ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆی چامپیۆنز لیگ و یوروپا لیگ (سێ شه‌ممه‌)

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌مڕۆ ململانێکانی قۆناغی ١٦ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا “چامپیۆنز لیگ” و خولی ئه‌وروپی “یوروپا لیگ” ده‌ست پێده‌که‌ن و سێ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گرنگ ئه‌نجام ده‌درێن.

ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ ده‌بنه‌ یاریی چون و سبه‌ینێش به‌هه‌مان شێوه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌گه‌ڵ ڕێکه‌وته‌کانی (١٩ و ٢٠)ی مانگی شوبات، یارییه‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌ش له‌ پێنجی مانگی سێی ٢٠١٩ ده‌ست پێده‌که‌ن و له‌ ١٩ی هه‌مان مانگ کۆتاییان دێت.

خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان (قۆناغی ١٦)

ڕۆما – پۆرتۆ (١١:٠٠)

مانچسته‌ر یونایتد – پاریس سانت جێرمان (١١:٠٠)

خولی ئه‌وروپی (قۆناغی ٣٢)

فه‌نارباخچه‌ – زینیت سانت پترسبۆرگ (١٠:٥٥)

جیهانی

پێرلۆ ڕەخنەی توند دەگرێت: یوڤانتۆس کەسایەتی نەبوو و چاوەڕێی ئەتلەتیکۆی دەکرد !

خەڵک سپۆرت

ئەندریا پێرلۆی ئیتاڵی ئەستێرەی پێشوی یانەی یوڤانتۆس ڕەخنەی توند ئاڕاستەی یانە ئیتاڵیەکە دەکات و ڕایدەگەیەنێت، کە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید کەسایەتیان زۆر لاواز بووە.

پێرلۆ بە “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە :” یانەیەک ئامانجەکانی گەورە بێت شتێکی ئاساییە ڕووبەڕوی فشاری قورس ببێتەوە، ئەگەر یاریزانی یانەی یوڤانتۆس بیت پێویستە بەرگەی ئەو فشارانە بگریت، پێویستە لەم یارییە چارەنوسسازانەدا هەموو شتێک پێشکەش بکەیت، بەڵام بەداخەوە لەڕووبەڕوبونەوەکەی شەوی ڕابردوو ئەوەم لە یوڤانتۆس بەدی نەکرد، بەپێچەوانەوە ئەوەی من تێبینیم کرد پێکهاتەیەک بوو بەبێ کەسایەتی”.

هەروەها دەڵێت :” بەبێ بونی حەزی بردنەوە و بیرۆکە و داهێنان یانەی یوڤانتۆس دووچاری شکست هات، یانەکە بەگشتی چاوەڕوانی ڕکابەریان دەکرد چی دەکات و چۆن یاریی دەکات! دەیانویست کاتەکە بڕوات و یارییەکە کۆتایی بێت، لەو بارۆدۆخەشدا یانەی ڕکابەر لەهەر ساتێکدا بێت گۆڵت لەسەر تۆمار دەکات، تۆ چاوەڕوانی ڕکابەر بکەیت بێگومان ڕکابەریش کاری خۆی دەکات”.

خەونی یانەی یوڤانتۆس بۆ چنینەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان لەنێو یاریگای “واندا میترۆ پۆلیتان” نزیکبوو لەبار بچێت، بەوپێیەی لەیاریی چوندا دوو گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە و بۆ یاریی گەڕانەوە نزیکی مەحاڵە بتوانن دوو گۆڵ و زیاتر لە پێکهاتە پۆڵایینەکەی ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆمار بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

سەبارەت بە ئاهەنگە ئابڕوبەرەکەی سیمیۆنی کاردانەوەی (یوێفا) چۆن دەبێت؟

خەڵک سپۆرت

شەوی ڕابردوو لە یاریگای واندا میترۆ پۆلیتانۆ، دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئەرجەنتینی لەکاتی ئاهەنگێڕاندا ڕەفتارێکی ناوەرزشیی نواند و بەوهۆیەشەوە هیچ سزایەک نادرێت.

پیپی ئیسترادا، ڕۆژنامەوانی ناوداری ئیسپانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە نوسیویەتی: ئەوەی لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێکاری یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە بیستومە ئەوەیە کە بۆ یاریی گەڕانەوە و لە یارییەکانی داهاتوی خولی یانە پاڵەوانەکان هیچ سزایەکی دیێگۆ سیمیۆنی نادەن، بەڵکو ئەو ڕەفتارەی نواندویەتی بەسەریدا تێپەڕ دەکات و وەک بەشێک لە خۆشی و ئاهەنگێڕانی ئەندامانی ئەتلەتی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

شەوی ڕابردوو لەڕووبەڕوبونەوەی نێوان ئەتلەتیکۆ مەدرید و یوڤانتۆس لەچوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی (١٦)ی خولی یانە پاڵەوانەکان، بەتایبەت لەکاتی تۆمارکردنی گۆڵی دووەمدا (خولەکی ٨٣) دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری یانە ئیسپانیەکە خۆشیەکانی بەشێوەیەکی نادروست دەربڕی و میدیاکانی ئیتاڵیا ئاماژەیان بۆ ئەوە دەکرد، کە ڕەنگە (یوێفا) بەهۆیت ئەو ڕەفتارەوە سزای دوورخستنەوە بەسەیدا بسەپێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

کۆبونەوەکەی ڕامۆس و پێرێز باسی چی تێدا کرا؟ خیانەتکار و سەرکێش و سێ یاریزانی بێسود !

خەڵک سپۆرت

لەم هەفتەیەدا فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەفەرمی کۆبونەوەی لەگەڵ سێرجیۆ ڕامۆسی کاپیتانۆی پێکهاتەی یانە ئەنجامداوە، لە کۆبونەوەکەدا باسی تەواو لە پلانەکانی هاوینەی ٢٠١٩ کراوە.

پۆرتاڵی “دیاریۆ گۆڵ” پشتبەست بە زانیارییەکانی فێرناندۆ ڕۆدریگۆی ڕۆژنامەوان ئاشکرای کردووە، لەکۆبونەوەی نێوان پێرێز و ڕامۆس ئاماژە بە چەندین ناوی گەورە کراوە و باسێکی تەواوی گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩ کراوە.

بەپێی سەرچاوەکە، ڕامۆس جەختیکردۆتەوە کە یەکێک لەیاریزانان لە ژووری خۆگۆڕینەکان هاوشێوەی سیخوڕ زانیاری بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەگەیەنێت و یەکێکە لە کاپتنەکان، ئەو کەسە مارسێلۆیە کە خەون و خەیاڵی بووە بە دووبارە یاریکردنەوە لەگەڵ “دۆنی پورتوگال” بەدرێسی یانەی یوڤانتۆسەوە.

لاوی سەر پەتەکە

ڕامۆس و پێرێز تاووتوێی بارودۆخی دانی سیبالۆس-یان کردووە، ئەم لاوە ماوەیەکە سەرقاڵی شەوانە و ئاهەنگە تایبەتیەکانە و ئەوەش ژیانی وێران دەکات.

هەردوو جەمسەری کۆبونەوەکە بڕیاریانداوە یاریزانی ناوبراو ئاگادار بکەنەوە و دواتر دووبارە لێکدانەوە بۆ بارودۆخی بکەن، واتا بڕیاری کۆتایی لەسەر مانەوە و ڕۆیشتنی نەدراوە.

سێ ناوی گەورە بۆ دەرەوە

ڕامۆس وەڵامی پرسیارەکانی پێرێزی داوەتەوە و ڕایگەیاندووە، تۆنی کرۆس بەنیازە ڕوو لەیانەیەکی تر بکات و بەوشێوەیە کۆتایی بەژیانی وەرزشیی بهێنیت، هەروەها پێی وابووە گاریس بەیل لە ڕیاڵ کاتی ڕۆیشتنی هاتووە، بەڵام ئەوەی سەیرە جیاواز لە پێشوو بەرگری لە ئیسکۆ نەکردووە و ئەم یاریزانەشی خستۆتە لیستی ئەو یاریزانانەی کە چیتر حەزی بەرزکردنەوەی نازناوەکانیان نەماوە.

لەکۆتاییشدا باسیان لە بارودۆخی مارکۆ ئایسنیسۆ کردووە و ڕامۆس دووپاتیکردۆتەوە، یاریزانێکی گەورە و بەهرەمەندە، بەڵام هەمیشە لەدڵەڕاوکێدایە، هۆکارەکەش ئەوەیە کە ژیانی دەرەوەی یاریگای هاوسەنگ نییە و بۆ ئەو مەبەستەش پێرێز ڕایگەیاندووە، ئەگەر لە داهاتودا یاریدەدەربن بۆ دۆزینەوەی هاوسەرێکی باش بۆی بێگومان بۆ هەتا هەتایە سود لەتواناکانی وەردەگرن و بارودۆخی دەرونیشی ڕاست دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان