ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ترەمپ سوكایەتی بە شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی ئەمریكا سوكایەتی بە شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەكات و لە ڕۆژی ئاهەنگگێڕانی 40 ساڵەی سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە پاش 10 ڕۆژ بەسەر گەڕانەوەی خومەینی لە دوورخستنەوەی بۆ تاران.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) لەیادی ساڵڕۆژی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران نووسیویەتی، “40 ساڵ لە خراپەكاری، 40 ساڵ لە پێشێلكاری، 40 ساڵ لە تیرۆر”.

وتوشیەتی، “سیستەمی ئێرانی خاوەنی 40 ساڵ ئەزموونە لە شكستدا، ئێرانییەكان ئەوانەن ماوەیەكی زۆرە دەناڵێنن و داوای داهاتوویەكی زیاتر ڕۆشن دەكەن”.

دوێنێ‌ دوو شەممە 40 ساڵ تێپەڕی بەسەر شۆڕشی ئیسلامی ئێران و وتەكانی ترەمپ-یش لەكاتێكدایە، كە پەیوەندی دیبلۆماسی نێوان ئەم دوو وڵاتە لە ساڵی 1980وە پچڕاوە.

دوێنێ‌ لەیادی ئەو شۆڕشەدا، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆكی ئێران لە ئاهەنگێكدا لە مەیدان ئازادی لە تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، كە دەستبەرداری بەرنامەی ناوەكی نابن و وتیشی، “لەو گەمارۆیانەی خراونەتە سەر وڵات بە یەكگرتوویی گەلەكەمان لێی دەردەچین”.

جیهان

سوپای پاسداران: گەلی ئێران شكستی بە نەخشە و پیلانگێڕی ئەمریكا هێناوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئاسایشی كەنداو لە ڕێگای هێزە چەكدارەكانی ئێمەوە دابین كراوە.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، دوژمنان ناتوانن كێشە لە بەردەم ئاسایشی كەنداو بخولقێنن.
وتیشی”لە دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران هێز و كاریگەری وڵات تەنیا لای خەڵكەوە سەرچاوە دەگرێت و ئەمڕۆش دەبینین كە خەڵك چۆن خۆڕاگرانە وەڵامی پیلانگێڕی دوژمنان بە تایبەت ئەمریكا دەدەنەوە”.

ئاشكراشیكرد، دوژمنان زۆرترین گوشاریان خستووەتەسەر خەڵكی ئێران، بەڵام گەلی ئێران بە ڕێنماییەكانی خامنەیی و پاراستنی یەكڕیزی نیشتمانی خۆیان وەڵامی دوژمنانیان داوەتەوە و شكستیان بە نەخشە و پیلانگێڕی ئەوان هێناوە و دوژمنانیش بەوە گەیشتوون كە بە گوشار و گەمارۆكان ناتوانن هەڵوێستی كۆماری ئیسلامی لەسەر پاراستنی بنەماكان بگۆڕن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بۆ ئاگركەوتنەوەكەی دارستانەكانی ئەمازۆنە
بەرازیل سوپای وڵاتەكەی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

خەڵِك- بەشی هەواڵ
ئاگركەوتنەوەكەی دارستانەكانی ئەمازۆن بەردەوامە و تیمەكانیش لە هەوڵی كۆنترۆڵكردن و كوژاندنەوەی ئاگرەكەدان، سەرۆكی بەرازیلیش بڕیاردەدات هێزەكانی سوپا بۆ یارمەتیدانی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە ڕەوانەبكات.

لەئێستادا سوپای بەرازیل خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و خایر بۆڵسونارو سەرۆكی وڵاتەكەش، بڕیاریدا هێزەكانی سوپا بۆ یارمەتیدانی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە بۆ كۆنترۆڵكردنى ئەو ئاگرە ڕەوانە بكات كە نزیكەی 20 رۆژە لەدارستانەكانی ئەمازۆن كەوتوەتەوەو بەهۆیەوە یەك لەسەر سێی دارستانەكە سوتاوە.

بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵ، هەر بە هۆی ئەو ئاگرەوە كە ڕووبەرێكی بەرینی دارستانەكانی ئەمازۆنی گرتووەتەوە، نزیكەی 500 هەزار گیانلەبەر سوتاون، ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەو دارستانە بە شادەماری گۆی زەوی دادەنرێت لەڕووی ژیانی سروشتی بۆ زۆرێك لە ئاژەڵ و پەلەوەرە دەگمەنەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران، چەكێكی نوێی هەستیاری تاقیكردەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

كۆماری ئیسلامیی ئێران چەكێكی نوێی تاقیكردەوە كە بۆ پارێزگاری لە هەندێك ناوەندی هەستیاری وڵاتەكەی دروستی كردووە.

ئاژانسی تەسنیم بڵاویكردەوە، كۆماری ئیسلامی ئێران تۆپێكی نوێی لەیزەری دروست كردووە و هۆكاری دروستكردنی چەكە قورسەكەشی بۆ پارێزگاری لە هەندێك ناوەندی هەستیاری ئێران گەڕاندەوە.

شارۆخ شەهرام جێگری وەزیری بەرگری حكومەتی ئێران ڕایگەیاند، تۆپخانەكان بۆ دوو ئامانجی سەرەكی سوودی لێوەردەگرین، كە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دوورهاوێژی و جموجوڵە جیاوازەكانیش.

وتیشی”یەكێك لەو سوودانەی لەو چەكە وەریدەگرین، بۆ ئامادەكردنی تۆپخانە و ڕەوانەكردنی تۆپ و شوێنهەڵگرە، تاكو ئەم ئامێرە بتوانێت ئامانجەكەی بەوردی بپێكێت و سودیشی هەیە بۆ شوێنە هەستیارەكان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان