ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پارتی و سۆسیالیست كۆبوونەوە

خەڵك – ئارام سەردار

ئەمڕۆ سێ شەممە ۱۲ی شوباتی ۲۰۱۹ شاندێكی پارتی سەردانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كرد و ئێستا لەكۆبوونەوەن.

شاندەكەی پارتی لە هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی و عەلی حسێن، دڵشاد شەهاب ئەندامانی سەركردایەتی و فرسەت سۆفی پێكهاتوون.

شاندەكەی پارتی لەلایەن عەبدوڵڵا حاجی مەحموود بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی پێشوازیان لێ كرا.

هێمن عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و بەشداریكردنی حزب و لایەنەكان لەحكومەتی نوێ و كۆبوونەوەی پەڕلەمان لە ۱۸ی شوبات.

دوێنی شاندی مەكتەبی سیاسی پارتی لەگەڵ پێكهاتەی توركمان و مەسیحییەكان كۆبوووە، پرسی بەشداری ئەو دوو پێكهاتەیە تەوەری كفتوگۆكانیان بووە.

ریکلام

کوردستان

كابینەكەی عەللاوی، مەترسییەكان بۆسەر تایبەتمەندی هەرێمی كوردستان زیاد دەكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، هاتنی محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرەتای گۆڕانكاری نەخشەی سیاسییە لەعیرادا.

بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ كۆبوونەوەی پەڕلەمانی عیراق بۆ متمانەدان بە كابینەكەی عەللاوی دەست پێبكات، ئەمەش لەكاتێكدایە تاكو ئێستا كورد و سوننە و بەشێك لە شیعەكان بڕیاریانداوە بەشداری كۆبوونەوەكە نەكەن.

د.عەبدوڵڵا وەرتی وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پێدەچێت هاتنی محەمەد عەللاوی سەرەتای گۆڕانكارییەكی گەورە بێت لەنەخشەی سیاسی عیراق.

وتیشی”ئەگەرچی حزبە كوردییەكان تاڕاددەیەك هاوهەڵوێستن لەئێستادا بۆ بەغدا، بەڵام بەو میكانیزمەی ئێستایان لەوەناچێت بتوانن كاریگەری گەورە بنوێنن بە ئاڕاستەی پێشگرتن لەسەر ئەو مەترسیانەی كە چاوەڕوانكراون لەسەر هەریمی كوردستان”.

ئاشكراشیكرد، تائێستا هیچ فشارو هەوڵێكی سیاسی و دەستوری لەئارادا نیە، كەبەغدا ناچار بكات بۆ پاراستنی تایبەتمەندی هەرێمی كوردستان لەڕووی دەستورییەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دەبێت ئەوە بزانین ئەوەندەی ئەمریكاو ئێران كاریگەرییان هەیە لەسەر بڕیارە سیاسییەكان لە عیراق، هێندە عیراقییەكان خۆیان نیانە، ئەگەر بەو بێدەنگییە بڕوات لەمەودوا بەغدا دەست دەبات بۆ زۆر پرسی هەستیاری سیاسی و دەستوری هەرێم، بەبڕوای من بەزووترینكات ڕێكاری دبلۆماسی و سیاسی و دەستوری بۆ ئەو مەبەستە بگیرێتەبەر ئەگەرنا دواتر سوودێكی ئەوتۆی نابێت، یاخود هەنگاوەكان سەختتر دەبێیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شۆفێری پاسەكانی هەولێر: تاكو كێشەكانمان چارەسەر نەكرێن، كەس ناگوازینەوە

خەڵك-ئارام سەردار

ئەمڕۆ پێنچ شەممە ۲۷ی شوباتی ۲۰۲۰شۆفێری پاسەكانی هەولێر لەبەردەم گەراجی وەستانی پاسەكەیان گردبوونەوە و ڕایدەگەینن، تا كێشەكەیان بۆ چارەسەر نەكرێت هیچ نەفەرێك سەرناخەن.

ماجید كەریم شوفێری پاس بە( خەڵك)ی ڕاگەیاند، نزیكەی ٥۰۰ پاس لەبازاڕی داونتاون ڕۆژانە هاوڵاتیان بۆ گەڕەكەكان دەگوزانەوە، بەڵام بەهۆی كێشەی كەسێك لەگەڵ خاوەن كۆمپانیاكە چەندین جارە دەرگای گەراجەكەیان لێدادەخرێت.

دەشڵێت”بەڵێنمان پێدرا كێشەكەمان بۆ چارەسەر بكرێت، بەڵام كێشەكەمان دووبارە دەبێتەوە”.

ئەوەش دەخاتەڕوو، ئێمە ڕۆژانە هاوڵاتیەكی زۆر بەتایبەت خوێندكاران و كەسانی كەمدەرامەت بەنرخێكی هەرزان دەگوازینەوە، ئەگەر پاسەكانیان بوەستێت هاوڵاتیان زیانی زۆر بەر دەكەوێت، بەڵام تا كێشەكانیان چارەسەر نەكرێت ئەوان هیچ هاوڵاتیەك سەرناخەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای هەڵەبجە كرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەسەر بڕیاری وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم بڕیاردراوە كە بەڕێوەبەرایەتی كارەبای هەڵەبجە بكرێتەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
دوای سەردانەكەی ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ شاری هەڵەبجە و كۆبونەوەی لەگەل پارێزگار و بەرپرسانی شاری هەڵەبجە بەڵێنی ئەوەی دا ئەوەی لە توانی وەزارەتە بۆ باشتر كردنی كارەبا و كەم كردنەوەی ڕۆنتی كاروباری هەوڵاتیان لەو شارە ئەنجامی بدات، بۆیە دوای سەردانەكەی و لێكۆلینەوەی لە رەوشی كارەبا لەو شارەدا بریاری دا بە كردنەوەی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبا ی هەڵەبجە ئەمەش بە مەبەستی باشتر ڕایی كردنی كاروبارەكانیان لە پارێزگای هەڵەبجە و چارەسەركردنی كێشە وگرفتەكانی كارەبا و گەیاندنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان