ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

“جەلادە ئیندۆنیسییەكەی داعش” لە سوریا كوژرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی پۆلیسی ئیندۆنیسیا ڕایدەگەیەنێت، محەمەد سەیفەدین ناسراو بە (جەلادەكەی داعش) لە سوریا كوژرا.

دیدی براسیتیۆ، وتەبێژی پۆلیسی ئیندۆنیسیا ڕایگەیاندووە، “بە پارچە تۆپێكی تانك، سەیفەدین لە كۆتایی مانگی ڕابردوودا لە دێرئەلزور كوژراوە”، كوژراوەكەشی بە “جەلاد و سەربازی ڕێكخراوی داعش” وەسف كردووە.

لای خۆیەوە، موعین برای سەیفەدین ڕایگەیاندووە، “كاتێك بە كوژرانی براكەی زانیوە، كە وێنەی تەرمەكەی پێگەیشتووە”.

بە وتەی برای “جەلادەكەی داعش”، لەو دەمەی لەگەڵ ژن و منداڵەكانی بەرەو سوریا ڕۆیشتووە، نەیبینیوەتەوە.

جیهان

سەرۆكی میسر باری نائاسایی لە وڵاتەكەی ڕاگەیاند

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی میسر بۆ ماوەی سێ‌ مانگ باری نائاسایی لە وڵاتەكەی ڕاگەیاند.

عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ڕۆژنامەی فەڕمی ئەو وڵاتە بڵاویكردەوە، بڕیاریدا لەمڕۆوە بۆ سێ مانگ باری نائاسایی لە میسر بەردەوام بێت.

سەرۆكی میسر لە ڕاگەیەندراوەكەیدا هۆكاری دەركردنی ئەو بڕیارەی بۆ مەترسی ئەنجامدانی پەلاماری تیرۆریستی و گەشەكردنی شانە نووستووەكانی گروپە تیرۆریستییەكان گەڕاندووەتەوە.

هاوكات سیسی فەرمانیكردووە هێزەكانی سوپا و پۆلیس و سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی تر بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات و شوێنە گشتی و تایبەتییەكان و پارێزگاریكردن لەگیانی هاووڵاتیان لەئامادەباشیدا بن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پوتن: دەبێت گرەنتی ئاسایشی پیۆنگ یانگ بكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی ڕوسیا و كیم جۆنگ ئون سەرۆكی كۆریای باكور لە شاری ڤلادیڤۆستۆك بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2019 ڤلادیمیر پوتن لە كۆشكی فیدراڵی ڕوسیا، پێشوازیی لە كیم جۆنگ ئون كرد و دوای ئەوەی بۆ ماوەی 3 كاتژمێر و نیو گفتوگۆیان كرد پوتن لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەم لوتكەیە سودی بۆ پەیوەندییەكانی نێوان پیۆنگ یانگ و مۆسكۆ دەبێت و ڕاوبۆچوونیشیان بۆ باشكردنی دۆخی نیمچە دوورگەی كۆریا ئاڵوگۆڕ كردووە.

سەرۆكی ڕوسیا گەشبینیی خۆشی بە ئەنجامی دانوستانەكان لەگەڵ ھاوتا كۆرییەكەی دەربڕی و ڕایگەیاند: جگە لە ڕێگەچارەی ئاشتییانە ھیچ ڕێگە چارەیەكی تر بۆ نیمچە دوورگەی كۆریا نییە.

پوتن وتیشی: بەرژەوەندییەكانی ڕوسیا و ئەمریكا لەبارەی كۆریاوە ھاوبەشن و ھەردوو وڵاتیش نایانەوێت چەكی ئەتۆمی بە جیھاندا بڵاوببێتەوە.
هەروەك سەرۆكی ڕوسیا ئاماژەی بەوەدا: دەبێت گرەنتی ئاسایشی پیۆنگ یانگ بكرێت و بەرژەوەندی لایەنەكان بپارێزرێت، ئاشكراشیكرد: كیم داوای لێكردوون ئەنجامی دانوستانەكانیان بە لایەنی ئەمریكی ڕابگەیەنن.

لایخۆیەوە، كیم جۆنگ ئون ڕایگەیاند: دانوستانەكانیان چڕ و بنیاتنەر بووە لەسەر تەواوی دۆسییەكان و دۆخی نیمچە دوورگەی كۆریا جێی گرنگیپێدانی كۆمەڵی نێودەوڵەتییە.

جێی ئاماژەیە، كۆبوونەوەكەی كیم جۆنگ ئون سەرۆكی كۆریای باكور و ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی ڕوسیا یەكەمین لوتكەی نێوان پیۆنگ یانگ و مۆسكۆیە لە دوای ساڵی 2011ەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ژمارەی كوژراوە مەدەنییەكان لە شەڕی داعشدا ئاشكرا دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، كوژرانی 1291 مەدەنی لە مانگی ئابی ساڵی 2014 و لە كاتی ئۆپەراسیۆنەكانی دژ بە چەكدارانی ڕێكخراوی (داعش) لە عیراق و سوریا، ڕاەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە لەلایەن ئاژانسی (سپۆتنیك)ی ڕوسییەوە بڵاوكراوەتەوە”هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە نێوان مانگی ئابی 2014 تا كۆتایی مانگی ئاداری 2019، (34464) هێرشی ئاسمانی ئەنجامدراوە، لەو ماوەیەشدا بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستبەركراون و بەپێی هەڵسەنگانی گروپە مەیدانییە یەكگرتووە هاوبەشەكان، لانی كەم 1291 مەدەنی بەهۆی ئەو هێرشانەوە كوژراون”.

لە دوای ڕاگەیاندنی تێكشكاندنی ڕێكخراوی (داعش) لە سوریا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، لە 19ی كانوونی یەكەمی ڕابردوو، پاشەكشەپێكردنی هێزەكانی وڵاتەكەی لە سوریا ڕاگەیاند، بەبێ‌ ئەوەی وادەیەك بۆ ئەو پاشەكشەپێكردنە دیاریی بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان