ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بە كردنەوەی بەڕێوبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سەیدسادق بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، كە كردنەوەی ئەو بەڕێوبەرایەتیە پەیوەستە بە ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی.

بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕوونكردنەوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە دیوانی وەزارەت لە نووسراوێكدا جەختیان كردۆتەوە، كە هەموو گۆڕانكاریەك لە پەیكەر گشتی ڕێكخستن بە مەبەستی زیادكردنی بەڕێوەبەرایەتیەكان و بەش و هۆبە ڕاگیراوە، بەڵام ڕەزامەندی داوە لەسەر كردنەوەی ئەو بەڕێوبەرایەتییە بە مەرجی ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەوان وەك بەڕێوبەرایەتیەكەیان ڕەزامەندن و پشتیوانی لە كردنەوەی ئەو بەڕێوبەرایەتیە دەكەن.

ڕوونكردنەوەی پێویست
دەربارەی كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سەیدصایەق

ئاگاداری هاووڵاتیان و بەرپرسانی سنووری سەیدسادق و شارەزوور دەكەینەوە، لەسەرەتاوە پاڵپشتی بیرۆكەی كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سەیدصادق پاڵپشتی ئەو بیرۆكەیە بووین و لە 5/6/2018 بە نوسراوی ژمارە (3642) داوای ڕەزامەندیمان لە وەزارەت كردووە و بە سوپاسەوە لە بەرواری 19/6/2018 بە دوو خاڵ ڕەزامەندی درا بە كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سەیدسادق، یەكەم دەڵێت: ڕازین بەكردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیەكە بە مەرجێك یەكەی ژمێریاری نەبێت، دووەم: دەتوانن كارەكان ڕێكخەن و بۆ دەرماڵەی پایەش پێویستە ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی وەربگیرێت.

دوای ئەو ڕەزامەندیەی سەرەوە لە بەرواری 8/8/2018 بە فەرمانی ژمارە (5569) لیژنەیەكی شەش كەسیمان پێكهینا بەمەبەستی كردنەوەی بەڕێەوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سەیدصادق.

دواتر لە بەرواری 26/11/2018 بە نوسراوی ژمارە (9350) رونكردنەوەی لیژنەی پێكهێنانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سەیدصادق بەچەند خاڵێك ئاڕاستەی وەزارەت كرد .

دوای ڕوونكردنەوەكەی لیژنەی پێكهێنای دابەشكردنی كارەبای سەیدصادق بەشی میلاكاتی وەزارەتی كارەبا داوایكردوە سەید سادق میلاكی لە پارێزگای هەڵەبجەوە بگوێزرێتەوە سەر بەرێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سلێمانی.

دوای ئەو نوسراوە وەزارەت لە بەرواری 7/1/2019 روونكردنەوەیەكمان ئاڕاستەی نوسینگەی بریكاری وەزیری كارەبا كردووە و جەختمان لەسەر كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سەیدصادق كردووەتەوە .

لە كۆتایی هەوڵەكانمان لە بەرواری 22/1/2019 بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەتی كارەبا بە نوسراوی ژمارە 456 روونكردنەوەیەكی بۆ ناردووین لە خاڵی یەكەمدا دەڵێت: هەموو گۆڕانكاریەك لە پەیكەر گشتی ڕێكخستن بە مەبەستی زیادكردنی بەڕێوەبەرایەتیەكان و بەش و هۆبە راگیراوە .

لە خاڵی دووەمدا دەڵێت: بە نوسراومان ژمارە 3731 لە بەرواری 19/6/2019 رەمەزامەندیمانداوە بەكردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سەیدسادق بەڵام تا لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری پەسند نەكردێت كاری پێویستی بۆ ئەنجام نادرێت.

بۆیە هەموو بەڕێزان لە سنوری سەیدسادق دڵنیادەكەینەوە، كە وەك بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی هیچ لارییەكمان لەكردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سەیدسادق نیە و هەموو پاڵپشتیەكی دەكەین.

بەڕێوەبەرایەتی
گشـــتی كـــارەبای سلێمــــانی
12/2/2019

ئابوری

بەستنی لیستی مووچەی مانگەكانی ئەمساڵ بە پاشەكەوتەوە مامۆستایان نیگەران دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
مامۆستایانی ناڕازی ڕایدەگەیەنن، لە ئەگەری هاتنی بەشە بودجەی هەرێم لە لایەن عیراقەوە پاشەكەوتی مووچەی مامۆستایان لا نەبرێت هەڵوێستمان دەبێت و خۆپیشاندان و بایكۆت ڕێكارێكی مەدەنیە بۆ داواكردنی مافەكانمان، دەشڵێت،”ئەوەی باس دەكرێت كە گوایە لیستی مووچەی مانگی 1و 2ی ئەمساڵ بە پاشەكەوتەوەیە ڕاست بێت هەڵوێستی جدیمان دەبێت”.

دڵشاد تالیب بابان، مامۆستای ناڕازی لە سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، پێشتر ئەوەمان بەیان كرد، كە لە ئەگەری هاتنی بەشە بودجەی حكومەتی هەرێم لە لایەن عیراقەوە ، دەبێت پاشەكەوتی مووچە نەمێنێت، لە ئێستاشدا جەخت لەسەر ئەوە دەكەینەوە.

وتیشی،”بۆ بەدەستهێنانی مافەكانمان لەكاتی هاتنی بەشە بودجە و لانەبردنی پاشەكەوتی مووچە، بە ڕێكاری مەدەنی داوای مافی ڕەوای خۆمان دەكەین، كە خۆپیشادان و بایكۆتی ناوەندەكانی خوێندن بژاردەیەكن، كە مامۆستایانی ناڕازی دەیگرنەبەر”.

ڕاشیگەیاند، لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراوەتە گوایە لیستی مووچەی مانگەكانی 1 و 2ی ئەمساڵ لە پەروەردەكان بەستراوە بە پاشەكەوتەوە، ئەگەر ئەوە ڕاست بێت بۆ ئەوش هەڵوێستی جیدیمان دەبێت .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بانكی ناوەندی عیراق بڕێكی زیاتری دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بانكی ناوەندی عیراق لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە بڕێكی زۆری دراوی ئەمریكی (دۆلار)ی خستە بازاڕەكان، ئەمەش كاریگەریی لەسەر دابەزینی نرخی ئەو دراوە هەیە لە بازاڕەكانی ناوخۆ.

بەپێی بەیاننامەیەكی بانكی ناوەندی عیراق، كە ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاوكرایەوە، بە زیادكردنی ئاشكرا بڕی 176.81ملیۆن دۆلاری بە بانك و كۆمپانیاكانی حەواڵە فرۆشراوە و بەراورد بە ڕۆژی پێشوو، كە 174.349ملیۆن دۆلار بوو، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بنیوە.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “بڕی ئەو پارەیەی بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكانی دەرەوە فرۆشراوە گەیشتۆتە 156.211ملیۆن دۆلار، بڕی 19.870 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی كاش فرۆشراوە”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، یەك دۆلار بە 1190 دینار فرۆشراوە و لەو زیادكردنەشدا 28 بانك بەشدارییان كردووە.

ڕۆژانە بەهۆی زیادبوونی خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕەكاندا، بەهای دۆلاری ئەمریكی دادەبەزێت، خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراویش لە سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاندبوو “ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 120 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكراوە”.

بە بۆچوونی شارەزایانی بواری دراو”ئەگەر بڕی خستنەڕووی دۆلار بەشێوەیەكی زیاتر لە بازاڕەكاندا بەردەوام بێت نرخەكەی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا زیاتر دادەبەزێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 ئاشكرا كرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێم ئامادەكارییەكانی بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی تەواو كردووە و بڕیارە پێش نەورۆز تەواوی مووچەی موچەخۆران دابەش بكرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگاداری لە ئەنجومەنی وەزیران بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئامادەكارییەكان تەواو بوون و لە وادەی دیاریكراوی مانگانەدا “5ی هەموو مانگێگ” دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچە، بەڵام پێش نەورۆز تەواوی مووچە دابەش دەكرێت.

لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی مانگەكانی پێشووە و بە پاشەكەوتەوە دابەش دەكرێت و بە دابەشكردنی مووچەی ئەو مانگەش كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی ساڵی ڕابردوو دێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان