ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

هۆكاری سەردانەكەی وەزیری بەرگری ئەمریكا بۆ عیراق ئاشكرا دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمریكایی ئاگادار، ئامانجی ڕاستەوخۆی سەردانەكەی پاتریك شانەهان، وەزیری بەرگری ئەمریكا بەوەكالەت بۆ عیراق ئاشكرا دەكات.

سەرچاوەكە بە ئاژانسی (فرانس پرێس)ی ڕاگەیاندووە، “شانەهان لە سەردانەكەیدا چاوی بە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران دەكەوێت، تا دڵنیای بكاتەوە سەبارەت بە خواستەكانی پنتاگۆن لەدوای لێدوانەكانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق بۆ چاودێری كردنی ئێران”.

بە وتەی سەرچاوەكە، “شانەهان، لەگەڵ بەرپرسانی عیراق بابەتی بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق لە دوای پاشەكشەكردنی هێزەكانیان لە سوریا، تاوتوێ‌ دەكات”.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، شانەهان بە سەردانێكی كتوپڕ و ڕانەگەیەندراو گەیشتە عیراق.

سەرچاوەیەكی بەرپرسیش لەبارەی سەردانەكەوە بە (فرانس پرێس)ی ڕاگەیاندووە، “شانەهان لە ئەفغانستانەوە بە سەردانێكی ڕانەگەیەندراو گەیشتە بەغدا، تا چاوی بە بەرپرسانی عیراقی بكەوێت و هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق بەسەربكاتەوە”.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاندبوو، “هێزە ئەمریكاییەكان كار بۆ چاودێریكردنی ئێران دەكەن لە بنكەی عەین ئەسەدەوە” كە لە كۆتایی ساڵی ڕابردوودا سەردانی كردبوون.

هەروەها ترەمپ باسی لە خەرجكردنی سامانێك كردبوو لە بنكەكەدا، كە دەكەوێتە ئەنباری خۆرئاوای عیراق و تەئكیدی لەسەر پارێزگاری لەو بنكەیەش كردبۆوە لەلایەن واشنتۆتەوە.

لێدوانەكانی ترەمپ بووە مایەی ناڕەزایی لە بەغدا. لەو بارەیەوە بەرهەم ساڵح، سەرۆكی عیراق ڕایگەیاندبوو، سەرۆكی ئەمریكا مۆڵەتی لە بەغدا وەرنەگرتووە تا هێزەكانی لە خاكی عیراقەوە چاودێری ئێران بكەن.

هەر لەو چوارچێوەیەدا ژمارەیەك لە سەركردە عیراقییەكان، قسەكانی ترەمپ-یان بە پێشێلكاری بۆ سەروەری عیراق لەقەڵەمدابوو.

عێراق

وێنە.. سەرۆك كۆمار: ‌هێزە سیاسییەكان لە ‌بەردەم بەرپرسیاریەتی پابەندبوونن بە ‌دەستور

خەڵك – بەشی هەواڵ

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆمار بڵاویكردەوە، شاندێكی حزبی دوعاتی ئیسلام- ڕێكخراوی عیراق بەسەرۆكایەتی د. خوزەیر خوزاعی سەرۆكی مەكتەبی سیاسی، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢١|٢|٢٠١٩ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا سەردانی سەرۆك كۆمار د. (بەرهەم ساڵح)یان كرد.
لەمیانی دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی كردەوە كە ‌هێزە سیاسییەكان لە ‌بەردەم بەرپرسیاریەتی پابەندبوونن بە ‌دەستور بۆ تێپەڕاندانی ناكۆكییەكان و هەنگاونان بەرەوە قۆناغی ئاوەدانكردنەوە و برەودان بە ‌پڕۆسەی گەشەپێدانی ئابووری بەجۆرێك كەببێتە مایەی بەدیهێنانی خواستەكانی گەلی عیراق.
لایخۆیەوە، د. خوزەیر خوزاعی هەوڵەكانی سەرۆك كۆماری بەرز نرخاند لە نزیككردنەوەی دید و بۆچوونی لایەنە سیاسییەكان و پاراستنی دەستكەوتەكان و ئەزموونی دیموكراسی لە عیراقدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هاوپەیمانی بنیاتنان: ئەمریكا لە پشت ڕفاندن و پەلامارەكانەوەيە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی بنیاتنان دەڵێت، ئەمریكا لە پشت ڕفاندن و تیرۆركردنەكانی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردووەوە بووە.

سامر زێبان، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی بنیتنان لە پەرلەمانی عیراق، لە لیدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”ڕێكەوتنی ستراتیژی لەگەڵ واشنتۆن هەڵوەشاوەتەوە و هیچ بەهایەكی نییە دوای ئەوەی لەكاتی هاتنی گروپە تیرۆریستییەكانی داعش بۆ چەند پارێزگەیەك و گەیشتنی چەكدارانی ڕێكخراوەكە بۆ پشتێنەی بەغدا، هیچ هەڵوێستێكی نەنواند و دەستی لەو گروپە تیرۆریستییانە نەوەشاند كە دەبوو بەپێی ڕێكەوتنەكە بەرگری بكردایە، بەپێچەوانەوە كاریی بۆ یارمەتیدانی ئەو گروپە تیرۆریستیانە كرد لەنێو عیراقدا”.

بە وتەی زێبان، پەرلەمانی عیراق بە گشتی و هاوپەیمانی بەنیاتنان بە تایبەتی، ڕێگە بە باڵێوزخانەی ئەمریكا و هیچ لایەنێكی تر نادەن، دەست لەكاروباری عیراق وەربدەن، داواشی لە حكومەتی عیبنياتناراق و وەزارەتی دەرەوە كرد، هەڵوێستی خۆیان بەرانبەر بە لێدوانەكانی باڵێوزخانەی ئەمریكا بخەنەڕوو.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەو بارەیەوە،  (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد بە سامر زێبان پەرلەمانتاری هاوپەیمانی بنیاتنان لە پەرلەمانی عیراق، بەڵام پەیوەندییەكان بێ‌ وەڵام بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

(هەسەدە) 502 چەكداری داعش رادەستی عیراق دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاندووە، عیراق وەجبەی تری چەكدارانی داعش كە لە سوریا دەستگیركراون، وەردەگرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی عیراقی بە ئاژانسی (رۆیتەرز)ی ڕاگەیاندووە”دەسەڵاتدارانی عیراق، وەجبەی تری چەكدارە دەستگیركراوەكانی داعش لە سوریا وەردەگرنەوە”.

بە وتەی سەرچاوەكە كە نەیویستبوو ناوی خۆى ئاشكرا بكات”وەرگرتنەوەی ئەو چەكدارانە، بەپێی ڕێكەوتنێكە لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، تا تەواوی چەكدارە داعشە عیراقییەكان ڕادەست بە عیراق بكرێن كە ژمارەیان 502 كەسە”.

پێشتر هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، دەیان چەكداری ڕێكخراوی داعشيان ڕادەستی عیراق كردبوو كە لە شەڕەكانی باغوز و دێرلزور لە خۆرهەڵاتی سوریا بەدیل كەوتووە بەردەستییان.

قەتری عوبەیدی، سەركردە لە حەشدی عەشایەری لە پارێزگای ئەنبار، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو”فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە و فیرقەی حەوتی سوپای عیراق، 151 داعشییان ڕادەستكراوە كە زۆربەیان بەپێی یاسای تیرۆر داواكراون و دانیشتووی پارێزگە جیاجیاكانی عیراقن”.

باغوز گوندێكی سورییە و دەكەوێت سەر سنورەكانی عیراق، لەئێستاشدا بە دوایین شوێنی ژێر دەستی داعش لە ناوچەی دۆڵی فورات دادەنرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان