ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی دواكارییەكانی خەڵك و مامۆستایان دەگەیەننە پەڕلەمانی كوردستان و لەگەڵ هەردوو فراكسیۆنی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە.

ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، لەدرێژەی هەوڵەكانیان مامۆستایانی ناڕازی سەرجەم شار و شارۆچكەكان داواكارییەكانی خەڵك و مامۆستایانیان گەیاندە پەڕلەمان و داوایان لە فراكسیۆنەكانی پەڕلەمان كرد یەكەم كاری پەڕلەمان و حكومەتی نوێ هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی بەناو پاشەكەوت و دانانی میكانیزمێك و شێوازێكی گونجاو بێت بۆ گێرانەوەی مووچە بەناو پاشەكەوت كراوەكان.

وەك ئەنجوومەنەكە ئاشكرای كردووە، لە ماوەكانی ڕابردوودا دیداریان لەگەڵ فراكسیۆنەكانی نەوەی نوێ و یەكگرتوو و گۆڕان و كۆمەڵ ئەنجامداوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەمڕۆ دوو شەممە 11/2/2019 لە درێژەی سەردانەكانیان لە تەلاری پەڕلەمان لەگەڵ فراكسیۆنەكانی پارتی و یەكێتی كۆبوونەوە و دووبارە داوایان كرد قوت و بژێوی هاووڵاتیان لە ململانێ سیاسییەكان بەدوور بگیرێت و كاری یەكەمی پەڕلەمان و حكومەتی نوێ كۆتایی هێنان بێت بە ستەمی پاشەكەوت.

کوردستان

بەوێنە.. هۆشداری بەكارهێنانی جۆرێك لە سابوونی مەترسیدار دەدرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامێتی سلێمانی دەست بەسەر جۆرێك لە سابوونی ڕەقیدا دەگرن.

لیژنەی كۆگاكانی سەر بەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی، لە دووكانێكی شاری سلێمانی دەستی بەسەر بڕی 18 كارتۆن سابوونی ڕەقیدا گرت و دوای ئەنجامدانی پشكنین و دڵنیابوونەوە لە خراپبوونی، سابوونەكە لەناوبرا.

گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان ڕایگەیاند، سابوونەكە لە جۆری سابوونی ڕەقی زەهرە جەبلە و پشكنینی فیزیایی بۆ ئەنجامدراوە و لە ئەنجامیشدا دەركەوتووە كوالێتییەكەی بەپێی تایبەتمەندی عیراقی نییە و لە ئەگەری بەكارهێنانیدا زیانێكی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

وتیشی”پاش دڵنیابوونەوە لە ئەنجامەكەی بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لە لایەن لیژنەی لەناوبردنەوە ئەو بڕە دەست بەسەرداگیراوە لەناودەبرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئاسایشی سلێمانی سێ كەسی بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مادە هۆشبەرەكانەوە دەستگیركرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی سزادانی سێ كەسی بە تۆمەتی مادە هۆشبەرەكان ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هێزەكانمان توانیان لەڕۆژانی 11-7-2018 تاكو ڕۆژی 18-10-2018 بە بڕیاری دادوەر، بەپێی ماددەی ( 14 مادە هۆشبەرەكان) لەپارێزگای سلێمانی سێ كەس دەستگیربكەن.

ئاشكراشیدەكات، دادگای تاوانەكانی سلێمانی/2 سزای بەسەر ئەو كەسانەدا سەپاند، بەشێوەیەك، هاووڵاتی (ك، ع، ك) لەدایكبووی ساڵی (1991) ڕەگەزی (نێر) پیشەی كاسب، بۆ ماوەی(1)ساڵ و نیو سزادرا و غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوار سەد و پەنجا هەزار دینار، هەروەها هاووڵاتی ( ڕ، ڕ، ڕ) لەدایكبووی ساڵی (1993) ڕەگەزی (نێر)، پیشەی كاسب، بۆ ماوەی (15)ساڵ سزادرا و غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوار سەد و پەنجا هەزار دینار، هەروەها (ب، م، م) لەدایكبووی ساڵی (1987) ڕەگەزی (نێر) پیشەی كاسب، بۆ ماوەی (8) مانگ سزادرا و غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوار سەد و پەنجا هەزار دینار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە نێو بزووتنەوەی ئیسلامییەوە دەنگی ناڕەزایەتی بەرامبەر یەكگرتوو بەرز دەبێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

پەڕلەمانتارێكی پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، بەداخەوە سەركردایەتی بزووتنەوە بێ ئاگایانە ئاگاداری لیستەكەیان نین و دۆش داماون.

لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی ڕابردووی پەڕلەمانی كوردستان، بزووتنەوە و یەكگرتوو بە لیستێكی هاوبەش بەناوی (هاوپەیمانی بەرەوئیسڵاح) بەشداری هەڵبژادنەكانیان كرد و پێنج كاندیدی یەكگرتوو لە لیستەكە دەرچوون، بەڵام ئێستا لە بری ناوی بەرەوئیسڵاح ناوی فڕاكسیۆنەكەیان گۆڕیوە بۆ یەكگرتوو.

ئاری عەبدوللەتیف پەڕلەمانتاری خولی پێشوو لە فڕاكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی هاوپەیمانێتی نێوان بزووتنەوە و یەكگرتوو كرا، دەبوو وەكو ئەو پاكێجەی لەنێوان هەردوولا نوسرابووەوە لانی كەم دەبوو تاكو چوار ساڵ هێزی ئەم هاوبەندییە بمایە.

وتیشی”بەداخەوە دوای دەنگنەهێنانی لیستی بەرەوئیسڵاح، برادەرانی یەكگرتوو بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەو نەریتە هاوبەندییەی نێوانمان هەستان بە گۆڕینی ناوی فراكسیۆنەكە، ئەمە بێگومان بەشێك لە جەماوەری بزووتنەوەی نیگەران كرد و خەڵكێكیشی تووشی شۆك كرد، چونكە ئیستحقاق و خاوەندارێتی دەنگدەرانی بزووتنەوە لەنێو لیستی بەرەو ئیسلاحدایە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێموابێت یەكگرتوو سەردانی سەركردایەتی بزووتنەوەیان كردووەو پێیان ڕاگەیاندوون لەبەرئەوەی كاندیدەكانی بزووتنەوە دەرنەچوون، بۆ ئەوەی نەگەڕێینەوە بۆ پاكێجەكانی ڕابردوو، هەروەها بزووتنەوە تووشی ئیحراجییەك نەكەینەوە لەكاتی بڕیاردانی فراكسیۆنەكە، بۆیە داوا لە سەركردایەتی بزووتنەوە دەكەن ناوی بەرەوئیسڵاح بكەنەوە بە یەكگرتوو.

ئاشكراشیكرد، بێگومان بزووتنەوە وەك حزبێكی نەرم لانی كەم برایەتیەكەی پێش بەرژەوەندی خۆی خستووە ئاسایی بووە بەلایەوە،
بەڵام یەكگرتوو بڕیارێكی سەربەخۆیانەی داوە پێش ئەوەی ئەم كۆبوونەوانەش بكرێت.

ناوبراو ڕاشیگەیاند، سەركردەكانی بزووتنەوە نابێت شەرمن بن لە هەندێك ڕووەوە و ئەمەش وایكردووە لە هەموو ڕوویەكەوە قوربانی دەستی برایەتی ئیسلامی بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان