ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لەسەر فەرمانی بەرهەم ساڵح نووسینگەی پاسپۆرتی ڕانیە دەكرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
‎لە سەر فەرمانی سەرۆك كۆماری عیراق نووسینگەی پاسپۆرتی ڕانیە دەكرێتەوە و هاووڵاتیانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین-یش دەتوانن بەبێ ئەوەی پێویست بە گەڕانەوە بۆ سلێمانی بكات، پاسپۆرت وەربگرن.

‎لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار لە سەرۆكایەتی كۆمار بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق فەرمانی كردووە، كە وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگەی عیراق بە زووترین كات ڕێوشوێنی كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرتی ڕانیە تەواو بكەن.

دەشلێت: “بڕیارە ڕۆژی چوار شەممە ‌١٣/٢ بە ئامادەبوونی هەیسەم فازیل، بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگەی عیراق نووسینگەكە بكرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، بەرهەم ساڵح بە پەرۆشەوە كار بۆ ڕایی كردن و دابینكردنی پێویستی و داخوازی هاووڵاتیانی هەموو عیراق دەكات، بە تایبەتیش هەرێمی كوردستان، هەروەها پشتیوانی جێبەجێكردنی داخوازی و دەستەبەركردنی مافە دەستوریەكانی خەڵكی هەرێم دەبێت، وەك چۆن هەوڵی دا و چەسپاندیشی، كە بەشی هەرێم و مووچەی فەمانبەر و مووچەخۆرانی كوردستان لە بودجەی عیراق جێگیر بكرێت، كە بەهۆیەوە كوردستان لە گرفتی پاشەكەوت و دواكەوتنی مووچە ڕزگاری دەبێت.

عێراق

عیراق ئیدانەی پەلامارەكەی هەولێر دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكات كە كرایە سەر دیپلۆماتكارانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەوەیخستەڕوو، ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكەن كە كرایە سەر دیپلۆماتكارانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر.

ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەشدا، لە پەیوەندیدان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بە ئامانجی بەدەستهێنانی وردەكاری و زانیاری زیاتر لەبارەی ڕووداوەكەوە.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە 17/7/2019 لە چێشتخانەی (هۆك باز)ی نزیك ئێمپایەر لە شاری هەولێر پەلاماری ژمارەیەك لە كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا درا و تێیدا جێگری كونسوڵی توركیا و كارمەندێك كوژرا و كەسێكی تریش برینداربوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەمریكا پەلامارەكەی هەولێر ئیدانە دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بەغدا پەلامارەكەی سەر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركيا لە هەولێر ئیدانە دەكات.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو پەلامارە قێزەونەی كرایە سەر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر هاوخەمی خۆمان بۆ نێردەی دیپلۆماتیی توركیا ڕادەگەیەنین.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، پشتیوانی خۆمان بۆ پاراستنی سەلامەتیی دیپلۆماتكارە بیانییەكان و نێردە دیپلۆماتییەكان لە عیراق دووپاتدەكەینەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ڕاگەیەندراوێك لەبارەی موچەی خانەنشینكراوەكان بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و چەند مێدیایەكدا بڵاوكراونەتەوە.

دەستەكە لە ڕاگەیەندراوەكە ڕەتیكردووەتەوە، ئەو لیستە بكرێت بە بنەمای موچەی خانەنشینكراوەكان و نوسیویەتی”ئەو هەواڵانەی لەو بارەوە بڵاوكراونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان