ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چی لەسەر زمانی چاو دەزانیت؟ لێرە فێری ببە!

خێزان

لە ڕێگەی چاوەوە دەتوانیت بزانیت کە کەسێک دڵخۆشە یاخود بێتاقەتە، توڕەیە یان هێمنە، بەڵام ئایا ئەوە دەزانیت کە دەتوانیت لە ڕێگەی چاوەوە کەسایەتیشی بناسیت؟ 

 

لێرە  و بە پشتبەستن بە توێژینەوەیەکی زانستی هەندێک لەو دەرئەنجامانە دەخەینە ڕوو کە شێوەی چاوت لەسەر کەسایەتیت ئاشکرای دەکات:

 

-ئەو کەسانەی چاویان پانە کەسانێکی هەستیارن و شارەزاییەکی باشیان لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا هەیە، زۆر وردن لە کاروبارەکانیاندا.

-ئەو کەسانەی چاویان گەورەیە کەسانێکی کراوەن و زۆر کۆمەڵایەتیشن، هاوکات زیرەکن.

-ئەو کەسانەیی چاویان قوڵە بۆ ناوەوە کەسانێکن تێگەیشتن لێیان قورسە و نهێنی پارێزن.

-خاوەنی چاوی شێوە بادامی کەسانێکی ڕۆمانسین و چاویان ڕەگەزی بەرامبەر ڕادەکێشێت.

-ئەوانەی چاویان باریک و بچوکە کەسانێکی داخروان بەڵام حەزیان بەوەیە هەموو شتەکان بە وردی و پێرڤێکتی ئەنجام بدرێت.

-ئەوانەی هەردوو چاویان زۆر لێک نزیکە کەسانێکی بەهێزن و حەزدەکەن پشت بەخۆیان ببەستن لە کاردا.

 

هاوکات بە ڕەنگی چاویشدا دەتوانیت زۆر شت بزانیت، بۆ نمونە:

 

-ئەوانەی چاویان قاوەییە توانای سەرکردایەتیان هەیە و کەسانێکی زیرەکن.

-ئەوانەی چاویان قاوەی ڕەش باوە کەسانێکی پڕ لە نهێنین و نهێنی پارێزن.

-ئەوانەی چاویان شینی کاڵە کەسانێک متمانەیان بەخۆیانە و بەردەوام لە ململانێدان بۆ بەرەو پێشچوون، بەڵام  چاویان شینی تۆخە کەسانێکی هەستیار و چالاکن.

ژیاندۆستی

ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەستێرەکان چەندی تێچووە؟ گرانبەهایە!

خێزان

ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەستێرەکان بەوە بەناوبانگن کە تێچوویەکی زۆریان هەیە، بەتایبەت ئاهەنگی خانەوادەی پادشایەتی بەڕیتانیا، ئەمەی خوارەوە تێچووی ئاهەنگەکانە:

 

براد بیت و جینیفر  . ١ ملیۆن دۆلار 

 

دۆناڵد ترەمپ و میلانا، ١ ملیۆن دۆلار

 

تۆم کڕوز و کاتی. ٢ ملیۆن دۆلار

مادۆنا و جای، ١،٥ ملیۆن دۆلار

کیم کارداشیان و کانی ویست  ٢،٨ ملیۆن دۆلار

سەلما حایک و فرانسو هینری ٣،٥ ملیۆن دۆلار

واین ڕۆنی و کولون ٨ ملیۆن دۆلار

شازادە ولیام و کیت، ٣٤ ملیۆن دۆلار

شازادە هاری و میگان – ٤٥ ملیۆن دۆلار

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک ئاژەڵ کە تەنها بە ڕەنگەکانیان سەرسامت دەکەن

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ئاژەڵن کە تەنها بە ڕەنگەکانیان سەرسامت دەکەن و زۆر ناوازەن:

 

مام ورچ

ئەمە دوو پشیلەن!

هەموو ڕەنگەکانی تێدایە

کیسەڵی سپی

تیمساحی سپی

دوو باڵندە لە یەک دانەدا

ناوازەیە!

لە تۆخەوە بۆ کاڵ وەستاون

بۆقی زەرد و سوور

کولەی مۆر

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٨ هەڵەی ستایل کە هیچ کوڕێکی شیکپۆش نابێت ئەنجامی بدات

خێزان

هەندێک هەلەی ستایلی کوڕان هەیە هەرچەندە بچوکە بەڵام کاریەگریەکەی دیارە لەسەر جلوبەرگەکانت، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لە ئەو نمونانە:

 

– گەر سەعاتت لەدەستکرد، قۆڵی کراس دامەیەرەوە بەسەریدا، چونکە ناشرین دەردەکەوێت.

– گەر تیشێرتەکەت قۆڵی درێژبێت لە گۆرانیبێژی ڕاپ دەچیت، بۆیە تیشێرتی قۆڵ کورت بکڕە.

– پشتێن و پشتێنی جلگرە بەیەکەوە نابەسترێت و دەبێت یەکێکیان بەکار بهێنیت.

– گەر کەمیش بێت با هیچ چرچی لە جلەکانتدا نەبێت و ئوتووی بکە.

– هیچکاتێک سایزی لە جلی لە خۆت گەورەتر یان تەسکتر لەبەر مەکە.

– پێویستە کاتێک کراس لەبەر دەکەیت بیخەیتە ژێر پانتۆڵەکەتەوە نەک بەری بدەیتەوە بەسەریدا.

 

– هێندە شت مەکەرە گیرفانی پانتۆڵەکەتەوە کە بی ئاوسێنێت.

– هەموو ڕۆژێک بە یەک ساتیل و بەیەک شێواز مەچۆرە دەرەوە، چونکە شتەکە دەبێتە ڕۆتین و جوانی نامێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان