ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

(خەڵك) وردەكاری گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ سنوری خورماتوو بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

هەرچەندە شەوی ڕابردوو وەزارەتی پێشمەرگە ڕەتیكردەوە پێشمەرگە جوڵەی پێكرابێت، بەڵام هێزێكی پێشمەرگە گەڕاوەتەوە نزیك شارۆچكەی خورماتوو.

فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە هێزەكانی 70ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، چەند یەكەیەكی سەربازی گواستراونەتەوە بۆ نزیك شارۆچكە خورماتوو، كە پێشتر سنوری هێزەكانی عێراق بوون.

وتیشی”ئەو سنورە لە ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی عیراقدا بووە، بەڵام هیچ هێزێكی سەربازی ئەوانی لێنەبووە، بە ڕێككەوتن هێزی پێشمەرگە گەڕاوەتەوە ئەو شوێنانە، چوار ڕەبایەی سەربازین”.

ئەو فەرماندەیە كە نەیوست ناوەكەی بڵاوبكرێتەوە ڕوونیكردەوە، مەبەستی چوونی هێزی پێشمەرگە بۆ سنورەكە بۆ چاودێریكردنی دۆخی ئەمنی ناوچەكەیە، چونكە ماوەیەكە جموجوڵی چەكدارانی داعش لەو سنورەدا زیادی كردووە.

سەبارەت بە جوڵان بە ئاڕاستەی خانەقین، فەرماندەكە ڕەتیكردەوە و وتی”هیچ هێزێك بە ئاڕاستەی خانەقین نەجوڵاوە و چاوەڕوانی ڕێككەوتن دەكرێت بۆ گەڕانەوە، چونكە دۆخی خانەقین و دەوربەری تێكچووە”.

دوای كشانەوەی پێشمەرگە لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 دا هێزەكانی عیراق گەڕانەوە بۆ ناوچەكانی هێڵی تەماس و ناوچەكانی نێوان ئەوان و پێشمەرگە بۆشایی ئەمنی تێدا دروستبوو، لە ماوەی ڕابردووشدا چەندینجار هێزی”ئاڵتۆنی پێشمەرگە” ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لە ناوچەدا ئەنجامداوە بۆ ڕێگری لە چالاكییەكانی داعش.

ریکلام

کوردستان

هاوسەرۆكانی یەكێتی یەكەم پەیامیان بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، بە دەنگی زۆرینەی ڕەهای ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بۆ هاوسەرۆكی یەكێتی هەڵبژێردران و دواتر پەیامێكیان ئاڕاستەی لایەنگرانی حزبەكە و خەڵكی كوردستان كرد.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی لە پەیامەكەیدا لە بەردەم ئەنجوومەنی سەركردایەتی حزبەكەی ڕایگەیاند، لەسەر ڕێبازی سەرۆك مام جەلال بەردەوام دەبین و ئەركی ئێمە لە دوای كۆنگرە دەست پێدەكات.

وتیشی، “یەكێتی هەوراز و نشێوی زۆری بینیوە و ئەركی هاوسەرۆكان ئاشتكردنەوەی جەماوەر و یەكێتییە و یەكێتی دەكەینەوە بە یەكێتی خزمەتكاری كوردستان”.

لەلایەن خۆشییەوە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی ڕایگەیاند، بەردەوام دەبین لە خزمەتكردنی زیاتری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

وتیشی، “یەكێتی دەكەینەوە بە یەكێتییەكەی مام و جێگەی متمانەی هەموو یەكێتییەكان دەبین”.

بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی قسە دەكەن

لەدوای هەڵبژاردنیان بە هاوسەرۆكی یەكێتی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی قسە دەكەن

Posted by Lahur foundation on Tuesday, February 18, 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بە ڤیدیۆ؛ تەكسییەك لە سلێمانی گڕیگرت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێك لەكاتی ڕۆیشتندا ئاگر دەگرێت و تیمەكانی بەرگری شارستانیش ڕاستەوخۆ دەگەنە شوێنەكە و كۆنتڕۆڵی دەكەن.

بەپێی تۆمارێكی ڤیدیۆیی، كە (ترافیك ئێف ئێم)ی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، تەكسیەك لەنزیك مزگەوتی عەبدولكەریمی مودەڕیس لەگەڕەكی (كانی با) لەشاری سلێمانی گڕی گرتووە و ڕاستەوخۆ تیمەكانی بەرگری شارستانی دەگەنە سەر ڕووداوەكە ‌و ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ دەكەن.

ساڵانە زۆربەی كات لە وەرزی هاویندا چەندین ئۆتۆمبێل گڕ دەگرن و هۆكارەكەشی زۆربەی بۆ خراپی كوالێتی بەنزین و بوونی كێشەی كارەبابیی لە ئۆتۆمبێلدا دەگەڕێتەوە، بەڵام تۆماركردنی ئەم ڕووداوە لە وەرزی زستان بۆتە باسی گەرمی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

ئێستا……. گڕگرتنی ته‌كسیه‌ك له‌سلێمانی

ئێستا……. گڕگرتنی ته‌كسیه‌ك له‌سلێمانی گڕگرتنی ته‌كسیه‌ك له‌نزیك مزگه‌وتی عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس له‌گه‌ڕه‌كی كانی با له‌شاری سلێمانی‌و ڕاسته‌وخۆ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ده‌گه‌نه‌ سه‌ر ڕووداوه‌كه‌‌و ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن. ڤیدیۆكه‌ ببینن: –

Posted by Traffic Fm Sulaimaniyah on Tuesday, February 18, 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پارتی هۆشداری لە بایكۆت كردنی حكومەتی عیراق دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كەس ناتوانێت لە بری كورد، وەزیری بۆ كورد دیاری بكات، بەرپرسی دۆسێی بەغداش لە نووسینگەی مەسعود بارزانی، ئاماژە بە ئەگەری بایكۆتكردن دەكات “ئەگەر لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی عیراقەوە ڕاوێژیان پێ نەكرێت”.

ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان لە زاری فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی حزبەكەوە بڵاویكردۆتەوە، “ئەوان وەك پارتی باسی ئەوە ناكەن چەند وەزارەتیان بەردەكەوێت، بەڵكو وەكو كورد وەكو كوردستانی باس لەو بابەتە دەكەن، بۆیە ھەوڵیانداوە، كە درز نەكەوێتە نێوان لایەنە كوردستانییەكان و كورد بە تایبەتی”.

بە وتەی فازڵ میرانی، “ئەمڕۆ شاندێكی حزبە كوردستانییەكان دەچێتە بەغدا و لەگەڵ لایەنە سوننە و شیعەكان لە بەغدا كۆدەبێتەوە، بۆیە كەس ناتوانێت لە بەغدا وەزیر بۆ لایەنە كوردستانییەكان دیار یبكات، بەڵكو دەبێت خۆمان ناوەكانیان پێبدەین و بڵێین ئەمانە وەزیری كوردن”.

هەر لەو چوارچێوەیەدا پێشتر عەرەفات كەرەم، بەرپرسی دۆسێی بەغدا لە نووسینگەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاندبوو، “پارتی گەورەترین حزبە لە عیراق و زۆرترین كورسی پەڕلەمانی هەیە لە پەڕلەمانی عیراق وەك حزب، هەڵوێستی حزبیش بەشداری نەكردنە لە حكومەتدا، ئەگەر عەللاوی بەبێ‌ً وتوێژی پێشینە لای خۆیەوە وەزیرەكان هەڵببژێرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان