆتایی ده‌که‌ن!

خه‌ڵک سپۆرت

سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی کاپیتانۆی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید هه‌ست به‌ ئارامی ناکات و سه‌رۆکی یانه‌ی ئاگادار کردۆته‌وه‌، که‌ له‌ هاوینی ٢٠١٩ ده‌یه‌وێت ڕوو له‌یانه‌یه‌کی تر بکات.

ڕۆژنامه‌ی “مارکا” له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئاشکرای کرد،‌ سێرجیۆ ڕامۆس (١٥) ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فلۆرنتینۆ پێرێزی سه‌رۆکی یانه‌ ئه‌نجامداوه‌ و پێی ڕاگه‌یاندووه‌، که‌ چیتر نایه‌وێت له‌ یانه‌ی شاهانه‌ به‌رده‌وام بێت و ده‌یه‌وێت ڕوو له‌یانه‌یه‌کی تر بکات، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆکی یانه‌ هیچ وه‌ڵام و هه‌ڵوێستێکی نه‌بووه‌.

ڕۆژنامه‌وانانی به‌شداری به‌رنامه‌ی “ئیل شیرینگیتۆ” ئاشکرایان کردووه‌، بێزاری ڕامۆس بابه‌تێکی نوێ نییه‌، به‌ڵکو هۆکاره‌که‌ی بۆ ئه‌و گفتوگۆ تونده‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ له‌نێوانی و سه‌رۆکی یانه‌ ڕاسته‌وخۆ دوای شکستی ڕیاڵ مه‌درید‌ به‌رامبه‌ر ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ڕوویداوه‌، به‌م هۆیه‌وه‌ کاپیتانۆی شاهانه‌ ئاماژه‌ی کردووه‌ که‌ باره‌که‌یان له‌سه‌ر شانی قورستر کردووه‌ و ته‌واوی هه‌ڵه‌ کارگێڕیه‌کانیان خستۆته‌ ئه‌ستۆی یاریزانان و توڕه‌یی به‌رامبه‌ر سه‌رۆکایه‌تی یانه‌ نیشانداوه‌.

ڕۆژنامه‌وانان جه‌خت ده‌که‌نه‌وه‌، سێ یانه‌ی زه‌به‌لاح له‌ بۆسه‌دان بۆ به‌رگریکاره‌ ناوداره‌که که‌ ئه‌وانیش یانه‌کانی یوڤانتۆس و مانچسته‌ر یونایتد و لیڤه‌رپوڵن، به‌تایبه‌ت یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ ئاماده‌یی نیشانداوه‌ هه‌ر نرخێکی داواکراوی یانه‌ی شاهانه‌ پێشکه‌ش بکه‌ن وخه‌ونی گه‌وره‌یان ئه‌وه‌یه‌ ڕامۆس و ڤان دایک له‌ یه‌ک پێکهاته‌که‌دا کۆب‌که‌نه‌وه‌ بۆ چنینه‌وه‌ی نازناوی خولی ناوخۆی ئینگلته‌را.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان