ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چەند ڕێکارێکی زۆر گرنگ تاوەکو ڕێگری بکەیت لە گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکەت

خەڵک-
گڕگرتنی ئوتومبیل زۆر روونادات بەلام ئەگەر رووبدات حاڵەتێکی ترسناک و کوشندە دروست دەکات، بەگوێرەی ئاماری ساڵی ٢٠١٥ لە ئەمریکا ١٧٤.٠٠٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەی ئۆتۆمبێل ڕوویداوە کە تیایدا ٤٤٥ کەس گیانیان لەدەست داوە.

هاتوچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەک لەو بارەیەوە ڕادەگەیەنێت:
لەکاتێکدا هەندێک لە حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوە بەهۆی پێکدادانەوە ڕوودەدەن، بەلام زۆربەی حاڵەتەکان بەهۆی بوونی کێشەیەکی کارەبایی یان بوونی کێشە لە سیستەمی بەنزین لە ئۆتۆمبێلەکەدا ڕوودەدات، باشترین چارەسەر بۆ خۆپاراستن لەم حاڵەتانە ئەوەیە کە بەردەوام ئاگاداری ئۆتۆمبێلەکەت بیت و پشکنینی تەواوی بۆ بکەیت بۆ ئەوەی ئەگەر کێشەیەک هەبوو چارەسەری بکەیت، بەم بۆنەیەوە پێویستە ئاگاداری ئەم خاڵە گرنگانە بیت، ئەگەر چارەسەری نەکەیت ئەگەری ڕوودانی ئاگرکەوتنەوە لە ئۆتۆمبێلەکەت زیاتر دەبێت.

-سووتانی بەردەوامی فیوزەکان
-لێچوونی ڕۆن لە ژێرەوەی ئۆتۆمبێلەکەت لەکاتی گۆڕینی ڕۆن.
-ڕۆن یان هەر ماددەیەکی شلی تر کە لێچوونی هەبێت لە ژێر ئۆتۆمبێلەکەتدا.
-وایەری خراپ بوو، پچڕاو یان وایەری ڕووت.
-بوونی دەنگی زۆر بەرز لە سیستەمی ئاگزۆزدا.
-ڕوودانی گۆڕانکاری زۆر لە گێچی بەنزین و ڕۆن و پێوەری گەرمی مەکینە(حەماوە).
-نەمانی سەری ڕۆنی مەکینە لە فیلتەری ڕۆنەکەدا.
-بوونی جاین و سۆندەی ڕزیو یان دڕاو.

کاردانەوەت چی دەبێت؟

ئەگەر بۆنی دووکەڵت کرد یان پریشکی ئاگرت بینی لە ئۆتۆمبێلەکەتدا، ئەگەر بزانیت چی دەکەیت ڕەنگە ڕێگربیت لە ڕوودانی برینداری و ژیانێک ڕزگار بکەیت، زۆر گرنگە هێمن بمێنیتەوە بەڵام خێرا کردارەکان ئەنجام بدەیت.
ئەوەت بیربێت کە زیاتر ئاگر لە بەشەکانی تری ئۆتۆمبێلدا ڕوودەدات وەک لە ناو مەکینەدا، ڕەنگە لە ژێر ئۆتۆمبێلەکەدا ڕووبدات، نزیکی تایەکان و سیستەمی وەستاندن، لە داشبۆرد و ڕەنگە لەناو ئوتومبیلەکەشدا. لە ڕاستیدا، گڕگرتن کاتێک لەناوەوەی ئوتومبیلەکەدا ڕوودەدات لە هەموو جۆرەکانی تر ترسێنەرترە بە هۆی نزیکی لە دووکەڵ و ئاگرەکە.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ سەلامەتی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە پێشنیار دەکەن لەکاتی گڕگرتن لەکاتی شۆفێریدا.
گڵۆپی ئاگادارکردنەوە دابگیرسێنە و خێرا بچۆرە سەلامەت ترین شوێن بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە بوەستێنیت، جا چی لە لایەکی شەقامەکە بێت یان ناوەڕاست.
ئۆتۆمبێلەکە بوەستێنە و مەکینەکە بکوژێنەرەوە.
هەموو سەرنشینەکان دابەزێنە، مەهێڵە هیچ کەسێک بگەڕێتەوە ناو ئۆتۆمبێلەکەی بۆ هێنانی شت و مەکە تایبەتەکانی.
بەلایەنی کەمەوە ٣٠ مەتر دوور لە ئۆتۆمبێلەکە بوەستە بۆ ئەوەی پارێزراوبیت لە گڕ و پریشکی ئاگرەکە و مەهێڵە خەڵکی تریش نزیک ببنەوە لە ئاگرەکە.
پەیوەندی بە ژمارە ١١٥ بکە پۆلیسی بەرگری شارستانی.
ئەگەر قەرەباڵغی ڕوویدا داوای هاوکاری لە خەڵک بکە شوێنەکە چۆڵ بکەن.
بەشێوەیەکی گشتی پێویست ناکات خۆت هەوڵی کۆنترۆل کردنی ئاگرەکە بدەیت(ئەگەر کەم بێت ئاساییە، بەڵام گەر ئاگرەکە زیادی کرد دوور بکەوەرەوە) کردنەوەی دەرگا و لابردنی سەری بانزین دەبنە هۆی زیادکردنی ئاگرەکە چوونکە هاتووچۆی هەوا زیاتر دەکات.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ستۆرییەکانی فەیسبووک ڕۆژانە ٥٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە

خەڵک-

ستۆرییەکانی فەیسبووک بۆ زیاتر ئاگاداربوونە لە چالاکی کەسەکان بەبێ ئەوەی پێویست بکات وێنە و ڤیدۆ و نوسینەکان لەسەر واڵی فەیسبووکت هاوبەشی پێبکەیت.

Image result for Facebook Stories

بیرۆکەی ستۆرییەکان کە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر کاران بیرۆکەی سناپ چات بوو کە دواتر ئیسنتەگرام ئەم بیرۆکەیەی بەکارهێنایەوە و پاشان گوازرایەوە بۆ فەیسبووک و مێسنجەر و پاشانیش بۆ واتساپ، کۆتا ڕێژەی بینینی ستۆرییەکانی فەیسبووک مانگی سێپتەمبەری ساڵی پار بوو کە ٣٠٠ ملیۆن بوو، و ئینستەگرامیش ڕێژەی ٥٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی ڕۆژانەی تێپەڕاندبوو لە مانگی یەکی ئەمساڵدا و لە ئێستاشدا فەیسبووک گەشتە ئەو ڕێژەیە سەرەڕای ئەوەی هێندەی ئینستەگرام تایبەتمەندی جیاواز و سەرنجڕاکێشی نییە بەڵام پشت بەستوو بەوەی تۆڕەکە زیاد لە ٢ ملیار بەکارهێنەری هەیە ڕێژەیەکی گونجاوە.

پێت وایە چ تایبەتمەندییەک گرنگ و پێوستە بۆ فەیسبووک زیاد بکرێت لە ئێستادا؟!

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

”ئێيدە لەڤلێيس” یه‌كه‌م به‌رنامه‌ داڕێژه‌ری كۆمپیوته‌ر کە ئافرەت بوو!

خەڵک-

نووسه‌ر و بیرمه‌ندی بواری بیركاری ناوی ته‌واوی Augusta Ada King-Noel, Countess of Lovelace له‌ ١٠ ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ١٨١٥ له‌ دایكبووه‌ و له‌ ٢٧ ی تشرینی دووه‌می ١٨٥٢ كۆچی دوایی كردووه‌ ، ئێدی كچی شاعیر و دڵدار poet Lord Byron بوو كه‌ له‌ له‌نده‌ن له‌ دایكبووه‌ و به‌ڵام دواتر چووه‌ زانكۆی له‌نده‌ن بیركاری ته‌واو كرد هه‌ر بۆیه‌ش ئێده‌ به‌هۆی باوكیه‌وه‌ هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ ڕووی له‌ بیركاری كردووه‌.

Ada_Lovelace
له‌ڤلێیس له‌ ڕووی هاوڕێیه‌تیه‌وه‌ كه‌سێكی داخراو بوو تاكه‌ هاوڕێكه‌ زۆر لێی نزیك بوو بریتی بوو له‌ Mary Somerville و هه‌روه‌ها له‌ ڕووی كاركردنه‌وه‌ زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو به‌ڵام دڵه‌ڕاوكێی هه‌بوو و یه‌كه‌م كه‌سیش بوو كه‌ ئه‌لگۆریثمی بۆ ئامێره‌كان دانا و یه‌كه‌م داڕێژه‌ری به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌ریش بوو.

Related image

كچه‌ داڕێژه‌ری كۆمپیوته‌ر له‌ ساڵی ١٨٣٥ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ William King دا كرد و سه‌ره‌ڕای هاوسه‌رگیری كردن به‌ڵام به‌رده‌وام به‌ دوای زانیاری و پێشكه‌وتنی بوو له‌ بواری بیركاریدا و به‌رده‌وام هه‌وڵه‌كانی زیاتر ده‌كرد.

screen_shot_2013-10-10_at_4.18.26_pm
له‌ ساڵی ١٨٤٠ Charles Babbage كه‌ به‌ باوكی كۆمپیوته‌ر داده‌نرێت سیمینارێكی پێشكه‌ش كرد له‌ زانكۆی Turin ده‌رباره‌ی Analytical Engine دوای ئه‌مه‌ ئێیده‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌یدا یه‌كه‌م به‌رنامه‌ دابڕێژێت و له‌م كاره‌شیدا سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ١٨٤٢ یه‌كه‌م به‌رنامه‌ی نووسی و بوو به‌ یه‌كه‌م به‌رنامه‌ داڕێژه‌ری كۆمپیوته‌ر.

ada_lovelace_in_1852

سەرچاوە:تێک ئای.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

گەنجێکی کورد ٣ داهێنانی گرنگی ڕاگەیاند

خەڵک

بەختیار جەزا گەنجێکی داهێنەرە و ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە کۆنفرانسی داهێنان لە شاری سلێمانی چەند بەرهەمێکی تەکنەلۆژی خۆیی ڕاگەیاند کە گەشەی پێداون و بەرهەمی هێناون، داهێنانەکانی خۆی دەبینێتەوە لە ئۆتۆمبێلی کۆنتڕۆڵ کە لە ڕێگەی چەند هەستەوەرێکی زیرەکەوە لە کۆنتڕۆڵەوە بە گەڕ دەخرێت و دەجوڵێنرێت و داهێنانێکی دیکەی بریتی بوو لە ڕاداری زیرەک و داهێنانی کۆتایشی بریتی بوو لە سیستەمی ئاگرکوژێنەوەی زیرەک کە دەست بەجێ دەتوانێت ئاگرەکە بکوژێنێتەوە و لە نزیکترین کاتدا کۆنتڕۆڵی بکات.

بینەری ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بن تاوەکوو ئاشناببن بە کارەکانی ئەم داهێنەرە.

یەکەمین #کۆنفڕانسی_داهێنان لە شاری #سلێمانی چاوەڕێی داهێنانی سەرنجڕاکێش و ناوازە بن!

Posted by Xelk Media Network on Sunday, April 21, 2019

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان