ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ڤۆتێل: لە چەند هەفتەی داهاتوودا لە سوریا دەكشێینەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت: ڕەنگە لە چەند هەفتەی داهاتوودا كشاندنەوەی هێزەكانیان لە سوریا دەستپێبكەن، بەڵام ئەو هەنگاوە لەسەر پێشهاتەكانی ناو ئەو وڵاتە دەوەستێت.
ژەنەراڵ جۆزێف ڤوتێل فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: هێزەكانی ئەمریكا لە ئامادەكاریدان بۆئەوەی لە كۆتایی مانگی چواردا دەستبكەن بەكشانەوە لە سوریا، پێش ئەوەش لەناوەڕاستی مانگی سێدا بەشێكی گەورەی دەكشێنێتەوە.
ژەنەراڵ جۆزێف ڤوتێل سەبارەت بەزیادكردنی هێزەكانیشیان لە عیراق وتی:” بە بۆچوونی خۆم ئەمریكا هێزەكانی لە عیراقدا زیاد ناكات، لەوانەیە تەنها پێكهاتەی ئەو هێزە بگۆڕدرێت ئەگەر پێویست بكات، ئەركی ئەو هێزەش دروستكردنی گوشار دەبێت لەسەر ڕێكخراوی داعش و بەشێوەیەكی گشتی ئاستیشیان جێگیر دەبێت”.
سەبارەت بەوەی ئایا ئەو هێزە هیچ ئەركێكیان هەیە؟ ڤۆتێل وتی:”ئێمە نامانەوێت خەڵك لە شوێنێك بهێڵینەوە ئەگەر پێویستمان پێیان نەبێت یان هیچ ئەركێكی ڕاستەقینەیان نەبێت”.

جیهان

تەندروستی ئێران ؛ لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 169 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت ، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 169 هاووڵاتی بەهۆی توشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، 2 هەزار و 501 توشبووی نوێش تۆماركراوە.

سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویان كردۆتەوە هاتووە، كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 169 هاووڵاتی بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.

ڕاشیگەیاندووە، هەر لەو ماوەیەدا 2 هەزار و 501 هاووڵاتی دیكەش لە شارە جیاجیاكانی ئێران وەك توشبووی نوێ تۆماركراون ، بەمەش تا ئێستا 338 هەزار و 825 هاووڵاتی تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون .
ئاشكراشیكرد، لەماوەی سەرهەڵدانی پەتاكە لەو وڵاتە تا ئێستا 19 هەزار و 331 هاووڵاتی گیانیان لە دەستداوە و 293 هەزار و 811 هاووڵاتیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا 21 ملیۆن كەس تێدەپەڕێنێت

خەلًك- بەشی هەواڵ
تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا، 21 ملیۆن كەس تێدەپەڕێنێت و ئەمریكا و بەرازیل و هیندستان و ڕوسیاس، لە زۆرترین ژمارەی تووشبووانیان تۆماركردووە.

بەپێی ئامارە فەرمییەكانی ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان، گەیشتە 21 ملیۆن و 50 هەزار و 712 كەس، ئەو وڵاتانەی زۆرترین ژمارەی تووشبوون و مردنیان تێدا تۆماركراوە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە، بریتین لە: “ئەمریكا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، باشووری ئەفریقا، پیرۆ، مەكسیك، كۆڵۆمبیا، چیلی، ئیسپانیا، ئێران، بەریتانیا، سعودیە، پاكستان، ئەرجەنتین، بەنگلادیش، ئیتاڵیا، توركیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، عێراق، فلیپین، ئەندەنوسیا، كەنەدا، قەتەر، كازاخستان، ئیكوادۆر، بۆلیڤیا، میسر، ئیسرائیل، ئۆكرانیا و چین”.

هەر بەپێی ئەو ئامارانە، 13 ملیۆن و 866 هەزار و 650 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، تا ئێستاش 762 هەزار و 500 كەس لە سەرانسەری جیهاندا بەهۆی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە لە مرۆڤێكەوە بۆ مرۆڤێكی دیكە دەگوازرێتەوە و رێكخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەكی جیهانی داناوە، لە كۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تره‌مپ-یش دڵخۆشه

‌خەڵک –  لوقمان غه‌فوور

سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی 13ی ئاب، سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند، ئیسرائیل و ئیماراتی عه‌ره‌بی رێكه‌وتوون به‌ته‌واوی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماتییه‌كان و ده‌بێته‌ یه‌كه‌م نمونه‌ی رێككه‌وتن له‌ مێژوودا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و دوو وڵاته‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز تره‌مپ نێوه‌ندگیرییه‌كی زۆر باش بووه‌ له‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ و توانیویه‌تی قه‌ناعه‌ت به‌ ئیماراتییه‌كان بكات رازی بن به‌ رێكه‌وتنه‌كه‌،له‌به‌رامبه‌ریشدا ئیسرائیل رازی بووه‌ كه‌ كاره‌كان له‌ كه‌رتی خۆرئاوا هه‌ڵپه‌سێرێت.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ سه‌ركرده‌ی هه‌ر سێ وڵاته‌كه‌ ئاماژه‌یان پێداوه‌ و تره‌مپ-یش له‌رێگه‌ی تویتێكه‌وه‌ باسی كردووه‌، تێیدا هاتووه‌ كه‌ رێكه‌وتنێك له‌سه‌ر هێوركردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێسرائیل و ئیماراتی عه‌ره‌بی كرا.

به‌پێی ئه‌و راگه‌یاندنه‌ هاوبه‌شه‌ كه‌ تره‌مپ پێی دڵخۆشه‌، وتویه‌تی: “ئه‌نجامی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ دیپلۆماتییه‌ی كه‌ كراوه‌ له‌سه‌ر داوای ترمپ و به‌پاڵپشتی ئیمارانی عه‌ره‌بی و ئیسرائیل-ه‌”.

تره‌مپ وتی: “به‌یه‌كگه‌یشتنێكی مه‌زنه‌”. وتیشی:”رێكه‌وتنێكی ئاشتی مێژووییه‌ له‌ نێوان دوو هاورێی مه‌زن-دا ئه‌ویش ئیسرائیل و ئیمارانی عه‌ره‌بی”.

بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل-یش وتی: “رۆژێكی مێژووییه‌!”. ئه‌میر محه‌مه‌د بن زاید جێنشینی ئه‌بو زه‌بی له‌لێدوانێكدا، وتی: “ئیمارات و ئیسرائیل رێكه‌وتن له‌سه‌ر هاوكاری و دانانی نه‌خشه‌ رێگایه‌ك بۆ جێگیركردنی په‌یوه‌ندییه‌كی دووقۆڵی”.

له‌ نێو وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئیسرائیل توانیویه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی دراوسێ باش بكات به‌تایبه‌تی ئوردن و میسر. ئیسرائیل توانیویه‌تی تاڕاده‌یه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیمارات به‌ هێمنی راگرێت به‌ڵام بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ چونه‌ته‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌وه‌ بۆ رووبه‌ڕوبه‌روی شوێنپێی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌. به‌و پێیه‌ی هه‌ردوو وڵات دوژمنی هاوبه‌شی ئێرانن.

یوسف عه‌تیبه‌، باڵیۆزی ئیمارات له‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ ناشنال ریڤیو -ی ئه‌مه‌ریكی -یش ده‌ڵێت: “وتوووێژێكی كورت ده‌كرێت له‌ پێناو دانانی پلان ده‌رباره‌ی ڤیزا-ی گه‌شتیاران و بزنسمانه‌كان و گه‌شتی فرۆكه‌ و گواستنه‌وه‌ و بازاڕكردن”.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: “سه‌ردانیكردنی وه‌زاره‌ته‌كانی یه‌كتر و بنیاتنانی باڵیۆزخانه‌كان له‌ لایه‌ن هه‌ردوولاوه‌”.

عه‌تیبه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ “رێكه‌وتنه‌كه‌ هه‌موو ئه‌و گرژیی و ئاڵۆزیی و ئه‌گه‌ری ناڕێكییانه‌ی نێوانمان ئه‌وه‌ستێنێت و ئه‌بێته‌ هۆی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان بێئه‌وه‌ی بچێته‌ ناو جامیعه‌ی عه‌ره‌بی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی”.

ئیسرائیل و ئیماراتی عه‌ره‌بی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دیپلیۆماتییه‌كانیان رێكه‌وتنه‌كه‌یان مۆركردووه‌ به‌ڵام له‌ بنه‌ڕه‌تدا هه‌نگاوێكه‌ بۆ پێكهێنانی شێوه‌یه‌كی نوێ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دژی ئێران.

ئیسرائیل ساڵی 1979 رێكه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ میسر و رێكه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئوردن -ی له‌ ساڵی 1994 دا ئیمزا كردووه‌، به‌ڵام ئیماراتی عه‌ره‌بی شانبه‌شانی چه‌ند ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی تر تا ئێستا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی دیپلۆماتی و ئابووری له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نییه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان