ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

هۆشداری دەدرێتە هاووڵاتیانی سنوری دیالە

خەڵك – بەشی هەواڵ

هێزەكانی بەرگری شارستانی پارێزگای دیالە، هاووڵاتیيانی سەر رووباری دیالە ئاگادار دەكاتەوە كە بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە ئەگەری دروستبوونی لافاو دەكرێت و ئاگاداری خۆیان بن.
هێزەكانی بەرگری شارستانی پارێزگای دیالە، ڕایگەیاندووە:” بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لەماوەی چەند كاتژمێری ڕابردوودا، ئاوی ڕووباری دیالە بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
هێزەكانی بەرگری شارستانی پارێزگای دیالە ڕوونیشكردووەتەوە: پێویستە ئەو هاووڵاتی و خانەوادانەی ماڵیان لەنزیك ڕووبارەكەیە ئاگاداری خۆیان بن و ئامادەباشی تەواو بۆ هەر حاڵەتێكی نەخوازراو بكەن.
هێزەكانی بەرگری شارستانی پارێزگای ئاماژەی بەوەشداوە: تیمەكانیان چاودێری وردی دۆخەكە دەكەن و پێویستە هاووڵاتیانیش هاوكاریان بن.

عێراق

عیراق.. خانەنشینكردنی لێپرسراوە باڵاكان ٥٣ ملیار دیناری بەهەدەر بردووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایدەكات، لە خانەنشینكردنی لێپرسراوە باڵاكانی حكومەتی عیراقدا ٥٣ ملیار دینار بە ھەدەردراوە و دۆسیەكەش ڕەوانەی دەستەی دەستپاكی كراوە.

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەبەوەدەدات، دوای وردبینی كردنی دۆسیەی خانەنشینی لێپرسراوە باڵاكانی حكومەت، لە بودجەی پێداچوونەوەی ساڵی ٢٠١٩، ئاشكرابووە بڕی (٥٣) ملیار دینار بە ھەدەردراوە.

هەروەك لیژنەكە ئەوەشیخستووەتەڕوو، بەشێك لەو لێپرسراوانەی كە بە مووچەی باڵا خانەنشینكراون، ھیچ بەراییەك لەناو دۆسیەكانیاندا نییە و بەشێكیشیان ناوی وەھمین.

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكراشیكردووە، پەرلەمانتاران و چەند وەزیرێكی كابینەكانی پێشووی تێدایە و لە ئێستادا بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە دۆسیەكان خراونەتە بەردەست دەستەی دەستپاكی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

12 داعشى لەنێو شاری كەركوكدا دەستگیركران

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی فیدراڵ، دەستگیركردنی 12 ئەندامی سەر بە ڕێكخراوی (داعش) لە كەركوك ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە”كاروباری ناوخۆ و هێزە ئەمنییەكان لە كەركوك، توانیان 12 ئەندامی سەر بە گروپە تیرۆريستییەكانی داعش دەستگیربكەن كە پێشتر بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواكرابوون”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”پرۆسەی دەستگیركردنەكە دوای نانەوەی چەند بۆسەیەك بوو لە ناوچە جیاجیاكانی نێو شاری كوركوك”، ئاماژەی بە ڕادەستكردنی دەستگیركراوەكانیش كردووە بە لایەنە پەیوەندیدارەكان، لەپێناو تەواوكردنی ڕێوشوێنە یاساییەكان لە دژیان.

“.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

زیاتر لە 30 كەس خۆیان كاندید كردووە
(خەڵك) وادەی هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی نەینەوا ئاشكرا دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، وادەی هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی نەینەوا ئاشكرا دەكات و دەڵێت، زیاتر لە 30 كەس خۆیان بۆ پۆستەكە كاندید كردووە.

بنیان جەربا، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند:”دوابەدوای تەوابوونی پرۆسەی خۆكاندیدكردن، بەپێی مەرجی دیاریكراو، ڕێوشوێنی یاسایی بۆ پەسەندكردنی داواكانی خۆكاندیدكردن دەگیرێتەبەر و پاشان ناوەكان لە دانیشتنێكی ئەنجومەنی پارێزگادا دەخرێنەڕوو بۆ هەڵبژاردنی شیاوترین”.

بە وتەی جەربا:”هەموو هاوڵاتییەك دەتوانێت خۆی بۆ پۆستەكە كاندید بكات، چەندان دۆسێی گرنگیش هەن كە چاوەڕوانی كاندیدەكە دەكەن و دەبێت خۆی بۆ ڕووبەڕبوونەوەی دۆسێی ئاوارەكان و دۆسێی شەهیدان و دۆسێی زیانلێكەوتووەكان، و دۆسێی خزمەتگوزری، و ئاوەدانكردنەوە و دۆسێكانی تر ئامادە بكات”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێت”دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی پارێزگاری نوێ‌ لە 2ی ئایاری داهاتوو دادەخرێت، دوای ئەوەش ئەنجومەنی پارێزگا وادەیەك بۆ سازدانی كۆبوونەوەیەك دیاریی دەكات كە لێوەی لەنێوان كاندیدەكاندا، شیاوترین هەڵدەبژێردرێت”.

بەهۆی ڕووداوی نوقمبوونی بەلەمێك لە ڕووباری دیجلە لە 21ی ئاداری ڕابردوو لە دوورگەی گەشتیاری لە شاری موسڵ كە تێیدا زیاتر لە 100 كەس گیانیان لەدەستدا و زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا نەوفل عاكوب پارێزگاری نەینەوا لە پۆستەكەی دووربخاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان