ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

“تاكە ڕێگەی دەرچوونی هێزە ئەمریكاییەكان لە عیراق ئاشكرا كرا”

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، عیراق نزیكەی 133 ملیار دۆلار قەرزداری ئەمریكا و هاوپەیمانەكانێتی.

دوای بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سووریا و مانەوەیان لە عیراق بۆ چاودێریكردنی ئێران، ژمارەیەك پەڕلەمانتاری شیعە دەیانەوێ پڕۆژە یاسایەك ببەنە پەڕلەمان و دوای پەسەندكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق دەربكەن.

جەمال ئەحمەد ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، عیراق بە ملیارات دینار قەرزدارە كە نزیكەی 133 ملیار دۆلارە و زۆربەی ئەو قەرزەش هی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانێتی.

وتیشی”دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا بەو شێوەیە ئاسان نییە بە یاسایەك ئەمریكا دەربكەیت”.

ئاشكراشیكرد، دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا، مەگەر شۆڕشێك دروست بێت ئەویش لە دەرەوەی حكومەت نەك لەنێو حكومەت، ئەوكاتە دەتوانێت هەموو ڕێككەوتنێكی نێوان ئەمریكا و عیراق سفر بكاتەوە.

سەبارەت بەو یاسایەی كە بڕیارە بنێردرێت بۆ پەرلەمان، ناوبراو ڕایگەیاند، نە پەڕلەمان یاسای لەو شێوەیە دەردەكات و نە حكومەتیش پێوەی پابەند دەبێت و نە ئەو هێزانەش دەردەچن.

عێراق

هاوپەیمانی بنیاتنان: ئەمریكا لە پشت ڕفاندن و پەلامارەكانەوەيە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی بنیاتنان دەڵێت، ئەمریكا لە پشت ڕفاندن و تیرۆركردنەكانی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردووەوە بووە.

سامر زێبان، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی بنیتنان لە پەرلەمانی عیراق، لە لیدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”ڕێكەوتنی ستراتیژی لەگەڵ واشنتۆن هەڵوەشاوەتەوە و هیچ بەهایەكی نییە دوای ئەوەی لەكاتی هاتنی گروپە تیرۆریستییەكانی داعش بۆ چەند پارێزگەیەك و گەیشتنی چەكدارانی ڕێكخراوەكە بۆ پشتێنەی بەغدا، هیچ هەڵوێستێكی نەنواند و دەستی لەو گروپە تیرۆریستییانە نەوەشاند كە دەبوو بەپێی ڕێكەوتنەكە بەرگری بكردایە، بەپێچەوانەوە كاریی بۆ یارمەتیدانی ئەو گروپە تیرۆریستیانە كرد لەنێو عیراقدا”.

بە وتەی زێبان، پەرلەمانی عیراق بە گشتی و هاوپەیمانی بەنیاتنان بە تایبەتی، ڕێگە بە باڵێوزخانەی ئەمریكا و هیچ لایەنێكی تر نادەن، دەست لەكاروباری عیراق وەربدەن، داواشی لە حكومەتی عیبنياتناراق و وەزارەتی دەرەوە كرد، هەڵوێستی خۆیان بەرانبەر بە لێدوانەكانی باڵێوزخانەی ئەمریكا بخەنەڕوو.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەو بارەیەوە،  (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد بە سامر زێبان پەرلەمانتاری هاوپەیمانی بنیاتنان لە پەرلەمانی عیراق، بەڵام پەیوەندییەكان بێ‌ وەڵام بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

(هەسەدە) 502 چەكداری داعش رادەستی عیراق دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاندووە، عیراق وەجبەی تری چەكدارانی داعش كە لە سوریا دەستگیركراون، وەردەگرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی عیراقی بە ئاژانسی (رۆیتەرز)ی ڕاگەیاندووە”دەسەڵاتدارانی عیراق، وەجبەی تری چەكدارە دەستگیركراوەكانی داعش لە سوریا وەردەگرنەوە”.

بە وتەی سەرچاوەكە كە نەیویستبوو ناوی خۆى ئاشكرا بكات”وەرگرتنەوەی ئەو چەكدارانە، بەپێی ڕێكەوتنێكە لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، تا تەواوی چەكدارە داعشە عیراقییەكان ڕادەست بە عیراق بكرێن كە ژمارەیان 502 كەسە”.

پێشتر هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، دەیان چەكداری ڕێكخراوی داعشيان ڕادەستی عیراق كردبوو كە لە شەڕەكانی باغوز و دێرلزور لە خۆرهەڵاتی سوریا بەدیل كەوتووە بەردەستییان.

قەتری عوبەیدی، سەركردە لە حەشدی عەشایەری لە پارێزگای ئەنبار، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو”فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە و فیرقەی حەوتی سوپای عیراق، 151 داعشییان ڕادەستكراوە كە زۆربەیان بەپێی یاسای تیرۆر داواكراون و دانیشتووی پارێزگە جیاجیاكانی عیراقن”.

باغوز گوندێكی سورییە و دەكەوێت سەر سنورەكانی عیراق، لەئێستاشدا بە دوایین شوێنی ژێر دەستی داعش لە ناوچەی دۆڵی فورات دادەنرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وادەی سەردانەكەی حەسەن ڕۆحانی بۆ عیراق ئاشكراكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
باڵێوزی ئێران لە بەغدا، وادەی سەردانەكەی حەسەن رۆحانی بۆ عیراق ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئیرەج مەسجدی، باڵێوزی ئێران لە بەغدا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حەسەن ڕۆحانی سەرۆكی ئێران، بەمنزیكانە سەردانی عیراق دەكات.

مەسجدی لە میانی سەردانێكی بۆ شاری سامەڕای باشووری پارێزگای سەڵاحەدین، بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند”ڕۆحانی لە مانگی ئاداری داهاتوو بەسەردانێكی فەرمی دێتە عیراق”.

بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكان، سەرۆكی ئێران لە سەردانەكەیدا، چاوی بە گەورە بەرپرسانی عیراق دەكەوێت و ڕێڕەوەكانی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ئاڵوگۆڕكردنی ڕاوبۆچوونەكان لەبارەی گرنگترین پرسە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكان كە جێبایەخی هاوبەشن، تاوتوێ‌ دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان