ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

شاندێكی كۆمەڵ سەردانی پارتی دەكات

خەڵك-ئارام سەردار

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی لەپیرمام سەردانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بكات.

بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە (خەڵك) “بڕیارە كۆبوونەوەكە لە كاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ١٢ی شوباتی ٢٠١٩ بەڕێوەبچێت، كە تێیدا گفتووگۆ لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و هەروەها پەیوەندییە سیاسییەكانی كۆمەڵ و پارتی تەوەرێكی تری گفتوگۆكان دەبێت”.

هەر بەپێی زانیارییەكان بڕیارە بۆ پرسی بەشداری كردن لە حكومەت و گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكان كۆمەڵ لیژنەی تایبەتمەند بەم پرسە دروست بكات.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر (خەڵك) پەیوەندی كرد بەچەند ئەندامێكی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵ، بەڵام لێدوانیان لەم بارەوە نەدا.

کوردستان

ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی وەڵامی پارتی دەداتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دواین كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی و رێككەوتنی سیاسی كۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ تاووتوێكردنی دواین گفتوگۆكانی نێوان یەكێتیی و پارتی بۆ رێككەوتنی سیاسی و بڕیاری كۆتایی لەبارەی بەشداری حكومەت و ئەو پرسانەی پەیوەندیدارە بەپێكهێنانی حكومەت، بە ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح و ئاڵا تاڵەبانی كۆدەبێتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ یەكێتی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی پەڕلەمان یەكلادەكاتەوە كە هەریەك لە بێگەرد تاڵەبانی و رێواس فایەق خۆیان بۆ ئەو پۆستە كاندید كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لە پێنجوێن، بەفر ئاستەنگ بۆ هاتوچۆ دروست دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

قائیمقامی پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت، بەفر ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی نێوان پێنجوێن و سلێمانی دروست كرد و هۆكارەكەشی بۆ شۆفێڕان گەڕاندەوە.

چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی بەفر و باران بارین ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە و بەپێی زانیارییەكانیش، بارانێكی زۆر لە شارەكان و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر باریوەو بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیش شەپۆلەكە بەردەوام دەبێت.

زانا ڕەحمان قائیمقامی پێنجوێن بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەو بەفر بارینەی سنووری پێنجوێنی گرتەوە چەند كاتژمێرێك ئاستەنگ بۆ هاتوچۆ دروست بووە بەتایبەت لە رێگای ملەكەوە كە پێنجوێن بە پارێزگای سلێمانییەوە دەبەستیـَتەوە.

ووتیشی”خۆشبەختانە تیمەكانی سلێمانی و پێنجوێن بە هەماهەنگی هێزەكانی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆی پێنجوێن دوای چەند كاتژمێرێك توانیان رێگاكە بكەنەوە”.
ئاشكراشیكرد، بەشێك لە هۆكارەكانی دروستبوونی ئاستەنگەكان، پەیوەندی بەو شۆفێرانەوە هەیە كە ڕوو دەكەنە ناوچەكە بێ ئەوەی پێداویستی تایبەت بە بەفریان پێبێت و زنجیر نابەستن و كێشەكە ئەوانە دروستی دەكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، زیاتر لە 15 سم بەفر باریوەو بە بەردەوامیش دەبارێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

باران و بەفر بارین بەردەوام دەبێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 10 پلە و لە سلێمانی 7 پلە و لە دهۆك 9 پلەو لە كەركوكیش 11 پلە دەبێت‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ یەك شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 11 پلە و لە سلێمانی 8 پلەو لە دهۆك 10 پلەو لە كەركوكیش 12 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانی بەفر دەبارێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین