لە سعودیە عەلی و عومەر لەیەكتر جیادەكرێنەوە



لە نەشتەرگەرییەكی دەگمەندا كە بۆ دوانەیەكی سیامی عیراقی لە سعودیە ئەنجام دەدرێت، لە پاش ١١ كاتژمێر عەلی و عزمەر لە یەكتر جیادەكرێنەوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی دەنگوباسی سعودیە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شانشینی عەرەبی سعودیە، نەشتەرگەری جیاكردنەوەی دوانەیەكی سیامی عیراقی عەلی و عومەر بەسەرپەرشتی دكتۆر عەبدولًڵا بن عەبدولعەزیز ڕەبیعە ڕاوێژكاری ديوانی شاهانە و سەرپەرشتیاری گشتی سەنتەری مەلیك سەلمان بۆ فریاگوزاری و كاریی مرۆیی، و بە بەشداریی ٢٧ ڕاوێژكاری پسپۆڕ و كادری پەرستاری و تەكنیكی، لە نەخۆشخانەی مەلیك عەبدوڵڵا لە شاری پزیشكی مەلیك عەبدولعەزیز، دەستیپێكرد.

ئاژانسەكە لەو بارەیەوە لە زاری دكتۆر عەبدوڵڵا ڕەبیعە بڵاویكردەوە، نەشتەرگەرییەكە بە شەش قۆناغ دەكرێت و ١١ كاتژمێر دەخایەنێت و ڕێژەی سەركەوتنی لەسەدا ٧٠ بەهۆی لكێنراوییان بە یەكەوە لە ناوچەی ژێر سنگ و سك، بە هەمان شێوە لە جگەر و چەند ئەندامێكی تر و ڕێخۆڵەدا هاوبەشن.

 

غازی هەرێم لە کوێیە؟
پێشت غازی هەرێم لە کوێیە؟
پۆلیسی سلێمانی؛ تۆمەتبارێكییان دەستگیركرد كە باوكی خۆی كوشتووە
دواتر پۆلیسی سلێمانی؛ تۆمەتبارێكییان دەستگیركرد كە باوكی خۆی كوشتووە
ەیوەندیدار