ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەڤیدیۆ؛ لە گەڕەكێكی سلێمانی كێبڵی محاویلەیەك دەدزرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، “لە لایەن چەند كەسێكی نەفس نزمەوە هەستاون بە دزینی كێبڵی محاویلەیەك، كە مساعدی ٦فیدەری ۳۷۳ لە فولكەی هەواری شار لە ۲۱ی خێوەتەیە.”

بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، “لە لایەن چەند كەسێكی نەفس نزمەوە هەستاون بە دزینی كێبڵی محاویلەی مساعدی ٦فیدەری ۳۷۳ لە فلكەی هەواری شار لە ۲۱ی خێوەتە و بێبەش كردنی ماڵان لە كارەبا”.

ڕاشیگەیاندووە، دواتر لە لایەن هۆبەی چاككردنەوەی سیانەی كارەبای سەرچنارەوە كاری چاككردنەوەی بۆ كراوە.

بڕین و دزینی هەردوو لاینی محویلەی مساعدی ٦فیدەری ۳۷۳ لە فلکەی هەواری شار لە ۲۱ ی خێوەتە وە بێ بەش کردنی مالان لە کارەبا ،چاکردنەوەی لاینەکان لە لایەن وەجبەی کاک کاوە دەستان خۆش شێرە کوڕانی هۆبەی چاکردنەوەی سیانەی کارەبای سەرچنار ۲٠۱۹/۲/۱۱

Posted by ‎بەڕيوەبەرايەتى دابەشكردنى كارەباى سليمانى‎ on Monday, February 11, 2019

کوردستان

ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی وەڵامی پارتی دەداتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دواین كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی و رێككەوتنی سیاسی كۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ تاووتوێكردنی دواین گفتوگۆكانی نێوان یەكێتیی و پارتی بۆ رێككەوتنی سیاسی و بڕیاری كۆتایی لەبارەی بەشداری حكومەت و ئەو پرسانەی پەیوەندیدارە بەپێكهێنانی حكومەت، بە ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح و ئاڵا تاڵەبانی كۆدەبێتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ یەكێتی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی پەڕلەمان یەكلادەكاتەوە كە هەریەك لە بێگەرد تاڵەبانی و رێواس فایەق خۆیان بۆ ئەو پۆستە كاندید كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لە پێنجوێن، بەفر ئاستەنگ بۆ هاتوچۆ دروست دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

قائیمقامی پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت، بەفر ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی نێوان پێنجوێن و سلێمانی دروست كرد و هۆكارەكەشی بۆ شۆفێڕان گەڕاندەوە.

چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی بەفر و باران بارین ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە و بەپێی زانیارییەكانیش، بارانێكی زۆر لە شارەكان و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر باریوەو بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیش شەپۆلەكە بەردەوام دەبێت.

زانا ڕەحمان قائیمقامی پێنجوێن بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەو بەفر بارینەی سنووری پێنجوێنی گرتەوە چەند كاتژمێرێك ئاستەنگ بۆ هاتوچۆ دروست بووە بەتایبەت لە رێگای ملەكەوە كە پێنجوێن بە پارێزگای سلێمانییەوە دەبەستیـَتەوە.

ووتیشی”خۆشبەختانە تیمەكانی سلێمانی و پێنجوێن بە هەماهەنگی هێزەكانی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆی پێنجوێن دوای چەند كاتژمێرێك توانیان رێگاكە بكەنەوە”.
ئاشكراشیكرد، بەشێك لە هۆكارەكانی دروستبوونی ئاستەنگەكان، پەیوەندی بەو شۆفێرانەوە هەیە كە ڕوو دەكەنە ناوچەكە بێ ئەوەی پێداویستی تایبەت بە بەفریان پێبێت و زنجیر نابەستن و كێشەكە ئەوانە دروستی دەكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، زیاتر لە 15 سم بەفر باریوەو بە بەردەوامیش دەبارێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

باران و بەفر بارین بەردەوام دەبێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 10 پلە و لە سلێمانی 7 پلە و لە دهۆك 9 پلەو لە كەركوكیش 11 پلە دەبێت‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ یەك شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 11 پلە و لە سلێمانی 8 پلەو لە دهۆك 10 پلەو لە كەركوكیش 12 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانی بەفر دەبارێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین