ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

مادۆرۆ بە مانۆڕی سەربازی وەڵامی ئەمریكا دەداتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی ڤەنزوێلا گەورەترین مەشقێكی سەربازی لە مێژووی وڵاتەكەیدا دەستپێكرد و لە وتارێكیدا بۆ سەربازانی وڵاتەكەی لە بنكەی سەربازی میراندا ڕایگەیاند: دەبێت ئامادەبن بۆ بەرگریكردن لە سەروەری و سەربەخۆیی وڵاتەكەیان.
نیكۆلاس مادۆرۆ ئاماژەی بەوەشدا: دەبێت هێزە سەربازییەكان بەرگری لە شكۆی وڵاتەكەیان بكەن, ئەو شكۆیەی كە 200 ساڵە هەیبووە و ڕەخنەی توندیشی لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا گرت لە بەرامبەر ئەو پشتگیرییەی كە لە خوان گوایدۆ سەرۆكی ئۆپۆسزیۆنی ڤەنزوێلا دەكات و ڕایگەیاند هەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپ بكەنە دەرەوە لەم وڵاتە.
ئەم وتانەی نیكۆلاس مادۆرۆ لە كاتێكدایە كە یادی 200 ساڵەی وتارێكی سایمۆن بۆلیڤەر دەكەنەوە كە بووە هۆی ئەوەی جوڵانەوەیەكی سەربەخۆ لە دژی یاساكانی ئیسپانیا لە ئەمریكای لاتین دروستببێت.
هاوكات خوان گوایدۆ سەرۆكی ئۆپۆسزیۆنی ڤەنزوێلا سوپای وڵاتەكەی ئاگاداردەكاتەوە لە ڕێگریكردنی هاتنە ژوورەوەی هاوكارییە مرۆییەكان لە كۆلۆمبیاوە بۆ وڵاتەكەیان و بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی ناویدەبات.

جیهان

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان؛ئەنكەرە پەیوەندیـیە دیپـلۆماسیـیەكانی لەگەڵ ئەبو زەبی هەڵدەپەسێرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی توركیا ڕایدەگەیەنێت ، بەم ڕێكەوتنە ئەنكەرە پەیوەندیـیە دیپـلۆماسیـیەكانی لەگەڵ ئەبو زەبی هەڵپەسێرێت، وەزارەتی دەرەوەش دەڵێت،” مێژوو و گەلانی ناوچەكە هەرگیز ئەم هەڵوێستەی ئیماراتیان بیرناچێتەوە و لێی خۆش نابن”.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا ناڕەزایی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر ڕێكەوتنەكەی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، ڕەنگە لە كاردانەوەی لە ئاست ئەم ڕێكەوتنە ئەنكەرە پەیوەندیـیە دیپـلۆماسیـیەكانی لەگەڵدا ئەبو زەبی هەڵپەسێرێت.

سەرۆكی توركیا ئەمڕۆ هەینی لە ئەستەنبوڵ ڕاشیگەیاند، پـێدەچێت فەڵەستینیـیەكان باڵیۆزخانەی خۆیان لە ئیمارات دابخەن یان باڵیۆزەكەیان لەوێ بكشێننەوە، توركیاش هەمان هەنگاو بنێت.

باسی لەوەشكردووە، ڕێنمایی داوەتە مەولود چاوش ‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوە كە دەكرێت پەیوەندیـیە دیپـلۆماسیـیەكان لەگەڵ ئەبو زەبی هەڵپەسێرێت یان باڵیۆز بكشێنێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی توركیاش دەڵێت،” مێژوو و گەلانی ناوچەكە هەرگیز ئەم هەڵوێستەی ئیماراتیان بیرناچێتەوە و لێی خۆش نابن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تەندروستی ئێران ؛ لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 169 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت ، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 169 هاووڵاتی بەهۆی توشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، 2 هەزار و 501 توشبووی نوێش تۆماركراوە.

سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویان كردۆتەوە هاتووە، كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 169 هاووڵاتی بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.

ڕاشیگەیاندووە، هەر لەو ماوەیەدا 2 هەزار و 501 هاووڵاتی دیكەش لە شارە جیاجیاكانی ئێران وەك توشبووی نوێ تۆماركراون ، بەمەش تا ئێستا 338 هەزار و 825 هاووڵاتی تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون .
ئاشكراشیكرد، لەماوەی سەرهەڵدانی پەتاكە لەو وڵاتە تا ئێستا 19 هەزار و 331 هاووڵاتی گیانیان لە دەستداوە و 293 هەزار و 811 هاووڵاتیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا 21 ملیۆن كەس تێدەپەڕێنێت

خەلًك- بەشی هەواڵ
تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا، 21 ملیۆن كەس تێدەپەڕێنێت و ئەمریكا و بەرازیل و هیندستان و ڕوسیاس، لە زۆرترین ژمارەی تووشبووانیان تۆماركردووە.

بەپێی ئامارە فەرمییەكانی ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان، گەیشتە 21 ملیۆن و 50 هەزار و 712 كەس، ئەو وڵاتانەی زۆرترین ژمارەی تووشبوون و مردنیان تێدا تۆماركراوە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە، بریتین لە: “ئەمریكا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، باشووری ئەفریقا، پیرۆ، مەكسیك، كۆڵۆمبیا، چیلی، ئیسپانیا، ئێران، بەریتانیا، سعودیە، پاكستان، ئەرجەنتین، بەنگلادیش، ئیتاڵیا، توركیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، عێراق، فلیپین، ئەندەنوسیا، كەنەدا، قەتەر، كازاخستان، ئیكوادۆر، بۆلیڤیا، میسر، ئیسرائیل، ئۆكرانیا و چین”.

هەر بەپێی ئەو ئامارانە، 13 ملیۆن و 866 هەزار و 650 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، تا ئێستاش 762 هەزار و 500 كەس لە سەرانسەری جیهاندا بەهۆی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە لە مرۆڤێكەوە بۆ مرۆڤێكی دیكە دەگوازرێتەوە و رێكخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەكی جیهانی داناوە، لە كۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان