ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئەو خوێندكارانەی لە خوێندنی زانكۆ دابڕاون وەردەگیرێنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی فیدڕاڵ ڕایدەگەیەنێت، ئەو خوێندكارانەی لە سەرەتای خوێندنی زانكۆ لە ساڵی خوێندنی 2009-2010 بەرەو ژوور لە خوێندن دابڕاون، دەگێڕدرێنەوە بۆ خوێندن لە زانكۆكان.

ئەمڕۆ دوو شەممە، ئیهاب ناجی عەباس، بەڕێوەبەری گشتی لە بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەكان و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی فیدڕاڵ، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕازی بووە لەسەر گێڕانەوەی ئەو خوێندكارانەی بەهۆی ئامادەنەبوون یان دەرنەچوون (لە ماددەكانی قۆناغەكان یان ماددەكانی پەڕینەوە) لە دەوام و تاقیكردنەوەكان لە ساڵی خوێندنی 2009-2010 بەرەوژوور دابڕاون لەهەموو قۆناغەكانی خوێندندا، بگێڕدرێنەوە و دەستبەكاربوونیشیان لە ساڵی خوێندنی داهاتووی 2019-2020وە بۆ دەكرێت”.

ڕاشیگەیاندووە، “وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەو خوێندكارانەی لە بڕیارەكە بەدەركردووە، كە بەهۆی قۆپی و ساختەكاریی یان سزای هەڵسوكەوتەوە دوورخراونەتەوە، وێڕای ئەوانەش، كە لەسەر داواكاری خۆیان بۆ پەیوەندیكردن بە خوێندنی ئێواران یان زانكۆ تایبەتییەكانەوە دوورخراونەتەوە، لەگەڵ ئەوانەش، كە پەیوەندییان بە خوێندنی تایبەت بە هەردوو وەقفی سوننی و شیعییەوە كردووە بۆ خوێندن لە دەرەوەی عیراق و ئەوانەش، كە دوورخراونەتەوە و لەو كۆلیژ و پەیمانگەكان وەرگیراون، كە نمرەی كەمترییان پێویستە.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی سەبارەت بەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی كوردستان هەنگاوێكی هاوشێوەی حكومەتی فیدڕاڵ هەڵدەنێت یان نا، (خەڵك) پەیوەندی كرد بە یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمەوە، بەڵام پەیوەندییەكە بێ‌ وەڵام بوو.

هاوكات، عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارتی خوێندنی باڵای هەرێم بۆ (خەڵك) ڕەتیكردەوە لە ئێستادا بڕیاری لەو جۆرەی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی فیدڕاڵەوە بەدی كردبێت، بۆیە ئامادەنەبوو هیچ زانیارییەك لەو بارەیەوە پێشكەش بكات.

عێراق

كارمەندانی تەندروستی لە سێ پارێزگای عیراق بایكۆتیان دەستپێكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە كارمەندانی تەندروستی لە پارێزگەكانی میسان و واست و زی قار بایكۆتیان دەست پێكردەوە , كارەكانیان جێهێشتووە لەپێناو جێبەجێ كردنی داواكارییەكانیان.

ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز بڵاویكردەوە، كارمەندانی ئەو سێ پارێزگەیە بایكۆتی كارەكانیان لە ناو بنكەكانی تەندروستی و نەخۆشخانەكان دەستپێكردووە.
كارمەندان داوای زیادكردنی مووچە و بەرزكردنەوەی دەرماڵەی مەترسی لە %50 بۆ %80 و لەخۆگرتنی مافی دابەشكردنی زەوی دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“عیراقییەكان هێشتا توانایان نییە بۆ پارێزگاریكردن لە ئاسایشی وڵاتەكەیان”

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەرپسێكی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، دەڵێت، عیراقییەكان هێشتا ئامادەیی و توانایان نییە بۆ پارێزگاریكردن لە ئاسایشی وڵاتەكەیان، بەڵام هەر كات بەغدا داوا بكات، ئەوا وڵاتەكەی ئامادەیە، هێزەكانی لە عیراق بكشێنێتەوە.

جۆی هوود، یەكێك لەكار بەڕێوەبەرانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، ڕایگەیاندووە” هێزەكانی ئەمریكا لەسەر داوای حكومەتی عیراق لەو وڵاتەن هەر كات حكومەتی عیراق داوایان لێ بكات، هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەكانی ناتۆ و هێزەكانی ئەمریكاش عیراق بەجێ دەهێڵن.

بە بڕوای جۆی هوود، ئەگەر یارمەتی هێزە بیانییەكان نەبێت تا ئێستا هێزە ئەمنییەكانی عیراق توانا و ئامادەیی پاراستنی ئاسایشی وڵاتیان نییە و ناتوانن بەرگری لە سەروەری خاكەكەیان بكەن و بپارێزن.

ئەو بەرپرسەی ئەمریكائەوەشی وتووە: ئەمریكا بنكەی سەربازی لە عیراق نییە ئەوەی هەن، ڕاهێنەرو ڕاوێژكاری سەربازیین.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە سەرەتای مانگی دوودا، ڕایگەیاندبوو” بەنیازە هێزەكانی وڵاتەكەی لە عیراق بۆ چاودێری ئێران بهێڵێتەوە”، ئەم وتەیە، كاردانەوەی هێزە عیراقیی و بەرپرسە حكومییەكانی لێكەوتەوە و هەر داوایەكی لەوجۆرە لە لایەن ئەمریكاوە بۆ چاودێری و پەلاماری ئێران ڕەتكرایەوە.

پەیوەست بەو پرسە، جۆی هوود، ئەو هەواڵانەی ڕەتكردەوە كە گوایە هێزەكانی ئەمریكا لە عیراقەوە بیانەوێت چاودێری ئێران بكەن.

جۆی هوود، كار بەڕێوەبەرلە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرپرسێكی ئەمریكایی: ئەگەر حكومەتی عیراق داوا بكات، دەكشێینەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

ڕاسپێردراوی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر حكومەتی بەغدا داوا بكات دەشێت سەربازەكانمان لە عیراق بكشێنینەوە.
دوای بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا، بەشێك لە هێزە شیعییەكانی عیراق دەیانەوێ لە ڕێگای پڕۆژە یاسایەكەوە هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق وەدەرنێن، هاوكات جەمال ئەحمەد پەڕلەمانتاری عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هێزەكانی ئەمریكا بە پڕۆژە یاسا و یاسایەك كە لەلایەن چەند پەڕلەمانتارێكەوە دەردەچێت، ناچنە دەرەوەی عیراق.

ووتیشی”عیراق لە ئێستادا پێویستی بەو هێزانە هەیە، بەڵام ئەو هێزە شیعییانە ئەجێندای وڵاتانی دیكە لە عیراق جێبەجێ دەكەن”.

لای خۆشییەوە جۆی هود ڕاسپێردراوی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق ڕایگەیاند، لەسەر بانگەوازی حكومەتی ناوەندی عیراق، هاتووینەتە عیراق.

وتیشی”ئەگەر حكومەتی عیراقی داوا بكات هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەكانی ناتۆ دەكشێنەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تەنیا راوێژكاری سەربازی و مەشقپێكەرانی ئەمریكایی لە عیراقدا بوونیان هەیە و هیچ بنكەیەكی سەربازی تایبەت بە ئەمریكا بوونی نییە، ئاشكراشیكرد، ٥ هەزار و ٢٠٠ سەربازی ئەمریكایی هاوشانی هێزە عیراقییەكان جموجۆڵ دەكەن، چونكە هێزە عیراقییەكان نەگەیشتوونەتە ئاستێك بەبێ راوێژكارانی سەربازی بیانی ئاسایش بپارێزن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان