ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ڕۆحانی: ئێران لە پەرەپێدانی بەرنامە موشەكییەكەی بەردەوام دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆك كۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، گەلی ئێران ڕووبەڕووی قورسایی ئابووری بۆتەوە، بەڵام لەڕێی یارمەتیدانی یەكترەوە زاڵ دەبین بەسەر كێشەكاندا، دەشڵێت: “ئێران لە پەرەپێدانی بەرنامە موشەكییەكەی بەردەوام دەبێت”.

كەناڵی فەرمی ئێران (ئیرنا) بڵاویكردەوە، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لەوتارێكیدا بەبۆنەی یادی چل ساڵەی شۆڕشی ئیسلامییەوە لە گۆڕەپانی مەیدان ئازادی لە تارانی پایتەخت ڕایگەیاندووە، سەرەڕای فشارەكانی ڕۆژئاوا بۆ سەر وڵاتەكەی، ئێران سوورە لەسەر ئەوەی پەرە بە هێزە سەربازییەكەی و بەرنامە موشەكیە بالستیەكەی بدات.

ڕاشیگەیاندووە، گەلی ئێران ڕووبەڕووی قورسایی ئابووری بۆتەوە و ڕووبەڕووشی دەبێتەوە، بەڵام لەڕێی یارمەتیدانی یەكترەوە زاڵ دەبین بەسەر كێشەكاندا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، بەردەوام دەبین لە پەرەپێدانی مووشەك و هێزە سەربازییەكەمان و داوامان نەكردووە و داواش ناكەین پەرە بە جۆرە جیاوازەكانی موشەكەكانمان بدەین.

دوای ئەوەی واشنتن لە ڕێككەوتنە ناوەكییەكەی ئێران كشایەوە و هەموو سزاكانی بەسەر تاراندا سەپاندەوە، ڕۆحانی بەڵێنیدا زاڵ ببێت بەسەر سزاكانی ئەمریكادا.

جیهان

سوپای میسر شازدە چەكداری توندڕۆی كوشت

خەڵك- بەشی هەواڵ

سوپای میسر لە زنجیرە ئۆپەراسیۆنێكدا لە ناوچەی عەریش لە پارێزگەی باكووری سینا شازدە چەكداری كوشت.

ڕۆژنامەی بوابە الاهرام بڵاویكردەوە، هێزە ئاسایشییەكانی میسر شازدە چەكداری توندڕۆیان لە شاری عەریش كوشتووە.

كوشتنی ئەو چەكدارانە لە زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆندا بووە لە دژی چەكدارە توندڕۆكان لە شاری عەریش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تەقینەوەیەك لە قاهیرە ڕووی دا

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ تەقینەوەیەك لە قاهیرە كوژران و برینداربوونی نۆ كەسی لێ كەوتەوە.

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، بۆمبێك لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر تەقیەوە بەهۆیەوە نۆ كەس كوژران و بریندار بوون.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ لەو تەقینەوەیەدا سێ پۆلیس كوژراون و پێنجی دیكەش بریندار بوون كە پێنجیان سڤیلن و چەكدارێكی توندڕۆش كوژراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمریكا داواكارییەكی هەسەدەی ڕەتكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆك ئەركانی سوپای ئەمریكا ڕایگەیاند، داواكاری كوردی سوریا بۆ مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی دژە داعش لە باكووری سووریای ڕەتكراوەتەوە لەلایەن كۆشكی سپییەوە، چونكە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ بۆ كشانەوەی هەموو سەربازەكانە.

جۆزێف ڤۆتێل لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا كە ماڵپەڕی “النشرە” بڵاوی كردووەتەوە، ڕایگەیاندووە هێزەكانی سوریای دیموكرات داوای مانەوەی 1500 سەربازیان كردووە، بەڵام كۆشكی سپی ڕەتیكردووەتەوە.

پێشتر ئاژانسەكانی هەواڵ لەزاری مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە بڵاویانكردبووەوە، كە داوای 1500 سەرباز و شارەزای سەربازی ئەمریكاییان كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان