ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بەهۆی بانكی ناوەندیيەوە بەهای دۆلار بەرزبووەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بانكی ناوەندی عیراق لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە بڕێكی زۆری دراوی ئەمریكی (دۆلار)ی خستە بازاڕەكانەوە، ئەمەش كاریگەری لەسەر بەرزی و نرمی نرخی ئەو دراوە هەیە لە بازاڕەكانی ناوخۆ.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بانكی ناوەندی عیراق، كە ئەمڕۆ دوو شەممە بڵاویكردۆتەوە، بە زیادكردنی ئاشكرا بڕی 124.12 ملیۆن دۆلاری بە بانك و كۆمپانیاكانی حەواڵە فرۆشراوە و بەراورد بە ڕۆژی پێشوو، كە 132,82 ملیۆن دۆلار بوو، بڕێكی كەمتر فرۆشراوە.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “بڕی ئەو پارەیەی بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكانی دەرەوە و كۆمپانیاكانی حەواڵەی دارایی فرۆشراوە گەیشتۆتە 123.22 ملیۆن دۆلار، بڕی 900 هەزار دۆلاریش بەشێوەی كاش فرۆشراوە”.

بانكی ناوەندی ڕاشیگەیاندووە، یەك دۆلار بە 1190 دینار فرۆشراوە و لەو زیادكردنەشدا 30 بانك و كۆمپانیایەكی حەواڵەی دارایی بەشدارییان كردووە.

ڕۆژانە بەهۆی زیادبوونی خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕەكاندا، بەهای دۆلاری ئەمریكی دادەبەزێت و بەپێچەوانەشەوە نرخەكەی بەرزدەبێتەوە.
لەو بارەیەوە، ئاكام عەبدوڵڵا، خاوەنی نووسینگەی سروشتی چنگیان لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 120 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكراوە” و بەو پێیەش بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو نرخەكەی بەرزبۆتەوە.

ئابوری

وەزارەتی دارایی: دەبێت لەماوەی شەش مانگدا قەرزە بازرگانییەكان بگەڕێنرێنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بە پێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، دەبێت لە ئەمڕۆ چوارشەمەوە تا شەش مانگی دیكە، سەرجەم ئەو قەرزانە بگەڕێنرێنەوە كە قەرزی بازرگانی ئاسانكاری بانكین.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بە نووسراوی ژمارە (1326) كە لە ڕێكەوتی (17/2/2019) دەرچووە، بڕیاری داوە لە ئەمڕۆ چوارشەمە 19-2-2019 ، دەست بەوەرگرتنەوی قەرزی بازرگانی ئاسانكاری بانكی بكات و پێویستە لەماوەی شەش مانگدا قەرزەكان بگەڕێنرێنەوە .

بەپێی بڕیارەكە، هەر هاوڵاتیەك قەرزی بۆ پڕۆژەی بازرگانی كردووە، گەر لەو ماوەیەدا نەیگەڕێنێتەوە، ئەوا ڕێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پارەی پاداشتی كارمەندانی كۆمسیۆن دابەش دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

فەرمانگەی گشتی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە پارێزگای هەڵەبجە ئاشكرایدەكات، ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو پاداشتی ڕۆژی هەڵبژاردن دەدرێتە كارمەندانی كۆمسیۆن.

فەرمانگەی گشتی پارێزگای هەڵەبجەی كۆمسیۆنی باڵـای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان لە ئاگادارینامەیەكدا كارمەندانی گرێبەستی سەرسندوقی هەڵبژاردنی 30/9/2018 پەڕلەمانی كوردستان ئاگادار دەكاتەوە كە ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی 24 /2/ 2019 پاداشتی ڕۆژی هەڵبژاردن لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە دابەشدەكرێت و تاكو ڕێكەوتی 8/3/2019 بەردەوام دەبێت.

كۆمسیۆن ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، دابەشكردنی پاداشتەكە لە ڕۆژی یەكشەممە 24/2/2019 دەست پێدەكات و لە ڕێكەوتی 8/3/2019 كۆتایی دێت و لەڕێگەی بانكی هەڵەبجەوە پەداشتەكە دابەشدەكرێت.

ڕوونیشیدەكاتەوە، كەس ناتوانێت لەبری كەسێكی دیكە پارەكە وەربگرێت و دەبێت كارمەند واژۆ بكات و بەڵگەیەكی ڕەسمی وەك (ڕەگەزنامە-پێناسی باری شارستانی-پاسپـۆرت) لەگەڵ خۆیدا بهێنێت، هەروەها هەركارمەنێك كێشەی لەوەرگرتنی پاداشتەكەدا هەبوو، دەتوانێ سەردانی فەرمانگەی گشتی پارێزگای هەڵەبجەی كۆمسیۆنی باڵـای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی بكات بۆ چارەسەری گرفتەكەی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاكام عەبدوڵڵا، خاوەنی نوسینگەی سروشتی چنیان لە سلێمانی بە (خەڵك)ی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی دراوەكان بەم شێوەی لای خوارەوەن:

100 دۆلار 120 هەزار دینارە.
100 یۆرۆ 137 هەزار دینارە.
100 پاوەن 155 هەزار دینارە.
100 لیرە 23 هەزار دینارە.
100 هەزار تمەن 10 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان