ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەڕێوەبەرێكی گشتی بە فەرمی داوای لێبوردن لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی بە فەرمی داوای لێبوردن لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەكات و ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی ڕابردوودا هەڵە لێكتێگەیشتنێك لە نێوان ئێمە و ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕوویداوە.

ئەندازیار سالار حسامەدین ساڵح، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لەسەر بابەتێكی ڕزگار حمە نوری، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، كە پەیوەندار بوو بە كارەبای هەڵەبجە، هەڵە لێكتێگەیشتنێك لە نێوان ئێمە و ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕوویدا.

ڕاشیگەیاندووە، داوای لێبوردن لەو بەڕێزانە دەكەین، كە ئەگەر ناویان هاتبێت لە ڕوونكردنەوەی پێشووی ئێمەدا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، مەبەست لەو ڕوونكردنەوەیە، تەنیا وەڵامێكی بابەتیانە بوو بۆ نووسینەكەی كاك ڕزگار، نەك ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بەڕێز.

کوردستان

دوو سەركردەی یەكێتی ڕوونكردنەوە لەسەر هەڵمەتە مێدیاییەكەی حزبەكەیان دژی گۆڕان دەدەن

سلێمانی ـ نزار جەزا

پاش ڕێككەوتنەكەی گۆڕان و پارتی، یەكێتی لەڕێگەی كەناڵەكانی ڕاگەیاندنەوە هەڵمەتێكی مێدیایی بۆ سەر گۆڕان دەستپێكردووە، لە كاتێكدا پارتی ڕێككەوتنەكەی لەگەڵ یەكێتی هەڵوەشاندووەتەوە.

لەو بارەیەوە حەمەی حەمەسەعید، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو هەڵمەتی ڕاگەیاندنەی لەسەر بزووتنەوەی گۆڕان هەیە، زیاتر لەلایەن كادرەكانی خۆیانەوەیە نەك یەكێتی، لای یەكێتیشەوە هیچ هەڵمەتێكی ڕاگەیاندنی نەبینیوە.

هاوكات بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هیچ هەڵمەتێكی ڕاگەیاندنیان لەسەر هیچ حزبێك نییە و پەیوەندییان لەگەڵ گۆڕان باشە.

ئەمە لە كاتێكدایە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو كەناڵی گەلی كوردستان زمانحاڵی فەڕمی یەكێـتی و دەزگاكانی دیكەی ڕاگەیاندنی حزبەكە هێرش دەكەنە سەر گۆڕان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە.. بەهۆی بوونی نەخۆشییە مەترسیدارەكان، كڕینی ئەم گۆشتە قەدەغە كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات گۆشتی سەر شەقامەكان نەكڕن.

بەمەبەستی بنەبڕكردنی دیاردەی گۆشتفرۆشتن لە شەقامەكان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت هەڵمەتی دەستگیركردن و ڕادەستكردنی سەرپێچیكارانی بەدادگا دەستپێكردووە.
ڕزگار عەلی بەڕێوەبەری خۆپاراستنی سلێمانی ڕایگەیاند، فرۆشتنی گۆشتی مۆرنەكراو لەسەرشەقامەكان‌ لەلایەن تەندروستی و ڤێتنەرییەوە مۆڵەتی پێنەدراوە و ئەو گۆشتەشی لەسەر شەقامەكان دەفرۆشرێت، زیانی بۆ تەندروستی هاووڵاتیان هەیە.

وتیشی”شەقامەكان‌ شوێنی فرۆشتنی گۆشت نین، چونكە ئەو پیشە پێویستی بە شوێنی گونجاوی دوور لە تیشكی خۆر و ئامێرەكانی ساردكردنەوە هەیە”.

داوا لە هاووڵاتیانیش دەكات، خۆیان لە كڕینی ئەو گۆشتە بەدوور بگرن، چونكە گومانی نەخۆشییەكانی سكچوون و ڕشانەوە و حومەی ماڵتا و چەندین نەخۆشی ترسناكی دیكەی لێدەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە.. هۆشداری بەكارهێنانی جۆرێك لە سابوونی مەترسیدار دەدرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامێتی سلێمانی دەست بەسەر جۆرێك لە سابوونی ڕەقیدا دەگرن.

لیژنەی كۆگاكانی سەر بەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی، لە دووكانێكی شاری سلێمانی دەستی بەسەر بڕی 18 كارتۆن سابوونی ڕەقیدا گرت و دوای ئەنجامدانی پشكنین و دڵنیابوونەوە لە خراپبوونی، سابوونەكە لەناوبرا.

گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان ڕایگەیاند، سابوونەكە لە جۆری سابوونی ڕەقی زەهرە جەبلە و پشكنینی فیزیایی بۆ ئەنجامدراوە و لە ئەنجامیشدا دەركەوتووە كوالێتییەكەی بەپێی تایبەتمەندی عیراقی نییە و لە ئەگەری بەكارهێنانیدا زیانێكی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

وتیشی”پاش دڵنیابوونەوە لە ئەنجامەكەی بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لە لایەن لیژنەی لەناوبردنەوە ئەو بڕە دەست بەسەرداگیراوە لەناودەبرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان