ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كچە خوێندکارێکی دیکەی كورد بۆ خوێندن بەرەو ژاپۆن بەڕێكەوت

خەڵك- بەشی هەواڵ

سێیەم خوێندكاری كورد بۆ خوێندنی باڵا بەرەو ژاپۆن بەڕێكەوت و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم ڕایگەیاند، ژاپۆن خاوەن ئەزمونێكی سەركەتوو و دانسقەیە لە بوارە جیاكان، مایەی خۆشحاڵیمانە كە گەنجانی وڵاتەكەمان ڕوو لەو وڵاتە دەكەن بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی باڵا و سوود وەرگرتن لە ئەزموونەكانیان.

د.یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ سێ شەممە (١٢/٢/٢٠١٩) لە میانەی دیدارێكی لەگەڵ كاتسومی مۆریاسۆ، كونسوڵی گشتی ژاپۆن لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، وەك وەزارەتەكەیان خۆشحاڵین بەو پەیوەندیەی، كە لەگەڵ ژاپۆن دروستمان كردوە، هەروەك پیرۆزبایی لەو خوێندكارەش كرد، كە توانی سكۆلەرشیپی ژاپۆنی بەدەستبهێنێ.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا، كە وێنەی بۆ (خەڵك) نێردراوە، د. یوسف گۆران وتیشی، “بەڕەوانەكردنی ئەو خوێندكارە ژمارەی خوێندكارانی كورد لە زانكۆكانی ژاپۆن دەبێ بە سێ خوێندكار”.

جەختیشی كردەوە، ژاپۆن خاوەن ئەزمونێكی سەركەتوو و دانسقە لە بوارە جیاكان، مایەی خۆشحاڵیمانە، كە گەنجانی وڵاتەكەمان ڕوو لەو وڵاتە دەكەن بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی باڵا و سوود وەرگرتن لە ئەزموونەكانیان.

لای خۆشیەوە، كونسوڵی گشتی ژاپۆن وتی، “خۆشحاڵین، كە خوێندكارێكی دیكەتان توانی سكۆلەرشیپی وڵاتەكەمان بەدەست بهێنێ”، هیواشی خواست ئەو خوێندكارە سەركەتوو بێت و ببێتە هۆكارێك بۆ زیاتر بەهێزكردنی ئەو پەیوەندیانەی لە نێوان هەردوولادا دروست بووە.

سنور ساڵح حامد، كە هاوەڵی كونسوڵی ژاپۆنی لەو دیدارە دەكرد سێیەمین خوێندكاری كوردە كە بەرەو ژاپۆن بەڕێ دەكەوێ بۆ درێژەدان بەخوێندنی باڵا/ ماستەر لە بواری تەكنەلۆجیای زانیاری.

سنور ساڵح سەبارەت بەچۆنیەتی بەدەستهێنانی سكۆلەرشیپەكەی وتی، “دەمێك بو ئارەزوم دەكرد لە ژاپۆن درێژە بەخوێندن بدەم، خۆشبەختانە توانیم لە ڕێگەی سكۆلەرشیپی ئەو وڵاتە لە زانكۆی (كیۆتۆ) وەربگیرێم، كە یەكێك لە زانكۆ هەر پێشەنگ و ئاستبەرزەكانی جیهانە، بۆ ئەوەش هانی خوێندكارانیدا هەوڵی بەردەوام بدەن، چونكە هەر كەسێك زمانی ئینگلیزی بزانێ بەدەستهێنانی سكۆلەرشیپ لە وڵاتان ئەوەندە كارێكی ئەستەم نیە، بەڵام پشودرێژی دەوێ”.

جەختیشی كردەوە، دوای گەڕانەوەشم لە ڕێگەی ئەو زانست و زانیاریەی بەدەستی دەهێنم خزمەتی گەلەكەمی پێ دەكەم.

کوردستان

پزیشكانی مانگرتووی گەرمیان ڕوونكردنەوەیەكیان بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

پزیشكانی مانگرتووی گەرمیان لە ڕوونكردنەوەیەكدا داوا دەكەن ئەنجومەنی دادوەری كێشە یاساییەكانیان چارەسەر بكات و ئەو دوو پزیشكەشی ماوەی چەند ڕۆژێكە بە فەرمانی دادوەر دەستگیركراون ئازاد بكرێن.

تەواوی پزیشكانی مانگرتووی گەرمیان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕوونكردنەوەیەكیان بۆ ڕای گشتی بڵاوكردەوە و ڕایانگەیاند، لەبەشی فریاكەتن و حاڵەتە كتوپرەكان كاریان ڕانەگرتووە بەردەوامن لە خزمەتكردنی دانیشتووانی سنورەكە.

داواشیانكرد، بەپێی یاسا كێشەكانیان چارەسەر بكرێت و مافی پزیشكان پێشێل نەكرێت، ھەروەك داوایانكرد ئەو دوو پزیشكەی بەھۆی گیانلەدەستدانی گەنجێكەوە ماوەی چەند ڕۆژێكە بەفەرمانی دادوەر دەستگیركراون ئازاد بكرێن.

هاوكات، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی گەرمیانیش پیشتوانیی لە داواكاریی پزیشكان كرد و داوای لە ئەنجومەنی دادوەری كرد كێشەی پزیشكانی سنورەكە چارەسەر بكات.

جێی ئاماژەیە، ماوەی سێ‌ ڕۆژە پزیشكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان مانیانگرتووە، بەهۆی دەستگیركردنی دوو پزیشكەوە و ئەوەش حاڵەتێكی نائاسایی لە سنوری گەرمیاندا دروستكردووە، لەوبارەیەوەش سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاندووە:”كۆبوونەمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان كردووە و بڕیارە كۆتایی بە مانگرتن بهێنن و بگەڕێنەسەر كارەكانیان و هەر پزیشكێكیش نەگەڕێتەوە بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە.. بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە سێ كەس برینداربوون

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەسەر ڕێگای كەلار سلێمانی لەگوندی عیسای بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل سێ كەس بریندار بوون كە دووانیان منداڵن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەمە 26/5/2019 لەسەر ڕێگای (كەلار – سلێمانی) لە گوندی عیسای، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (شۆفرلێت / تاهۆ) و (تۆیۆتا/ كرۆلا)ی تەكسی، سێ كەس برینداربوون كە سەرجەمیان شۆفێر و سەرنشینی تەكسییەكە بوون و هەردوو بریندارەكە منداڵی شۆفێرەكەبوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی چۆنییەتی ڕوودانی ڕووداوەكەوە ڕایگەیاندووە، ڕووداوەكە لەكاتێكدا ڕوویداوە ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت بە ئاڕاستەی كەلار هاتووە و تەكسییەكە لەڕێگەی لاوەكییەوە هاتووەتە سەر ڕێگای سەرەكی و لەكاتی ڕووداوەكەدا هەردوو ئۆتۆمبێلەكە ڕۆیشتوونەتە ئاڕاستەی بەرامبەر.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئەوەشخراوەتەڕوو، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بریندارەكان گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار و بەهۆی سەختی برینەكەیانەوە هەر سێ بریندارەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە .. لەیلا گیوڤەن، ناسر یاگز و مەڕوان ڕەوانەی نەخۆشخانەكران

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەیلا گیوڤەن، ناسر یاگز و مەڕوان مەمدوح و سێ پەرلەمانتاری مانگرتوو، دوای كۆتایی هێنان بە مانگرتن، بۆ پشكنینی تەندروستی ڕەوانەی نەخۆشخانە كران.

دوای ئەوەی لەیلا گیوڤەن٢٠٠ ڕۆژ، ناسر یاگز ١٨٧ ڕۆژ و مەڕوان مەمدوح ١٣ڕۆژ بەردەوامبوون لە مانگرتن، ئەمڕۆ لەسەر پەیامی عەبدوڵا ئۆجالان كۆتاییان بە مانگرتن هێنا و بۆ پشكنینی پزیشكی ڕەوانەی نەخۆشخانەكان كران.

دوای شكاندنی مانگرتنەكەی، لەیلا گیوڤەن سوپاسی هەموو ئەو كەسانەی كرد كە پشتیوانییان كردووە و ڕایگەیاند، كە دیموكراسی بەسەر فاشیزمدا سەركەوتووە، دواتر بۆ پشكنینی پزیشكی ڕەوانەی نەخۆشخانەی مەمۆڕیاڵ لە شاری ئامەد كرا.

هاوكات، ناسر یاگز لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر، كۆتایی بە مانگرتنەكەی هێنا و دواتر ڕەوانەی نەخۆخشخانەی زانكۆی هەولێر كرا.

هەروەها مەڕوان مەمدوح ئۆزدەمیر، كە مانگرتنەكەی تا مردن ڕاگەیاندبوو، لە شاری سلێمانی كۆتایی بە مانگرتن هێنا، لە ئێستادا ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ كراوە.

هەروەها سێ پەرلەمانتاری مانگرتووش ڕەوانەی نەخۆشخانە كران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان