ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پۆلیس پێنج تۆمەتبار دەستگیر دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بنكەی پۆلیسی هەوارە بەرزە پێنج تۆمەتباری دەستگیر كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەوارە بەرزەی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان پێنج تۆمەتبار دەستگیر دەكەن.
ئاشكراشیدەكات، لە ئەنجامی دەمەبۆڵەی نێوان دوو بنەماڵە لە قەزای دەربەندیخان شەڕو ئاژاوە دروست دەبێ و دوای ئاگاداركردنەوە، هێزەكانی پۆلیسی هەوارە بەرزە دەگەنە شوێنی ڕووداوەكە و پێنج تۆمەتبار دەستگیر دەكەن و دەستیشدەگرن بەسەر سێ چەكی جۆری كڵانشیكۆف و سێ مەغزەن و نەوەد فیشەكدا.

کوردستان

وەزیرێكی پارتی دەستی لە پۆستە حزبیەكەی كێشایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم لە پشكی پارتی، دوای دەستبەكاربوونی لە كابینەی نۆیەمی خكومەتی هەرێم دەستی لە پۆستە حزبیەكەی كێشایەوە.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم، لە ساڵی 2011-ەوە  بەرپرسی ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە و ڕۆژی پێنج شەممە 22ی ئاب دەستبەرداری پۆستە حزبیەكەی بووە و وەك خۆی دەڵێت: “كاركردنم لە وێستگەیەكەی پڕ ئەزموونی كاری پارتایەتی كۆتایی ھات و ماڵئاواییم لەو ھەڤاڵە خۆشەویستانەم كرد كە بەیەكەوە ئەزموونێكی پڕ بەخششی كاری پێكەوەییمان ئەنجامدا”.

ساسان عەونی، لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، “لەژێر چاودێری ھەڤاڵ ڕێبوار یەڵدا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستن و بەئامادەبوونی خۆی و ئەڤین ھروری، ئەندامانی سەركردایەتی، لە بارەگای دەستەی ڕێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكان و بە ئامادەبوونی ھەڤاڵانی ئەندامی دەستە و سەرۆك و نەقیبی سەندیكا و ڕێكخراوو كۆمەڵەكان و نوێنەری ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و سكرتێر و ستافی ھەرسێ ڕێكخراوی قوتابیان و لاوان و ئافرەتان و ئەندام بەش و كادرانی دەستە، مەڕاسیمی ئاڵوگۆڕی بەرپرسیارێتی دەستەی ڕێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكان سازكرا”.

وەك ساسان عەونی ئاشكرای كردووە، بەرپرسیارێتی ڕێكخراوە جەماوەریەكانی پارتی دراوەتە “ئەڤین ھروری”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كاتی كۆنگرە دیاری دەكات
كۆمەڵی ئیسلامی داوای یەكهەڵوێستی بۆ هەڵبژاردنەكانی كەركوك دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەنجوومەنی سیاسیی كۆمەڵی ئیسلامی لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا داوای ئاسایی كردنەوەی پەیوەندی ‌و یەك هەڵوێستی نێوان سەرجەم لایەنە كوردستانییەكان دەكەن لەپرسە نەتەوەییەكاندا.

ئەنجوومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە 24/8/2019 لەشاری هەولێر بە سەرپەرشتی عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، ئەنجوومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجامدا و لە كۆبونەوەكەدا دۆخی سیاسیی هەرێم‌ و عیراق‌ و ئاماژەكانی گۆڕانكاری سیاسی لە ناوچەكە تاوتوێ كرد.

ئەنجوومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی جەختی لەسەر بەردەوامی هەڵوێستی كۆمەڵی ئیسلامیی لەبەرژوەندی خەڵك ‌و جەماوەر كردۆتەوە، هەروەك باس لەئامادەكارییەكانی بەستنی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو كرا، كە بڕیارە لەمساڵدا كۆمەڵی ئیسلامی كۆنگرەی چوراەمی خۆی ببەستێ.

ئەنجوومەنی سیاسیی بەپێویستی زانی سەرجەم ئەندامان ‌و ئۆرگانەكانی حزبەكەی وزەی خۆیان بخەنە گەڕ بەمەبەستی ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو لەپێناو بەرەوپێشبردنی زیاتری كار و پڕۆژەی كۆمەڵی ئیسلامیی لەداهاتوودا.

هاوكات لەكۆبوونەوەكەدا ئەنجوومەنی سیاسیی كۆمەڵ هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عیراقی خستە بەرباس ‌و لەوپێناوەشدا ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیی و یەك هەڵوێستی نێوان سەرجەم لایەنە كوردستانییەكانی بەپێویست زانی‌ لەپرسە نەتەوەییەكاندا، بۆ ئەوەی بتوانن لەناوچە كێشەلەسەرەكاندا بەتایبەت پارێزگای كەركووك ئامانجە نەتەوەییەكان بێننەدی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆسرەت ڕەسوڵ دوا كاتی بۆ دیاریكردنی كۆنگرەی یەكێتی دیاریكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوا وادە بۆ دیاریكردنی كۆنگرەی چوارەمی حزبەكەی دیاری دەكات و دەڵێت: “هەفتەی داهاتوو بڕیار دەدەین”.

كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی دوای بەشداری كردنی لە پرسەی دایكی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی، “لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی لە هەفتەی داهاتوو كاتی بەستنی كۆنگرە یەكلادەكەینەوە”.

سەبارەت بە خۆهەڵبژاردنەوەی وتی، “تاوەكو ئێستا دیارنییە و دواتر بڕیاری لەبارەوە دەدەم”.

لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە مانگی ڕابردوو بڕیار درا تا كۆتایی ئەمساڵ كۆنگرە ببەسترێت و ئەنجوومەنی باڵای مەكتەبی ڕێكخستنی ئەو حزبەش پێشنیاری كرد ڕۆژی “شەهیدانی یەكێتی”، كە (21-11)یە كۆنگرە ببەسترێت و دواتریش ئەنجوومەنی ناوەندی ئەو حزبە پشتیوانی بۆ دیاری كردنی ئەو ڕۆژە بۆ بەستنی كۆنگرە دەربڕی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان