ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

به‌ڕێوه‌به‌ری “فۆرمولا ١”: به‌م نزیکانه‌ ناوی شوماخه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بواره‌که‌ و به‌په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕوانین

خه‌ڵک سپۆرت

به‌ڕێوه‌به‌رێکی ناوداری بواری “فۆرمولا ١” دووپاتی ده‌کاته‌وه‌، که‌یسی شوماخه‌ر و مێژووی مه‌زنی ئه‌و شۆفێره‌ ناوازه‌یه‌ هێشتا له‌په‌ڕاوه‌کانی فۆرمولا ١دا نه‌سڕاونه‌ته‌وه‌ و له‌جێگه‌ی شوماخه‌رێکی تر ناونوس ده‌که‌ن.

چایس کاری، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری جیهانی ئوتۆمبێله‌ خێراکان (فۆرمولا ١) له‌چاوپێکه‌وتنێکدا به‌ تۆڕی “سکای سپۆرت ئێف ١”ی ڕاگه‌یاندووه‌ :” من باش ده‌زانم که‌ مایکڵ شوماخه‌ر پاڵه‌وانی ئه‌م بواره‌ی وه‌رزش بووه‌ و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، شتێکی ناوازه‌یه‌ و خۆشحاڵم ده‌کات که‌ میکی کوڕی گه‌یشتۆته‌ ئاستی فۆرمولا ٢ و دڵنیام به‌م نزیکانه‌ له‌نێو حه‌له‌به‌کانی بواری فۆرمولا ١دا ده‌یبینین‌، میک چیرۆکی سه‌رکه‌وتوویی باوکی تۆمار کردۆته‌وه‌‌ و به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕوانین له‌م نزیکانه‌دا هه‌نگاوێکی تر سه‌ربکه‌وێت و ببێته‌ شۆفێری ئێف ١”.

میک شوماخه‌ر کوڕی مایکڵ شوماخه‌ری ئه‌فسانه‌ی خێراییه‌، ته‌مه‌نی ١٩ ساڵه‌ وتوانیویه‌تی له‌ بواری فۆرمولا ٢ دا سه‌رکه‌وتنی به‌رچاو تۆمار بکات، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن له‌ماوه‌ی داهاتودا بۆ فۆرمولا ١ به‌رز بکرێته‌وه‌ و به‌فه‌رمی وه‌ک ئه‌ندامێکی خێزانی شوماخه‌ر و به‌ناوی شوماخه‌ره‌وه‌ به‌شداری پێشبڕکێکان بکات.

مایکڵ شوماخه‌ر ئه‌فسانه‌ی ئوتۆمبێله‌ خێراکانه‌ و له‌سه‌رده‌می ڕابردودا حه‌وت نازناوی پاڵه‌وانی جیهانی به‌ده‌ست هێناوه‌، له‌مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٣ له‌چیای ئه‌لب به‌هۆی ڕووداوێکی خلیسکانی سه‌ر به‌فره‌وه‌ له‌سه‌ریدا توشی پێکانێکی قورس هات، له‌وکاته‌وه‌ تائێستا بارودۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره‌ و پزیشکه‌کان به‌به‌رده‌وامی چاره‌سه‌ری پێده‌ده‌ن.

وەرزشەکانی تر

شاراپۆڤا بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو وازهێنانی ڕاگەیاند

خەلک سپۆرت

ماریا شاراپۆڤای ڕوسی یاریزانی تێنسی سەرزەوی، بەشێوەیەکی چاوەروان نەکراو وازهێنانی لە بواری وەرزش ڕاگەیاند.

شاراپۆڤا چاوپێکەوتنێک لەگەڵ گۆڤاری ڤانیتی فەیری ئەمریکی ئەنجام دەدات و نامەی وازهێنانەکەی بەشێووەیەکی چاوەڕوان نەکراو بۆ هەوادارانی دەخوێنێتەوە و دەڵێت: ماوەی ٢٨ ساڵ لە بواری تێسی سەرزەویدا یارییم کرد، ئەوەش ماوەیەکی دوور و درێژە، ژیانێکەلە بواری تێنسی سەرزەویدا و کەم نییە، لێرەوە بە تێنسی سەرزەوی دەڵێم: ماڵئاوا”

شاراپۆڤا لە ژیانی وەرزشییدا توانیویەتی پێنج نازناوی گەورەی بواری تێنسی سەرزەوی بەدەستبهێنێت کە بە نازناوەکانی گراند سلام ناسراون.

شاراپۆڤا لە ساڵی ٢٠٠١وە لەنێو یاریگاکانی تێنسی سەرزەویدا دەرکەوتووە و تا ساڵی ٢٠١٦ بووە یەکێک لە باشترینەکانی بوارەکە و چەندین نازناوی جیهانیی چنییەوە، بەڵام لە ٢٠١٦ دەرکەوت ماددەی وزەبەخشی بەکارهێناوە و بەوهۆیەوە لەلایەن لیژنە نێودەوڵەتیەکانی ڕووبەڕوبونەوەی ماددە وزەبەخشەکانەوە سڕکرا.

پاش جێبەجێکردنی سزاکان بەشداری پاڵەوانێتیەکانی کردەوە، بەڵام ئەمجارە سەرکەوتوو نەبوو، بەڵکو لەزۆرینەی پالەوانێتیەکاندا لەقۆناغە سەرەتاییەکانەوە مائاوایی دەکرد و هەرگیز نەیتوانی نازناوێکی تر بخاتە نیو هەگبەی دەستکەوتەکانیەوە.

سەرەڕای ئەوەش کە تەمەنی گەیشتۆتە (٣٢) ساڵ، بەڵام بریاری وازهێنانەکەی بەنسبەت میدیا و هاندەرانەوە چاوەروانکراو نەبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

فێدرەری نەشتەرگەری ئەنجامداوە و ماوەیەک لە یاریکردن دادەبڕێت

خەڵک سپۆرت

ڕۆجێ فێدرەری ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری لەئەژنۆیدا لە چەند پاڵەوانێتیەکی داهاتووی وەرزدا بەشداری ناکات.

ئەفسانە ناودارەکەی تێنسی سەرزەوی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەی بە پێکانی ئەژنۆی ڕاستی کردووە.

ڕۆجێ ڕایگەیاندووە، کە بەستەرەکانی ئەژنۆی ڕاستی ئازاری دەدەن و پێکانەکەش پێویستی بە نەشتەرگەری بووە، بۆیە بڕیاریداوە لەپێناو پاراستنی توانا جەستەییەکانیدا ئەو هەنگاوە بنێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: ماوەیەکی کەمە ئەژنۆی ڕاستم ئازارم دەدات، هیواخوازبووم پاش ماوەیەک ئازارم نەمێنیت، بەڵام دوای ئەنجامدانی پشکنینەکان و گفتوگۆکردن لەگەڵ تیمەکەم بڕیارمدا لەسویسرا نەشتەرگەری ئەنجام بدەم، پزیشکەکان پێیان وایە ئەنجامدانی نەشتەرگەری باشترین چارەسەرە و باوەڕویان بە زوو چاکبوونەوەمە.

ئەفسانەکە نوسیویەتی: بەهۆی نەشتەرگەرییەکەوە، بەداخەوە ناتوانم بەشداری پاڵەوانێتیەکانی: دوبەی، ئیندیانا وێڵز، بۆگۆتا، مەیامی و کراوەی فەرەنسا بکەم.

فێدرەر لەکۆتا رووبەڕوبونەوەدا لە پاڵەوانێری ئوسترالیای کراوە بەرانبەر نۆڤاک جیۆکۆڤیچی سڕبی یەکەمی ڕیزبەندی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێوەڵام شکستیهێنا و لەڕیزبەندی یاریزانە پیشوەرەکاندا پلەیەک دابەزی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

ڕیان نیومان بەبەرچاوی دۆناڵد ترامپەوە نزیکبوو لە دایتۆنا ماڵئاوایی لەژیان بکات

خەڵک سپۆرت

پێشبڕکێی ناسکاری دایتۆنا ٥٠٠ ئەنجامدرا و لەکۆتا خولانەوەکاندا نزیکبوو ڕیان نیومانی شۆفێری تیمی “ڕاش فینوای ڕەیسینگ” بەهۆی ڕووداوێکەوە گیان لەدەستبدات.

دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا کە زۆرینەی هەوادارانی هەواداری پێشبڕکێکانی ناسکارن، ئەمڕۆ سەردانی حەلەبەی دایتۆنای کرد و بە ئوتۆمبێلی سەرۆکایەتی گەشتی سەرەتا و دەستپێکی بەنێو هاندەراندا کرد و دواتریش وەک هاندەرێکی بوارەکە بینەری پێشبڕکێی دایتۆنای ژمارە ٥٠٠ بوو.

ڕیان نیومانی ناسراو بە “ڕۆکێتمان” کە یەکێکە لە هەرە ناودارترین شۆفێرانی ناسکار لە ئەمریکا و جیهان، بە ئوتۆمبێلی فۆرد موستانگەوە تا کۆتا خولانەوەکان پلەی یەکەمی گرتبوو، بەڵام بەهۆی ڕووداوی بەریەککەوتنەوە لەگەڵ ئوتۆمبێلێکی ڕکابەردا لەڕێڕەوی حەلەبە چووە دەرەوە و خۆی کێسا بە دیواری پارێزەری هاندەران و پاشان خۆیکێشا بە چەند ئوتۆمبێلی تردا و بە ئاگرەوە لەناوەندی یاریگەکەدا خۆی گرتەوە.

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و ستافی پزیشکی بەخێرایی گەیشتنە سەر ئوتۆمبێلەکە و شۆفێری ناوبراویان لەنێو ئوتۆمبێلەکەی بە برینداری هێنایە دەرەوە، دواتر ستافەکە ئاشکرایانکرد کە برینەکانی شۆفێرەکە سەختن.

ئەم ڕووداوە خۆشی و ئاهەنگێڕانی ئامادەبووان و سەرجەم تیپەکانی کۆتایی پێهێنا، تەنانەت ئاهەنگی فەرمی و کۆتایی پێشبڕکێکە ڕەتکرایەوە.

ستافی ڕاش فینوات ئاشکرایان کرد، کە پزیشکان پێیان وایە بارودۆخی نیومان ئاڵۆزە و نزیکبووە لە مردنەوە، سەرباری ئەوەی دۆخی ناجێگیربووە لە نەخۆشخانە، بەڵام مەترسی مردنی لەسەرنییە.

پێشبڕکێکانی ناسکار لەسەر ئاستی ئوتۆمبێلەکان لەجۆری “ستۆک کار ڕەیسینگ” ئەنجام دەدرێت و شۆفێران بەخێرایی (٣٠٠کم/ سەعات) بەچواردەوری ڕێڕەوی یاریگایەکدا چەندین خولانەوە ئەنجام دەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان