ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە؛ یەكەم هێزی پێشمەرگە گەڕایەوە ناوچە جێناكۆكەكان

خەڵك- بەشی هەواڵ
هێزێكی پێشمەرگەی كوردستان گەڕایەوە گوندی قاهیرە و ناوچەی قوری چایی، كە دەكەوێتە میحوەری قەرەتەپە و جەبارە.

جەمال وارانی، ئامر لیوا لە هێزەكانی پێشمەرگە لەسنووری خورماتوو بە كەناڵی (گەلی كوردستان)ی ڕاگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ هێزێكی پێشمەرگە گەڕاوەتەوە سەر ڕێگە نێوان كفری – خورماتوو، لە نزیك گوندی قاهیرە و ناوچەی قوری چایی، كە دەكەوێتە میحوەری قەرەتەپە و جەبارە.

وتیشی، “ئەو ناوچانە لەدوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و هێرشی سوپای عیراق لەژێر كۆنتڕۆڵی سوپا و هێزەكانی سەر بەحكومەتی ناوەندیدا بوون”.

ڕاشیگەیاندووە، هەر ئەمڕۆ لیژنەیەكی هاوبەشی وەزارەتی بەرگری عیراق و هێزی پێشمەرگە سەردانی ناوچەكەیان كردووە، بۆ دیاریكردنی ئەو خاڵانەی، كە بڕیارە بەپێی ڕێككەوتنی هەردوولا هێزەكانی پێشمەرگە تێیدا جێگیر بكرێن.

کوردستان

لە نێو بزووتنەوەی ئیسلامییەوە دەنگی ناڕەزایەتی بەرامبەر یەكگرتوو بەرز دەبێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

پەڕلەمانتارێكی پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، بەداخەوە سەركردایەتی بزووتنەوە بێ ئاگایانە ئاگاداری لیستەكەیان نین و دۆش داماون.

لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی ڕابردووی پەڕلەمانی كوردستان، بزووتنەوە و یەكگرتوو بە لیستێكی هاوبەش بەناوی (هاوپەیمانی بەرەوئیسڵاح) بەشداری هەڵبژادنەكانیان كرد و پێنج كاندیدی یەكگرتوو لە لیستەكە دەرچوون، بەڵام ئێستا لە بری ناوی بەرەوئیسڵاح ناوی فڕاكسیۆنەكەیان گۆڕیوە بۆ یەكگرتوو.

ئاری عەبدوللەتیف پەڕلەمانتاری خولی پێشوو لە فڕاكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی هاوپەیمانێتی نێوان بزووتنەوە و یەكگرتوو كرا، دەبوو وەكو ئەو پاكێجەی لەنێوان هەردوولا نوسرابووەوە لانی كەم دەبوو تاكو چوار ساڵ هێزی ئەم هاوبەندییە بمایە.

وتیشی”بەداخەوە دوای دەنگنەهێنانی لیستی بەرەوئیسڵاح، برادەرانی یەكگرتوو بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەو نەریتە هاوبەندییەی نێوانمان هەستان بە گۆڕینی ناوی فراكسیۆنەكە، ئەمە بێگومان بەشێك لە جەماوەری بزووتنەوەی نیگەران كرد و خەڵكێكیشی تووشی شۆك كرد، چونكە ئیستحقاق و خاوەندارێتی دەنگدەرانی بزووتنەوە لەنێو لیستی بەرەو ئیسلاحدایە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێموابێت یەكگرتوو سەردانی سەركردایەتی بزووتنەوەیان كردووەو پێیان ڕاگەیاندوون لەبەرئەوەی كاندیدەكانی بزووتنەوە دەرنەچوون، بۆ ئەوەی نەگەڕێینەوە بۆ پاكێجەكانی ڕابردوو، هەروەها بزووتنەوە تووشی ئیحراجییەك نەكەینەوە لەكاتی بڕیاردانی فراكسیۆنەكە، بۆیە داوا لە سەركردایەتی بزووتنەوە دەكەن ناوی بەرەوئیسڵاح بكەنەوە بە یەكگرتوو.

ئاشكراشیكرد، بێگومان بزووتنەوە وەك حزبێكی نەرم لانی كەم برایەتیەكەی پێش بەرژەوەندی خۆی خستووە ئاسایی بووە بەلایەوە،
بەڵام یەكگرتوو بڕیارێكی سەربەخۆیانەی داوە پێش ئەوەی ئەم كۆبوونەوانەش بكرێت.

ناوبراو ڕاشیگەیاند، سەركردەكانی بزووتنەوە نابێت شەرمن بن لە هەندێك ڕووەوە و ئەمەش وایكردووە لە هەموو ڕوویەكەوە قوربانی دەستی برایەتی ئیسلامی بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بڵێسەر جەبار فەرمان: لەگەڵ سیاسەتی ئێستای كوردستاندا نین

سلێمانی ـ نزار جەزا

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت،ئەو سیاسەتەی ئێستا لەکوردستان دەکرێت لەگەڵیدانین.

بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، یەکێتی شۆڕشی داگیرساندووە و ئەم ئازادییەی هەیە بەخوێنی شەهیدانی یەکێتی دامەزراوە، بۆیە یەکێتی بەشێکە لەداڕێژەری سیاسەتی ئەم هەرێمە و دەیانەوێت بەردەوامبن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو سیاسەتەی ئێستا لەکوردستان دەکرێت لەگەڵیدانین، بۆیە دەیانەوێت شەفاف بێت و دەستورێکی باش هەبێت.

باسی لەئەوەشکرد، یەکێتی پێداگیری لە کۆمەڵێک خاڵ کردووە، کە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستانە و بەهیچ شێوەیەک باسیان لەپلە و پۆست نەکردووە.

وتیشی:”ئەم حکومەتە بەبێ یەکێتی تەواونابێت، چونکە یەکێتی پایەیەکی سەرەکی هەرێمە”.

ئاماژەی بەئەوەشدا، یەکێتی دەیەوێت پەرلەمان کارابێت، بەڵام بەکردنە دەرەوەی چەند حزبێک ئەبێ چۆن پەرلەمانێک بێت!

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاووڵاتیان لەڕێگەی مۆبایلەوە دەتوانن شوێن و نرخی دەرمان و نەخۆشخانەكان بزانن

خەڵك-ئارام سەردار

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، سەرقاڵی بەئەلیكترۆنی كردنی وەزارەتین و ئێستاش جگە لەزانیاری فەرمانبەران دوو ئەپلیكەشن دانراون تاوەكو هاووڵاتیان لەڕێگەی مۆبایلەكانیانەوە بتوانن زنیاری لەسەر نزیكترین نەخۆشخانەو بنكە تەندروستییەكان و زانیاری لەسەر جۆر و نرخی دەرمان بزانن.

ڕێكەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەشێك لەپڕۆژە ئەلیكترۆنییەكانمان تەواو بوون و سەرجەم زانیاری فەرمانبەران ئێستا بەشێوەی ئەلیكترۆنی تۆماركراون و ئێستاش خەریكی پڕۆژەیەكین بۆ ئەوەی فەرمانبەران لەڕێگەی نامەوە ئاگاداربكرێنەوە سەبارەت بەسەرەمووچە و پلەبەرزكردنەوە و چیتر فەرمانبەر پێویست ناكات ژوور بە ژوور بگەڕێت.

وتیشی “لەڕێگەی ئەپلیكەیشنی (KRG Health facilities) لەسەر هەموو مۆبایلێكی زیرەك هاووڵاتیان دەتوانن شوێنی هەموو یەكە تەندروستییەكانی وەزارەتی تەندروستی و نزیكترین بنكە و نەخۆشخانەی فریاكەوتن لەسەرجەم شارەكان بزانن، لە داهاتووشدا نۆڕینگە تایبەت و نەخۆشخانە تایبەتەكانیش دەخەینە ناو ئەو سیستەمە”.

سەبارەت بەدەرمانیش وەزیری تەندروستی ئەوەی خستەڕوو، ئەپلیكەیشنێك دادەنێن بۆ دەرمان و دەرمانخانەو نرخی دەرمان و جۆر و ماركە و زیانەكانی دەرمان و بۆچی بەكار دێت بۆ هاووڵاتیان، جگە لەوەش گشت ئامێرە تەندروستییەكان و نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە بەئەلیكترۆنی دەكەین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان