ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پێدەچێت سیستانی فەتوایەك لە دژی گەندەڵی دەربكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی سائیرون، پێشبینی دەكات عەلی سیستانی مەرجەعیەتی باڵای ئاینی شیعەكان، هەڵوێستێكی هاوشێوەی جیهادی دژی داعش لە دژی گەندەڵكاران وەربگرێت.

ئەسعەد عەبادی، پەرلەمانتارانی هاوپەیمانی سائیرون لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “ڕۆڵی مەرجەعیەتی ئاینی لە بنبڕكردنی گەندەڵی گرنگە لەڕێی مینبەری ڕۆژی هەینی، ئەمەش پشتیوانییە لە حكومەت، بەڵام حكومەت بۆخۆی لەڕێی دەزگاكانی چاودێرییەوە دەتوانێت بە كردەوە گەندەڵی بنبڕ بكات”.

بە وتەی عەبادی، “پشتیوانی مەرجەعیەت بۆ حكومەت نوێ‌ نییە، بەڵام هاووڵاتی عیراقی میكانیزمێكی ڕوونی بەدی نەكردووە سەبارەت بە بنبڕكردنی گەندەڵی و هیچ بەرپرسێكی نەبینیوە دادگایی بكرێت”.

ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی سائیرون دەڵێت: “زۆرێك لەوانەی بە دۆسێكانی گەندەڵی تۆمەتباركراون دادگایی نەكراون و هۆكاری سەرەكی ئەمەش بۆ ڕێككەوتنە حزبییەكان دەگەڕێتەوە، كە كاریگەری ڕاستەوخۆیان هەبووە”.

عەبادی پێیوایە، “مەرجەعیەت دوایین هەلی داوەتە دەوڵەت، بەو پێیەی توڕەبوونێكی میللی گەورە هەیە بەرانبەر بە بڵاوبوونەوەی گەندەڵی لە دامەزراوەكانی دەوڵەت”، ئاماژەی بە پێشنیاركردنی چەندان میكانیزمیش كرد بۆ بەردەم مەرجەعیەت كە “هاوشێوەی فەتوای جیهادی دژی داعش دەبێت دوای ئەوەی سێ‌ یەكی عیراق كەوتە دەست ڕێكخراوەكە”.

عەبادی بەپێویستی دەزانێت، دەستوەردانی مەرجەعیەت زیاتر بێت و حكومەتیش ئەو دەستوەردانە بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی بەكاربهێنێت، لە كۆتاییشدا ڕایگەیاندووە، “موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر پڕۆژەی چاكسازی لەئەستۆ گرتووە، ڕوونترین نمونەش ئەو ڕێوشوێنانە بوو، كە لە دژی بەها ئەعرەجی گرتیەبەر، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی، كە ڕاستگۆیە لە بنبڕكردنی گەندەڵی”.

عێراق

عیراق ئیدانەی پەلامارەكەی هەولێر دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكات كە كرایە سەر دیپلۆماتكارانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەوەیخستەڕوو، ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكەن كە كرایە سەر دیپلۆماتكارانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر.

ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەشدا، لە پەیوەندیدان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بە ئامانجی بەدەستهێنانی وردەكاری و زانیاری زیاتر لەبارەی ڕووداوەكەوە.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە 17/7/2019 لە چێشتخانەی (هۆك باز)ی نزیك ئێمپایەر لە شاری هەولێر پەلاماری ژمارەیەك لە كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا درا و تێیدا جێگری كونسوڵی توركیا و كارمەندێك كوژرا و كەسێكی تریش برینداربوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەمریكا پەلامارەكەی هەولێر ئیدانە دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بەغدا پەلامارەكەی سەر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركيا لە هەولێر ئیدانە دەكات.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو پەلامارە قێزەونەی كرایە سەر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر هاوخەمی خۆمان بۆ نێردەی دیپلۆماتیی توركیا ڕادەگەیەنین.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، پشتیوانی خۆمان بۆ پاراستنی سەلامەتیی دیپلۆماتكارە بیانییەكان و نێردە دیپلۆماتییەكان لە عیراق دووپاتدەكەینەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ڕاگەیەندراوێك لەبارەی موچەی خانەنشینكراوەكان بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و چەند مێدیایەكدا بڵاوكراونەتەوە.

دەستەكە لە ڕاگەیەندراوەكە ڕەتیكردووەتەوە، ئەو لیستە بكرێت بە بنەمای موچەی خانەنشینكراوەكان و نوسیویەتی”ئەو هەواڵانەی لەو بارەوە بڵاوكراونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان