ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونكردنەوە لەسەر گەڕانەوەی هێزەكانیان بۆ ناوچە جێناكۆكەكان دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە هەواڵی گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ نزیك دوزخورماتوو و جووڵەپێكردنی دوو فەوجی پێشمەرگە بەرەو فەلوجە ڕەتدەكاتەوە و جەختدەكاتەوە، كە هیچ یەكەیەكی پێشمەرگە جوڵەی پێنەكراوە.

فەریق جەبار یاوەر مەندە، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕوونكردنەوەیەكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لە هەندێك لە هۆكارەكانی ڕاگەیاندن و لەسەر زمانی فەرماندەیەكی هێزەكانی پێشمەرگە و كەسانی دیكە هەواڵی گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ نزیك دوزخورماتوو یان جووڵەپێكردنی دوو فەوجی هێزەكانی پێشمەرگە بەرەو فەلوجە بڵاوكراوەتەوە.

دەشڵێت: “وەزارەتی پێشمەرگە ئەو هەواڵانە بەگشتی ڕەتدەكەینەوە و جەخت دەكەینەوە، كە نەهیچ یەكەیەكی ھێزەكانی پێشمەرگە جوڵەی پێكراوە و نەفەرمانی جووڵەكردنیش ھەیە بۆ هیچ یەكەیەك و گشت هێزەكانی پێشمەرگە لەبنكە و بارەگا و هێڵی سەرەكی بەرگری و شوێنەكانی خۆیانن”.

پێشتر كەناڵی (گەلی كوردستان) لە زاری، جەمال وارانی، ئامر لیوا لە هێزەكانی پێشمەرگە لەسنووری خورماتوو ڕاگەیاندبووە، بەیانی ئەمڕۆ هێزێكی پێشمەرگە گەڕاوەتەوە سەر ڕێگە نێوان كفری– خورماتوو، لە نزیك گوندی قاهیرە و ناوچەی قوری چایی، كە دەكەوێتە میحوەری قەرەتەپە و جەبارە.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:
هەندێك لەهۆكارەكانی راگەیاندن و لەسەر زمانی فەرماندەێكی هێزەكانی پێشمەرگە وكەسانی دیكە هەواڵی گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ نزیك دوزخورماتوو وە یان جوولەپێكردنی دوو فەوجی هێزەكانی پێشمەرگە بەرەو فەلوجە بلاوكراواتەوە.

ئیمە وەكو وەزارەتی پێشمەرگە ئەو هەوالانە بەگشتی رەت دەكەینەوە وجەخت دەكەینەوە كە نەھیچ یەكەیێكی ھێزەكانی پێشمەرگە جولەی پێكراوە و نەفەرمانی جوولە كردنیشی ھەیە بۆھیچ یەكەیەك و گشت ھێزەكانی پێشمەرگە لەبنكە و بارەگا و ھێلی سەرەكی بەرگری و شوێنەكانی خۆیانن و بۆئاگاداری ھەموو لایەك كە ھەرھەواڵێك لە ھەرسەرچاوەیەك بلاوبكەرێتەوە فەرمی نەبیت و لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە وە رێگاپێدراو نەبێت ھەواڵی ناراستە و بێ بنەمایە و پەسەند نی یە.


فەریق
جەبار یاوەر مەندە
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە
١١ / ٢ / ٢٠١٩

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: ئامادەین یارمەتیدەربین بۆ دڵنیابوونەوە لە سەقامگیریی عیراق

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، نیگەرانن لە هێرش و هەڕەشەی ئەم دواییەی سەر ئەركە دیپلۆماتییەكان و بنكەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ئامادەشن هاوكاریی عیراق بكەن بۆ دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیری.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ 25ی ئەیلول لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، پاڵپشتیی هەوڵی سەركردە عیراقییەكان دەكەن بۆ ڕێگریكردن لەو هێرشانە. ئامادەی هاوكارین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیریی لە وڵاتدا.

 

دەقی جریوەكەی نێچیرڤان بارزانی:

بە نیگەرانییەكی زۆرەوە چاودێریی دوایین هێرش و هەڕەشەكان دژی ئەركە دیپلۆماتییەكان و بنكە سەربازییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەكەین كە عیراقییەكان لە “تیرۆر” دەپارێزن. پاڵپشتی لە هەوڵی سەركردە عیراقییەكان بۆ ڕێگەگرتن لە هێرشی زیاتر دەكەین و ئامادەین یارمەتیدەربین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆیە.. كچێكی دەرچووی 12 ئامادەیی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە شاری كۆیە كچێكی تەمەن 18 ساڵ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە شاری كۆیە كچێك بەناوی (گ.ب.ج) تەمەن 18 ساڵ دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی دانیشتووی گەڕەكی كەكۆن، بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، هۆكاری خۆكوشتنی ئەو كچە دەگەڕێتەوە بۆ بەدەستهێنانی نمرەی كەم لە پۆلی 12ی ئامادەیی.

لە ئێستادا پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەكە كردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەقتەق.. گەنجێك بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە شارەدێی تەقتەق گەنجێك لەكاتی پاككردنەوەی حەوزی ماسیدا بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، گەنجێك بەناوی (م.أ) دەرچووی زانكۆ / بەشی یاسا، دانیشتووی شارەدێی تەقتەق لەكاتی پاككردنەوەی پڕۆژەی بەخێوكردنی ماسیدا تەزووی كارەبا لێیداوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

لە ئێستادا تەرمی ناوبراو گەیەنراوەتەوە پزیشكی دادی كۆیە و لێكۆڵینەوەش لەڕووداوەكە دەستپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان