ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(بایرنی ڕەت کردەوە) ئەستێرەیەکی ئارسیناڵ بێبەرامبەر لەگەڵ یوڤانتۆس گەیشتە ڕێککەوتن

خەڵک سپۆرت

یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی لە چەند هەفتەی ڕابردودا بۆندی گواستنەوەی یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی یانەی ئارسیناڵی بێبەرامبەر یەکلایی کردۆتەوە.

تۆڕی “سکای سپۆرت”ی ئینگلیزی ئاشکرای کردووە، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و درێژخایەن لەنێوان لێپرسراوی کارەکانی ئارۆن ڕامسی وێڵزی و نوێنەرانی یانەکانی یوڤانتۆس و بایرن میونشن ئەنجام دراوە، تیایدا یانەی بایرنی ئەڵمانی شکستی لە گواستنەوەکەدا هێناوە و یوڤانتۆس گرەوەکەی بردۆتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، ڕامسی لە ڕیزەکانی بیانکۆنێری هەفتانە بڕی ٤٠٠ هەزار پاوەند وەک موچە بەدەست دەهێنێت و گواستنەوەشی بێبەرامبەرە، چونکە ئیمزاکردنی بۆندەکەی دەکەوێتە هاوینی ٢٠١٩ و لەو وادەیەدا بۆندی لەگەڵ ئارسیناڵ کۆتایی دێت.

بەپێی یاسا دەکرێت پێش وەرزێک لەکۆتایی هاتنی بۆندی یاریزانان گفتوگۆ دەربارەی گواستنەوەی بکرێت، بەوپێیەش یاریزانەکە “ڕامسی” تائێستا بۆندی نوێ نەکردۆتەوە واتا بەفەرمی لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩ پەیوەندی بە یانە نوێیەکەیەوە دەکات (یوڤانتۆس) و دەبێتە چوارەم یاریزانی وێڵزی بەدرێژایی مێژوو کە درێسی یانە ئیتاڵیە ناودارەکەیان پۆشیوە.

جیهانی

ئیداره‌ی به‌رشلۆنه‌ گواستنه‌وه‌ی گریزمانی ڕاگرتووه‌ و پلانی (B) به‌کارخستووه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

گواستنه‌وه‌ی ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ره‌نسی له‌ یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریده‌وه‌ بۆ به‌رشلۆنه‌ چه‌ندین ئاسته‌نگی بۆ دروست بووه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ نوێنه‌رانی یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌ له‌ گفتوگۆکان کشاونه‌ته‌وه‌.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی میدیا جیهانیه‌کان پێیان وایه‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌نتوان گریزمان له‌ یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریده‌وه‌ بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ یه‌کلایی بۆته‌وه‌ و ته‌نها چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌کانی جامی شای ئیسپانیا ده‌کرێت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ک ئه‌و زانیارییانه‌ به‌ نادروست له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.

ڕۆژنامه‌ی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی که‌ته‌لۆنی له‌زاری فرانسیس ئاگویلاری ڕۆژنامه‌وانی نزیکی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه‌ ئاشکرای کردووه‌، گفتوگۆکان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌نتوان گریزمان چه‌ندین کۆسپی هاتۆته‌ به‌رده‌م و به‌ر دیوارێکی پۆڵایین که‌وتووه‌، ته‌واوی به‌ڵێن و ڕێکه‌وتنه‌کان شکستیان هێناوه‌ و چیتر ئیداره‌ی بارسا نایانه‌وێت جارێکی تر بگه‌ڕێنه‌وه‌ نیو هه‌مان چوارچێوه‌ بۆیه‌ پلانی دووه‌م و یه‌ده‌گیان به‌کارخستووه‌.

ئاگویلار وتویه‌تی: له‌که‌سایه‌تیه‌کی ناوخۆیی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه‌ زانیومه‌ که‌ هه‌موو هه‌وڵه‌کان سه‌باره‌ت به‌ گریزمان شکستیان هێناوه‌، گفتوگۆکان خۆیان کێشاوه‌ به‌ دیوارێکی پۆڵایندا و هیچ هیوایه‌ک نه‌ماوه‌، پلانی دووه‌م به‌کارده‌خرێت.

به‌وته‌ی ڕۆژنامه‌وانه‌ ناوداره‌که‌، پلانی دووه‌م بریتیه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی یه‌کێک له‌ ماکسی گۆمێز یاخود ڕۆدریگۆ مۆرینۆ، به‌ڵام ناوی یه‌که‌م ده‌نگی زۆرینه‌ی له‌سه‌ر نییه‌ و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان به‌و ئاڕاسته‌یان ڕۆدریگۆ مۆرینۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی ڤالێنسیا وه‌ک هێرشبه‌ری یاریده‌ده‌ری لویس سوارێز دیاری بکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

یونایتد په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خێزانی دیبالا به‌ستووه‌ و ئاماده‌یه‌ ئاڵوگۆڕیش بکات !

خه‌ڵک سپۆرت

به‌رپرسانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن بۆ توندوتۆڵکردنه‌وه‌ی هێڵی هێرشبه‌ری پێکهاته‌که‌یان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندیان به‌ خێزانی پاولۆ دیبالای ئه‌رجه‌نتینیه‌وه‌ کردووه‌.

ڕۆژنامه‌ی “توتۆ سپۆرت”ی نزیک له‌ یانه‌ی یوڤانتۆس ئاشکرای کردووه‌، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا دیبالا بێزاربووه‌ له‌ یانه‌ی یوڤانتۆس و له‌گه‌ڵ لێپرسراوی کاره‌کانی و خێزانه‌که‌یدا به‌جدی تاوتوێی ڕۆیشتنی کردووه‌ له‌یانه‌ ئیتاڵیه‌که‌، ته‌نانه‌ت گوستاڤۆی برای به‌ ئاشکرا به‌ ئۆلێی ئه‌رجه‌نتینی ڕاگه‌یاندووه‌ :” ئه‌گه‌ر زۆره‌ براکه‌م له‌ یوڤانتۆسه‌وه‌ ڕوو له‌یانه‌یه‌کی تر و تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی نوێ بکات”.

ڕۆژنامه‌ ئیتاڵیاکه‌ نوسیویه‌تی: بێزاری دیبالا به‌هۆی پشتگوێخستنیه‌وه‌ بووه‌ له‌لایه‌ن ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنه‌ره‌وه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا ڕاهێنه‌ره‌که‌ ماڵئاوایی کردووه‌ و چیتر پێده‌چێت هێرشبه‌ره‌ ئه‌رجه‌نتینیه‌که‌ ئه‌و توڕه‌یی و بێزارییه‌ی نه‌مابێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌یه‌، چونکه‌ ئاماده‌ییان نیشانداوه‌ له‌حاڵی ڕازیبونی یاریزانه‌که‌ نرخی شکاندنی بۆنده‌که‌ی پێشکه‌ش بکه‌ن که‌ نزیکی ٩٠ ملیۆن یورۆیه‌.

به‌پێی “توتۆ سپۆرت” گفتوگۆی ئید ودواردی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری “ڕێد دێڤڵز” و خێزانی دیبالا به‌فه‌رمی ده‌ستی پێکردووه‌، یانه‌ ئینگلیزییه‌که‌ به‌رامبه‌ر یوڤانتۆس ئاماده‌ن جگه‌ له‌ پێشکه‌شکردنی نرخی شکاندنی بۆنده‌که‌ی ئاڵوگۆڕیش ئه‌نجام بده‌ن، ئاڵوگۆڕی دیبالا به‌ پۆگبا و بڕێکی زۆر پاره‌ به‌و مه‌رجه‌ی که‌ یانه‌ ئینگلیزیه‌که‌ داوای ده‌کات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(کۆنتی و بۆنده‌ گه‌وره‌که‌ به‌یه‌که‌وه‌) ئیداره‌ی ئینته‌رمیلان به‌ڵێنی بۆندێکی گه‌وره‌یان به‌ کۆنتی داوه‌

خه‌ڵک سپۆرت

ئیداره‌ی یانه‌ی ئینته‌رمیلان هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات بۆ قایلکردنی ئه‌نتۆنیۆ کۆنتی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڵێنی گواستنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌یان پێداوه‌.

ڕۆژنامه‌ی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی ئاشکرای کردووه‌، له‌ئێستادا ئیداره‌ی یانه‌ی ئینته‌رمیلان له‌ گفتوگۆیه‌کی چڕوپڕ و درێژخایه‌ندان بۆ قایلکردنی ئه‌نتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنه‌ری پێشوی ئیتاڵیا و یانه‌کانی یوڤانتۆس و چێڵسی، ڕاهێنه‌ره‌که‌ ده‌یه‌وێت به‌ر له‌ قبوڵکردنی ئۆفه‌ره‌ پێشکه‌شکراوه‌کان ته‌واوی ورده‌کارییه‌ وه‌رزشیه‌کان کۆتایی پێبهێنێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین داواکاری له‌سه‌ر ئاستی پێکهاته‌ی یانه‌ و گواستنه‌وه‌کان هه‌بووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌کان، کۆنتی له‌پاڵ ماورۆ ئیکاردی ئه‌رجه‌نتینی داوای هێرشبه‌رێکی به‌توانای تری کردووه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئیداره‌ی “نێراتزۆری” په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئیدین دزیکۆی بۆسنی هێرشبه‌ری یانه‌ی ڕۆما به‌ستووه‌ و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن هێرشبه‌ره‌ زه‌به‌لاحه‌که‌ی ڕۆما له‌ماوه‌یه‌کی نزیکدا به‌بڕی ٢٥ ملیۆن یورۆ بۆنده‌که‌ی ئیمزا بکرێت.

“توتۆ سپۆرت” ئاماژه‌ی کردووه‌، گواستنه‌وه‌ی کۆنتی و ئیدین دزیکۆ هاوکات ده‌بێت بۆ یانه‌ی ئینته‌رمیلان، له‌به‌رامبه‌ردا لوچیانۆ سپالێتی بۆنده‌که‌‌ی کۆتایی پێده‌هێنرێت و جگه‌ له‌و بۆندانه‌ چه‌ند بۆندێکی تریش له‌سه‌ر ئاستی هێڵه‌کانی ناوه‌ند و به‌رگری ئیمزا ده‌کرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان