ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

وەزیرێكی عیراقی بڕی بەرهەمی نەوتی هەرێم ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری نەوتی عیراق، بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات و بەپێویستی دەزانێت، ڕۆژانە هەرێم بڕی 250 هەزار بەرمیلەكە ڕادەست بە حكومەتی فیدڕاڵ بكات.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “بڕی بەرهەمی نەوتی ڕۆژانەی هەرێمی كوردستان دەگاتە 450 هەزار بەرمیل، بۆیە هەرێمی كوردستان دەبێت پابەند بێت بە ڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل بە حكومەتی فیدڕاڵ”.

بە وتەی غەزبان، “هەرێم پابەند دەبێت بە ڕادەستكردنی ئەو بڕە، چونكە لەم ماوەیەدا بەرهەمی نەوت لە هەرێمی كوردستان لە ڕۆژێكدا 500 هەزار بەرمیلی تێپەڕاند”.

وەزیری نەوتی عیراق، ئاماژەی بە ئامادەبوون كرد لەو كۆبوونەوەیەی لەم چەند ڕۆژەی دواییدا لەنێوان عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە بەغدا سازكرا، كە بە وتەی ئەو “كۆبوونەوەكە دڵنیاكەر بووە بۆ هەمووان سەبارەت بە پابەندبوونی هەرێم بە یاسای بودجەی گشتی عیراقەوە”.

یاسای بودجەی دارایی عیراق بۆ ساڵی 2018 كە لە مانگی ڕابردوودا لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە پەسەندكرا، حكومەتی فیدڕاڵ پابەند دەكات بە ڕەوانەكردنی پشكی هەرێمی كوردستان و ڕەوانەكردنی مووچەی فەرمانبەران و هێزەكانی پێشمەرگە، لەبەرانبەردا حكومەتی هەرێمی كوردستانیش پابەند دەكات بەوەی، كە دەبێت ڕۆژانە بڕی 250 هەزار بەرمیل لە بەرهەمی نەوتی هەرێم ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات.

ئابوری

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئاكام عەبدوڵڵا خاوەنی نوسینگەی سروشتی چنگیان لە شاری سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بۆ ئەمڕۆ شەممە نرخی دۆلار بە 120 هەزار دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە..
100دۆلار 120 هەزار دینار.
100 یۆرۆ 137 هەزار دینار.
100 پاوەن 154 هەزار دینار.
100 هەزار تمەن 11 هەزار دینار.
100 لیرە 23 هەزار دینار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و بەرزترین ئاستی لە ساڵی 2019دا تۆماركرد.

ئەمڕۆ هەینی نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی جۆری برنت گەیشتە 65.10 دۆلار، ئەمەش یەكەمجارە نرخی ئەو نەوتە بگاتە ئەم ئاستەی ئێستا لە ساڵی 2019 كە هۆكارەكەی بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمی وڵاتانی رێكخراوی ئۆپیك دەگەڕێتەوە.

نرخی نەوتی برنت، بۆ سێ‌ مانگ دەچێت ئەم ئاستەی بەخۆوە نەبینیوە، ڕێژەی دەستكەوتی هەفتانەشی لەم هەفتەیەدا گەیشتە 4.5%.

بە هەمان شێوە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكایی خۆرئاوای تكساس گەیشتە 54.56 دۆلار، ئەمەش بەراورد بە نرخی پێشووی 15 سەنت زیادی كرد و بەڕێژەی 0.3% رووی لە بەرزبوونەوە كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

تڕەمپ باری نائاسایی ڕادەگەیەنێت

خەڵك-بەشی هەوال

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا باری نائاسایی لە وڵاتەكەی راگەیاند.

سارا ساندرێس وتەبێژی كۆشكی سپی ڕایگەیاند، سەرۆكی ئەمریكا واژووی لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە كرد و ناهێڵێت حكومەتی فیدڕاڵی دابخرێت، بەڵام لەبارەی ئاسایشی سنوورەوە دۆخی لەناكاوی نیشتیمانی ڕادەگەیەنێت.

وتیشی”‌سەرۆكی ئەمریكا وەك پێشتر ڕایگەیاندووە واژوو لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە دەكات، بەڵام لەبارەی ئاسایشی سنوور و ڕاگرتنی قەیرانی مرۆیی بە دۆخی لەناكاوی نیشتمانییشەوە ڕێوشوێنی سەرۆكایەتی پێویست دەگرێتەبەر ئەوەش بۆ پشتیوانی دارایی دیواری سنوری مەكسیك.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تڕەمپ بەڵێنەكەی “دیواری سنووری مەكسیك” جێبەجێ دەكات و هەنگاوی پێویست دەگرێتەبەر لەبارەی پاراستنی سنوورەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین