ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وێنە.. ڕووداوێكی هاتوچۆ لە گەرمیان ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو كەس بریندار بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ

راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەنێوان ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكیلێكدا سەرنشینێك و شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە برینداربوون.
راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە، لەڕووداوێكی هاتوچۆدا لەنێوان ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكیلێكدا سەرنشینێك و شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە برینداربوون.
راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان ڕوونیكردووەتەوە ، ئەمشەو لەسەر جووت سایدی بازاڕ بۆ كەلاری كۆن لە شەقامی شەهید محەمەد شاسوار ئۆتۆمبێلێكی جۆری بیجۆ و ماتۆڕسكیلێك پێكیاندادا بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینی ماتۆڕسكیلەكە برینداربوون.
هەروەك ئاماژەبەوەدراوە، لەئێستادا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژارن، لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە لەلایەن تیمەكانی هاتوچۆوە دەستی پێكردووە.

کوردستان

فڕۆكەكانی توركیا ناوچەیەك لە پارێزگەی دهۆك بۆردومان دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، لوتكەی (بیسمەتی) لە زنجیرە چیای (گارا) كە دەڕوانێت بەسەر قەزای ئامێدی لە باكووری پارێزگەی دهۆك، بۆردومان دەكەن.

بەگوێرەی زانیارییەكان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لوتكەی بیسمەتیان لە زنجیرە چیای گارا لە نزیك قەزای ئامێدی لە دهۆك بۆردومان كردووە و دەنگی دوو تەقینەوەی گەورەش بیستراوە كە دواتر بەرزبوونەوەی دووكەڵێكی زۆری لە لوتكەی چیاكە بەدواداهاتووە كە دەڕوانێت بەسەر هەردوو گوندی (كیزی و بلێتی).

سوپای توركیا لە ساڵی 2020وە، بە بیانووی بوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی لەنێو خاكی هەرێمی كوردستاندا چڕكردۆتەوە، بەو هۆیەشەوە تائێستا چەندان هاووڵاتی بونەتە قوربانی و زیانی زۆيش بە ڕووبەرێكی فراوانی سروشتی و كشتوكاڵی گەیشتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بومەلەرزە ناوچەیەكی سەر بە پارێزگەی سلێمانی دەهەژێنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی گواستنەوەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 1.3 پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر، ناحیەی سەنگاوی سەر بە پارێزگای سلێمانی هەژاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن وەزارەتی گواستنەوەی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”دەستەی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەكی لە باشووری خۆرئاوای ناحیەی سەنگاو لە پارێزگەی سلێمانی لە كاتژمێر (7:20:39) بەكاتی ناوخۆ تۆماركرد”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”گوڕی بومەلەرزەكە گەیشتە (3.1) پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر و (24) كیلۆمەتر لە باشووری خۆرئاوای ناحیەی سەنگاوی سەر بە پارێزگەی سلێمانییەوە دوور بووە و نەسەلمێنراوە هاووڵاتیان هەستییان پێكردبێت، بۆیە لە حاڵەتی هەر ڕووداو و پێشهاتێك ئاگادارتان دەكەینەوە”.

وەزارەتی گواستنەوەی عیراق داوای لە هاووڵاتیان كردووە، “خۆیان لە پڕوپاگەندە و هەواڵی ناڕاست بەدووربگرن و پابەندبن بە ڕێنماییەكانی پەیوەست بە بومەلەرزەوە كە لەلایەن دەستی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانییەوە دەرچووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەرۆكی حكومەتی هەرێم: ریفراندۆم سەلماندی كورد ئازادی دەوێت

خەلًَك- بەشی هەواڵ
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ریفراندۆم سەلماندی كە گەلی كوردستان ئازادی دەوێت.

ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕایگەیاند:”لەمڕۆدا بە شانازییەوە يادی ريفراندۆمی سەربەخۆیی دەكەینەوە كە گوزارشت بوو لە خواستی میللی و سەلماندی گەلی كوردستان ئازادی دەوێت و چاوی لە هێنانەدی مافە ڕەواكانی بڕیوە بەشێوەی ئاشتی و دیموكراتی”.

پێشتر مەسعود بارزانی بە بۆنەی یادی سێ‌ ساڵەی ریفراندۆمەوە ڕایگەیاندبوو، گەلی كورد ناچەمێتەوە.

لە 17ی ئەیلولی 2017 لە هەرێمی كوردستان ریفراندۆم كرا بۆ جیابوونەوە لە عیراق و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان، زۆرینەی هەرەزۆری خەڵكیش لە پرۆسەكەدا دەنگیاندا بۆ سەربەخۆیی، بەڵام بەغدا وەك سزا فڕۆكەخانەكانی هەرێمی داخست و هێرشێكی سەربازی كردە سەر ناوچە جێناكۆكەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان