ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئیسرائیل هێرشە مووشەكییەكانی بۆ سەر ئێران و حزبوڵڵا لە سووریا و لوبنان دەستپێكردەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

بۆ جارێكی دیكە فڕۆكەكانی ئیسرائیل سوریایان بۆردومان كردەوەو چەندین بنكە و بارەگایان لە پارێزگەی قەنتیرە لە باشووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە وێران كرد.
سەرچاوەیەكی سەربازی سوریا بە ئاژانسی هەواڵی سانای سووریای ڕاگەیاند، فڕۆكەكانی ئیسرائیل ئێوارەی دوێنێ دووشەممە تەل ئەلزهور و تەل دەرعا و تلە خالید لە قەنتیرە كراونەتە ئامانج.
ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیكرد، بۆردومانی فڕۆكەكان تەنها زیانی ماددی بە ناوچەكە گەیاندووە و هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە.
ئاژانسی سانا ئاشكراشیكرد، فڕۆكەكان چەندین مووشەكیان بە نەخۆشخانەیەكی داڕووخاوەوە ناوە.
لەلایەكیتریشەوە، سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ئاژانسی ئانادۆڵی ڕاگەیاند، سوپای ئیسرائیل بە تۆپخانەكانی چەندین بنكەی حزبوڵڵای لە لوبنان بۆردومان كردووە لە ناوەندی پارێزگەی فەنتیرە.
ئەمەش لەكاتێكدایە وتەبێژی سوپای ئیسرائیل وەڵامی ئەو پرسیارەی نەدایەوە كە هۆكاری بۆردومانەكە چ بووە.

پێشتر بەرپرسێكی سەربازی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو ئیسرائیل زیاتر لە 200 هێرشی كردووەتەسەر بنكە و بارەگاكانی ئێران و حزبوڵڵا لە سووریا.

جیهان

پێشبینی دەكرێت ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئیتاڵیا بگاتە 12 ملیۆن


خەڵك – بەشی هەواڵ

نوێنەری وڵاتی ئیتاڵیا لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت: ڕەنگە ژمارەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی بگاتە 12 ملیۆن كەس.

ڤاڵتیر ریتشاردی نوێنەری وڵاتی ئیتاڵیا لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی كە هاوكات پۆستی جێگری وەزیری تەندروستیشی هەیە ئاشكرایكرد، ڕەنگە لە 20% هاووڵاتیانی ئیتاڵیا تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا ببن.

نوێنەری وڵاتی ئیتاڵیا لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەوەشدەخاتەڕوو، پێویستە فراوانتر پشكنینەكان بۆ پلازمای خوێن بكرێت و لەسەر بنچینەی كارلێكەكانی بەرگری جەستە، توێژینەوە لەسەر ئەو تەنە نامۆیانەی كەلەناو پلازمای خوێنی توشبووەكاندان بكەین، بەمەش دەگەینە ژمارەی ورد و ڕاستەقینەی تووشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا.

ڤاڵتیر ریتشاردی ئاماژە بەوەش دەكات، تووشبوونی 20%ی هاووڵاتیانی ئیتاڵیا بەڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەوە دەگەیەنێت كە جەستەی تووشبووەكان توانیویەتی دژە بەرگری دروستبكات. لە 80% كەی تری هاووڵاتیان لەبەرامبەر بەڤایرۆسەكە بێتوانا و بێ هێز بوون.

هاوكات، جەختیشی كردووەتەوە: بۆچوونەكەی تەنها گریمانەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە فەڕەنسا 600 سەرباز تووشی كۆرۆنا بوون


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا ئاشكرای دەكات، كە 600 سەرباز فەڕەنسی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

فلۆرانس بارلی، وەزیری بەرگری فەڕەنسا لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ڕۆژنامەی (برۆغریس) ئاماژەی بەوەكردووە، كە نزیكەی 600 سەرباز تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و بەردەوامیش ڕوو لەزیادبوونە.

ڕاشیگەیاندووە، چاودێری دۆخەكە دەكەین بەشێوەیەكی چڕ و دامەزراوەكانیش بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام ئەوە كاریگەری ناكاتە سەر دۆخی سەربازی وڵات.
ئێوارەی هەینی وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا بڵاویكردەوە، كە ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە ڕێژەی 61%ی تووشبووان لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، كە ژمارەیان گەیشتۆتە 6 هەزار و 507 كەس و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتۆتە 82 هەزار و 165 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا، نزیكەی سێ هەزار كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون


خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، تاكو نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە ئێران پەنجا و پێنج هەزار كەسی تێپەڕاند.

ئاژانسی تەسنیم بڵاویكردەوە، كیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە دوێنێ هەینییەوە تاكو ئەمڕۆ 2650 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

وتیشی”ژمارەی ئەو كەسانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون گەیشتە 55743 كەس و ئەوانەشی ڕزگاریان بووە 19736 كەسن”.

ئاشكراشیكرد، بەداخەوە لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 158 كەسی دیكە گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستاش 3453 كەس بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان