ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

کاتێک کەسیان لێ دیار نییە “خۆشەویستی” چ مانایەکی هەیە؟

خێزان

ژیانی هاوسەرگیری تەنها ژیانێک نییە لە نێوان چوار دیواردا بەڵکوو کۆمەڵێک کاتی زۆر نایاب  و بێ وێنەی تێدایە و گرنگترین ئەو شتانە چین؟

بەدزییەوە سەیری یەکدی دەکەن.

“لە کۆتایدا لێرەیت و لەلامیت”

با بەیەکەوە نان بخۆین و بخەوین.

“پێم بڵێ و بانگم بکە هەرکات پێویستت پێم بوو”

“من میوزیک لێدەدەم و تۆ گۆرانی بڵێ”

“تەنها دەمەوێت چاو ببڕیتە چاومەوە”

بیخۆ تا هەست بە باشی بکەیت.

ئیش بەسە بۆ ئەمڕۆ!

پێم وتیت کە خواردنێکی خۆش دەبێت و واش بوو؟

“پێکەوە بەسەر هەموو دۆخە ناڕەحەتەکاندا تێ دەپەڕین”.

هەموو ڕۆژێک ڤالانتاینە.

“هێی تامی ئەمەیان بکە و بزانە تامی چۆنە”.

هەندێک خواردنی بۆ ئامادەکردووە و بۆی هێناوە.

ئامادەکاریتان چییە بۆ یەکتر بینینی داهاتوو؟!

لەوانەیە لە دەرەوە و لە پڕ یەکدیش ببینن.

ئەو کاتەی بە یەکەوەن.

“لە جیهانە خەیاڵاتەکانی وەکو گەیم دا شەڕ دەکەن”

“تا ئێستا یەکترمان نەبینیوە بەڵام دەزانم زۆر نزیکین”

“کاتێک لەسەر جێگەکەمیت نامەوێت بەجێت بهێڵم هەرگیز”

خۆشەویستی

تەڵاق چییە و چۆن چاك دەكرێتەوە؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
مەلا ئەحمەد قامیشی، تەڵاق بە نەخۆشییەكی كۆمەڵایەتی و خێزانی ناودەبات و دەڵێت: “لە دەرەوە و ناوەوەی دادگاكان دیاردەی تەڵاق زۆر زیاد بووە، كە ئەمەش كارەساتی زۆری لێ‌ دەكەوێتەوە”.

مەلا ئەحمەد قامیشی، مامۆستای ئایینی لە سلێمانی لە زنجیرە وتارێكدا، كە ڕۆژانە و لە مانگی ڕەمەزاندا لە (تۆڕی میدیایی خەڵك) بڵاودەبێتەوە و بەشێوەی ڤیدیۆیی تۆماركراوە تیشك دەخاتە سەر بابەتێكی شەرعی و فیقهی و لەڕووی ئایینییەوە شرۆڤە بۆ دیاردە كۆمەڵایەتییەكان دەكات.

مەلا ئەحمەد قامیشی لە وتاری تایبەت بە (زیاد بوونی ڕێژەى تەڵاق)دا دەڵێت: “دیاردەی تەڵاق گەڵێك زۆر بووە، كە ئەمەش كارەساتێكی زۆری لێ‌ دەكەوێتەوە، چونكە خێزان بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەبات و بەوهۆیەشەوە كۆمەڵگە هەڵدەوەشێتەوە”.

وتیشی، “ئەو گرێبەستە هاوسەرگیرییەی لەنێوان هاوسەراندا هەیە، خوای گەورە لە قورئاندا بە (مِّيثَاقًا غَلِيظًا) باسی كردووە، واتە گرێیەكی توند، بۆیە تەڵاق لای خوای گەورە زۆر ناخۆشە”.

ئەو مامۆستا ئایینییە جەختیشی كردەوە، تەڵاق بەدەست پیاوە جا ژن قبوڵی بكات یان نا و دوو جاریش تەڵاق چاك دەكرێتەوە، بەڵام لە سێیەم جاردا چاك ناكرێتەوە و تەنها بۆ حاڵەتی ناچارییە”.

مەلا ئەحمەد ئامۆژگاری موسڵمانان دەكات، “دەبێت لەخوا بترسین و توڕە نەبین و خێزانەكانمان بەختەوەربكەین و نابێت بەئارەزووی خۆت وشەی تەڵاق بەدەمتدابێت، چونكە چاك كردنەوەی ئەستەمە و بەهۆیەوە خێزان هەڵدەوەشێت و منداڵ تێیدا دەبێتە قوربانی”.

سەبارەت بە هۆكارەكانی زیادبوونی تەڵاق وتیشی، “بەهۆی میدیای خراپ و زیادبوونی هەژاری و نەبوونی ڕۆشنبیری خێزانی لەناو هەندێك خەڵك و بوونی دەمەقاڵێ‌ و بێكاری و لاوازی ئیمان و زۆر و چەندین هۆكاری دیكە ڕۆژ بەڕۆژ ڕێژەی تەڵاق زیاد دەكات”.

مەلا ئەحمەد قامیشی/ بەشی حەڤدەیەم

تەڵاق چییە و چۆن چاك دەكرێتەوە؟ئەم وتارەی مەلا ئەحمەد قامیشی تایبەتە بە (خەڵك) و درێژكراوەی زنجیرە وتارێكە، كە ڕۆژانە لە مانگی ڕەمەزاندا بڵاودەكرێتەوە.

Posted by Xelk Media Network on Wednesday, May 22, 2019

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

کچێک وێنەی ئەو هاوسەرگیرییەی بڵاودەکاتەوە کە هەرگیز ڕوونادات

خێزان

کچێکی ئەمریکی لە هەمان ئەو ڕۆژەدا کە بڕیاربووە لەگەڵ خۆشەویستیەکەی هاوسەرگیری بکات، کۆمەڵێک وێنەی خەیاڵی هاوسەرگیریەکەیانی بڵاوکردەوە و کارەکەشی دەنگدانەوەی زۆری هەبوو.

ئەو کچە ناوی Debbie Gerlach و خەڵکی ئەریزۆنیایە، بڕیاربووە لەگەڵ خۆشەویستەکەی Randy هاوسەرگیری بکات.

بەڵام ئەو نوسویەتی:”بڕیاربوو ئەمڕۆ من ببم بە بووک، لەگەڵ خۆشەویستەکەم هاوسەرگیری بکەم و ئەڵقە بکاتە پەنجەم و ببمە خاوەنی مێرد، بەڵام ئەمڕۆ لە هەموو کات دڵشکاوترم،  بەتەنهام و هیچکام لەو ئاواتانەم نەهاتە دی”

ئەو کچە وتوشیەتی”هەموو ئەمە بەهۆی بڕیاری ماتۆڕسوارێکەوە بوو کە بڕیاردا لە ئاماژەی سوردا نەوەستێت و بڕوات، بەهۆی ئەو بڕیارەشیەوە هەموو ژیانی منی لەناوبرد و ڕووبەڕوو کێشای بە خۆشەویستەکەمدا و ژیانی لێسەندەوە”

Debbie لە کۆتایی پەیامەکەیدا تکای کردووە لە ماتۆڕسوارەکان کە پابەندی ڕێنماییەکانی هاتوچۆبن و بە هەڵەیەکی خۆیان ژیانی کەسانی دیکە وێران نەکەن.

 

ئەم کچە لە ئەو ڕۆژەدا کە بڕیاربووە هاوسەرگیری بکەن جلی بوکێنی لەبەر کردووە و بە فۆتۆشۆپ وێنەی خۆشەویستەکەی کردۆتە سەر:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چەند داواکاریەک کە ژن لە پیاوی دەکات و شەڕی بەدواوەیە، ئەم داوایانە مەکە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند داواکاریەکە کە ژن لە پیاوی دەکات و  هەموو کات شەڕی بەدواوەیە، بۆ یە باشترە خانمان ئەم داوایانە نەکەن:

 

-هاوڕێكانی نه‌بینێت

-هه‌رچه‌نده‌ په‌یوه‌ندیتان باشبێت، پیاوان پێویستیان به‌وه‌یه‌ كه‌ چه‌ند كاتێك له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان به‌سه‌ر به‌رن، هه‌ر بۆیه‌ داوای ئه‌وه‌ی لێمه‌كه‌ كه‌ واز له‌ هاوڕێكانی بهێنێت.

 

-وه‌ك هاوڕێكه‌ت گوێت بۆ بگرێت

-شتێكی ئاساییه‌ كه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت كه‌ گوێێ له‌ ناڕه‌حه‌تی و داواكاریه‌كانت بگرێت، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ مه‌كه‌ كه‌ وه‌ك كچه‌ هاوڕێكانت گوێ له‌ ورده‌كاریه‌كانی كێشه‌كانت بگرێت.

 

-له‌ هه‌موو خواسته‌كانتدا به‌شداریت بكات

-داوای ئه‌وه‌ی لێمه‌كه‌ كه‌ تۆ حه‌زت به‌چی بوو ئه‌ویش هه‌مان شت دوباره‌ بكاته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ بۆ پیاوان زۆر بێزاركه‌ره‌.

 

-خۆی بگۆرێت

-به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت مه‌ڵێ كه‌ كه‌سایه‌تی ئه‌وت به‌دڵنییه‌و پێویسته‌ خۆی بگۆڕێت، به‌ڵام ئاساییه‌ گه‌ر سفاتێكی تایبه‌تت به‌دڵ نه‌بێت نه‌ك ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی.

 

-له‌ نێوان تۆ و دایكیدا

-هه‌رگیز داوای ئه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت مه‌كه‌ كه‌ له‌ نێوان تۆ و دایكیدا یه‌كێكتان هه‌ڵبژێرێت.

 

-پاره‌ی زیاتر په‌یدابكات

-داوای ئه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت مه‌كه‌ كه‌ پاره‌یه‌كی زیاتر په‌یدا بكات، یاخود له‌وه‌ی كه‌ خۆی زیاتر پێده‌كرێت ئه‌نجامی بدات.

 

-كاتێك تۆ هه‌ڵه‌شه‌یت ئه‌و عاقڵانه‌ بیر بكاته‌وه‌

-نه‌بونی هاوسه‌نگی له‌ په‌یوه‌ندی هاوسه‌ریدا ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌یه‌ك دوربكه‌ونه‌وه‌، بۆیه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی حه‌زده‌كه‌یت ئه‌و مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا بكات تۆش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌.

 

-هه‌موو ساته‌ خۆشه‌كانی بیربێت

-ژنان ساته‌ ڕۆمانسیه‌كانیان زیاتر بیره‌ وه‌ك له‌ پیاوان، بۆیه‌ داوای ئه‌وه‌ی لێمه‌كه‌ كه‌ ئه‌و هه‌موو ساته‌ خۆشه‌كانتانی بیرمابێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان