![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، پێویستە بە قبووڵکردنی جیاوازییەکان و دوور لە بەرژەوەندیی حزبی کار بۆ کوردستانێکی بەهێزتر بکەین.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵاوە بڵاویکردەوە دەڵێت، “ئاڵای کوردستان هێمای خەبات و خۆڕاگریی گەلەکەمانە لەپێناو سەربەرزی و سەرفرازیدا، لەپێناو شەکانەوە و شکۆداریی ئەم ئاڵایەدا خەباتی بێوچانمان کردووە و قوربانیی زۆرمان داوە”.
دەشڵێت: “بۆیە پێویستە هەموومان بە یەک خەون و یەک ئامانجی هاوبەشەوە، بە قبووڵکردنی جیاوازییەکان و دوور لە بەرژەوەندیی حزبییەوە ئەو مێژووە پڕ لە قوربانیدانە لەیادنەکەین و کار بۆ کوردستانێکی بەهێزتر بکەین، داهاتوویەکی گەشتر بونیادبنێین و ژیانێکی سەقامگیرتر لەژێر سایەی ئاڵاکەماندا بۆ خەڵکەکەمان دەستەبەر بکەین”.