ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مووچەی بەشێك لە فەرمانبەرانی هەرێم زیاد دەكرێت

خەڵك_ بەشی هەواڵ

حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی بەشێك لە فەرمانبەرانی زیاد دەكات بەرپرسێكیش روونكردنەوە لە بارەی زیادكردنەكە دەدات و ئاشكرای دەكات 50%ی مووچەی بنەڕەتی زیاد دەبێت.

كەمال وەرتێ، بەڕێوەبەری گشتیی باج و دەرامەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕۆژنامەی (باس)ی ڕاگەیاند، بە فەرمانێكی سەرۆكی حكومەت دەرماڵەیەك بۆ فەرمانبەران خەرج دەكرێت.

دەشڵێت “دەرماڵەكە 50%ی مووچەی بنەڕەتی دەبێـت بۆ هەموو فەرمانبەرانی باجەكان و خانووبەرەی میری كە لەسەر میلاكی وەزارەتی دارایی خەرج دەكرێت”.

روونی كردەوە مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەرەكە چەند بێت ئەوە نیوەی تری بۆ زیاد دەبێت، بۆیە زیاد بوونەكە لە فەرمانبەرێك بۆ فەرمانبەرێكی تر جیاواز دەبێت.

ریکلام

کوردستان

شۆفێری پاسەكانی هەولێر: تاكو كێشەكانمان چارەسەر نەكرێن، كەس ناگوازینەوە

خەڵك-ئارام سەردار

ئەمڕۆ پێنچ شەممە ۲۷ی شوباتی ۲۰۲۰شۆفێری پاسەكانی هەولێر لەبەردەم گەراجی وەستانی پاسەكەیان گردبوونەوە و ڕایدەگەینن، تا كێشەكەیان بۆ چارەسەر نەكرێت هیچ نەفەرێك سەرناخەن.

ماجید كەریم شوفێری پاس بە( خەڵك)ی ڕاگەیاند، نزیكەی ٥۰۰ پاس لەبازاڕی داونتاون ڕۆژانە هاوڵاتیان بۆ گەڕەكەكان دەگوزانەوە، بەڵام بەهۆی كێشەی كەسێك لەگەڵ خاوەن كۆمپانیاكە چەندین جارە دەرگای گەراجەكەیان لێدادەخرێت.

دەشڵێت”بەڵێنمان پێدرا كێشەكەمان بۆ چارەسەر بكرێت، بەڵام كێشەكەمان دووبارە دەبێتەوە”.

ئەوەش دەخاتەڕوو، ئێمە ڕۆژانە هاوڵاتیەكی زۆر بەتایبەت خوێندكاران و كەسانی كەمدەرامەت بەنرخێكی هەرزان دەگوازینەوە، ئەگەر پاسەكانیان بوەستێت هاوڵاتیان زیانی زۆر بەر دەكەوێت، بەڵام تا كێشەكانیان چارەسەر نەكرێت ئەوان هیچ هاوڵاتیەك سەرناخەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای هەڵەبجە كرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەسەر بڕیاری وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم بڕیاردراوە كە بەڕێوەبەرایەتی كارەبای هەڵەبجە بكرێتەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
دوای سەردانەكەی ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ شاری هەڵەبجە و كۆبونەوەی لەگەل پارێزگار و بەرپرسانی شاری هەڵەبجە بەڵێنی ئەوەی دا ئەوەی لە توانی وەزارەتە بۆ باشتر كردنی كارەبا و كەم كردنەوەی ڕۆنتی كاروباری هەوڵاتیان لەو شارە ئەنجامی بدات، بۆیە دوای سەردانەكەی و لێكۆلینەوەی لە رەوشی كارەبا لەو شارەدا بریاری دا بە كردنەوەی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبا ی هەڵەبجە ئەمەش بە مەبەستی باشتر ڕایی كردنی كاروبارەكانیان لە پارێزگای هەڵەبجە و چارەسەركردنی كێشە وگرفتەكانی كارەبا و گەیاندنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كەناڵێكی لۆكاڵی تایبەت بە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەخشی دەستپێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ئاگادارییەكدا وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، كەناڵێكی لۆكاڵی تایبەت بە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەخشی خۆی دەستپێكرد و لە ئێستادا نوێترین رێنمایی و زانیارییە باوەرپێكراوەكان بۆ هاووڵاتیان بڵاودەكاتەوە.

دەقی ئاگادارییەكە:

ئاگاداری بۆ گشت هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانی عیراق

كەناڵێكی لۆكاڵی تایبەت بە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەخشی خۆی دەستپێكرد و لە ئێستادا نوێترین رێنمایی و زانیارییە باوەرپێكراوەكان بۆ هاوڵاتییانی خۆشەویست بڵاودەكەینەوە.

لەسەر سیستەمی DVB-T2 بەم فریكوێنسانەی خوارەوە:

Frequency:
Erbil CH57
Korek CH43
Safin CH35
Sidakan CH34
CHoman CH41
Sulymani CH29
Ranya CH 26
Kalar CH 29
Duhok CH 39
Koya CH30
Zaxo CH27
Bazian-Chamchamal CH33
Dukan CH38
Qaladizy CH57
Penjwen CH33
Saidsaidq Ch 59
Sharazur – halabja Ch 57

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان